سه‌ربه‌خۆیی
سه‌ربه‌خۆیی تاکه چاره‌سه‌رێکی گونجاوه بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌باشوری کوردو‌ستان دا….!!
به درێژایی ئه‌و مێژووه درێژه‌ی که باشوری کوردو‌ستان زیاتر له هه‌شتا ساڵه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته‌کانی ( ئینگلیز و ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ) دا براوه بوون به زۆر لکێنرا به ده‌وڵه‌تی ئێراقی تازه دروست کراوه‌وه و تێدا باشوری کوردستان خرایه سه‌ر به‌شی ئێراقی عه‌ره‌بی و کیانی بۆ دروست کرا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تازه دروست کراوی سوریا به هه‌مان شێوه هه‌ردوکیان سه‌قامگیر کران بوونه ده‌وڵه‌ت..!!
له‌و ساته مێژویه‌وه گه‌لی کورد بێ هیواو ئامانج کراو له خه‌ونی مێژینه‌ی بێ به‌ش کراکه دروست بوونی ده‌وڵه‌ت و کێانێکی سه‌ربه‌خۆی خۆی بوو . له دوای واده‌ی به‌ستنی په‌یمانی سیڤه‌ر که هه‌موو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌و ئه‌ڵه‌مانیاو ده‌وڵه‌تی تورکی هاوپه‌یمانی له‌م شه‌ڕه جیهانیه‌دا که دوڕابون
بڕیار درا له‌م په‌یمانه‌دا که گێشه‌ی گه‌لی کورد چاره‌سه‌ر بکرێ و كێانێکی سه‌ربه‌خۆی بۆ دروست بکرێ. به‌ڵام دواتر هه‌موو پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌و په‌یمانی شوومی لۆزان جێگه‌ی گرته‌وه‌و تێدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له ماڤ و حقوقی و بێ به‌ش بێ ئامانج کرا. له سه‌رو به‌ندی ئه‌و کات و ساته‌شدا له باشوری کوردو‌ستان له شاره‌کانی که‌رکوک و هه‌ولێرو سلێمانی و هه‌موو ناوچه‌کانی شاری دهۆکی ئێستا‌و ناو‌چه کوردیه‌کانی شاری موسڵ و ناوچه‌کانی تر ڕاپرسی و ریفراندوم ساز درا. دانیشتوان به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی کوردو‌ستان دا‌و دژی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئێراق و پێوه‌لکاندنی ئه‌م به‌شه‌ی کوردو‌ستان بوون به‌م ده‌وڵه‌ته تازه‌یه‌وه. زیاتر له هه‌شتا ساڵه ئه‌م هه‌ڵه مێژوییه به سه‌ر گه‌لی کوردا سه‌پێنراوه‌و له ئێراقێک دا که هه‌موو دانیشتوانی به هه‌موو پێک هاته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی و فره ئاینیه‌کانیه‌وه به ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنن و باجی ئه‌م هه‌ڵه‌یه ئه‌ده‌نه‌وه به گشتی و به تایبه‌تیش نه‌ته‌وه‌ی کورد که دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی پێکهاته‌ی دانیشتوانی ئێراقه. ئه‌مه‌ش بووته هۆی نه‌هامه‌تی گێره‌شوینی و گیروگرفت و هه‌موو نوشتی و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردو‌ستان. له سه‌رده‌می به‌رپابوونی شورشی شێخ مه‌حمودی نه‌مره‌وه که چه‌ند ساڵێک حکومه‌تی کوردی له‌سه‌ر ده‌ست دروست بوو تا ڕوخاندن و نه‌مانی ، کورد له‌م ئێراقه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندو بووه و به درێژایی ئه‌م مێژوه خۆێنی ده‌یان هه‌زاران هاوڵاتی سیڤیل و دانیشتوانی و ڕۆڵه‌کانی ڕژاوه..!!!
گه‌لی کورد به درێژایی ئه‌م مێژوه بۆ سه‌پاندنی ماڤی ڕه‌وای خۆی له زنجیره شورشه یه‌ک له دوایه‌که‌کانی که په‌رپای کردوه بێ پشت و په‌نا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و سه‌قامگیری و سه‌ندنه‌وه‌ی خاک‌و ماڤی خۆی داوه به تایبه‌تی شاری که‌رکوک و هه‌موو ناو‌چه کوردوستانیه‌کانی
تری وه‌ک خانه‌قین و شه‌نگار و مه‌نده‌لی تا ده‌گاته حه‌مرێن ، که هه‌موو به‌ڵگه‌کان به درێژایی مێژوو سه‌لماندویانه خاکی کوردوستانه. داخ له دڵ و کۆنه په‌رست و سوڤێنسته‌کانیش باش ئه‌م ڕاستیه ئه‌زانن و بیانه‌وی و نه‌یانه‌وی رۆژێک دێت به سه‌ربه‌رزی ئه‌م ناوچانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه ناو باوه‌شی هه‌رێمی کوردو‌ستان. ساڵه‌کانی سه‌شت و له ده‌سپێکی هاتنه سه‌ر حوکمی ڕژێمی به‌عسه‌وه کورد له ژێر زه‌بری زوڵم زۆر‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ماڵ سوتان و ڕاگواستن و پڕۆسه‌ی شومی ته‌عریب و ته‌بعیسدا ناڵندویه‌تی ، کۆتایش گه‌وره‌ترین شاڵاوی نه‌ژادی و کیمیاباران و جێنۆساید و ئه‌نفال و قڕکردن و له ناو بردنی به‌رامبه‌ر کراوه.؟
کورد وه‌ک دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی پێکهاته‌ی دانیشتوانی ئێراق هه‌میشه بێ به‌ش بووه له سودو داهات و ده‌سکه‌وتی خیرو بیری ئه‌م وڵاته نمونه‌ی ئه‌مه‌ش داهاتی کانه نه‌وته‌کانی شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌کار ده‌هێنرا له لایه‌ن به‌عسه‌وه بۆ له‌ناو بردنی شۆرشی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ته‌عریب و ته‌بعیس کردنی شاره‌که‌و له‌ناو بردنی هه‌موو ئاسارێکی کورده‌واری تا کلتورو ووشه‌ی کوردیش که‌دوژمنان پێ ده‌سڵه‌مینه‌وه . دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی1991 یش کاتێک ڕووداوه‌کان گه‌یشته ترسناکترین ئاست و له هه‌موو جیهاندا به هۆی میدیاکان و شاشه‌کانی ته‌له‌فیزونه‌وه کۆچی ملیونی کوردیان بینی و بۆیان ده‌رکه‌وت که ده‌یان ساڵه نه‌ته‌وه‌ی کورد له ژێر چنگی دڕندانه‌ترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی و دیکتاتوریدایه و له برسان به بێ پۆشاک به‌ره‌و نه‌مان و مردن ئه‌چێت هه‌ستی مرۆڤایه‌تیان بزواو بۆ یه‌که‌م جار له دوای په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه بڕێارێکی گرنگی نێو ده‌وڵه‌تیان ده‌رکرد بۆ پارێزگاری له کورد.؟
ورده ورده ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوان و ئارام له‌م به‌شه‌ی کوردو‌ستان دابین کرا بۆ سه‌قامگیری و پارێزگاری له نه‌ته‌وه‌ی کورد. ماوه‌ی یانزده ساڵ کورد توانی حوکمڕانی خۆی بکات و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدا‌و و په‌رله‌مان و کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دابمه‌زرینی. دوای ئه‌و هه‌موو کاول کردنه‌ی کوردو‌ستان و ژێر خانی ئابوریی و ته‌خت کردنی چه‌ندان گوند‌و شارۆچکه و ناوچه‌ی جێنشینی
دانیشتوانی جارێکی دیکه ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌ت گوزاری گه‌یه‌نرایه‌وه ناو هه‌رێمی کوردو‌ستان به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی چه‌ندان وڵات و ڕێکخراوی خیرخوازی جیهانی. کشانه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئیداره‌کانی ڕژێمی به‌عس له کوردو‌ستان هه‌لی له‌باری ڕه‌خساند بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد‌و حیزب و لایه‌نه سه‌ره‌کیه سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردو‌ستان که بتوانن زیاتر خۆیان و کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان ڕێکبخه‌نه‌وه‌و فه‌راهه‌می ئه‌م سه‌ربه‌ستی و ئازادیه به‌ده‌ست بهێنن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو ئابلوقه‌ی سه‌خت سه‌پێندرا بوو به‌سه‌ر کوردوستاندا به‌ڵام هێزو بازو و باوه‌ڕی پۆڵاین و خۆڕاگری کۆمه‌ڵانی خه‌لك له فه‌رمانبه‌ران و ماموستایان و قوتابیان و خۆێندکاران و هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه ڕێگر له به‌رده‌م سه‌رنه‌گرتنی پیلانه‌کان و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م تاقی کردنه‌وه دژواره و کورد سه‌لماندنی بۆ دنیا که ده‌توانی به سه‌رکه‌تویی حوکمڕانی خۆی بکات و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و وڵات ببا به‌ڕێوه..!!
ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌کی دیار‌و به‌رچاوه و سه‌لماندنی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنو په‌یوه‌ندیه زۆرانه‌ی له‌سه‌رئاستی حوکمی و ناردنی نۆینه‌رایه‌تی په‌رله‌مان و ڕێکخراوه مه‌دنیه‌کان و حیزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی وڵاتانی جیهان بۆ هه‌رێم و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کورده‌ستان که ده‌یانبه‌ست ، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆی دا باوه‌ڕ پێکردنێکی ئه‌مری واقح بوو به‌م حکومه‌ته‌و قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردو‌ستان و ئه‌و هه‌ل ومه‌رج و تاقی کردنه‌وه سه‌رکه‌وتوانه‌ی که هه‌نگاوی بۆ نابو و ببوه فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت و پێشکه‌وتن و دیموکراسی و سه‌ربه‌خۆیی ، وه به نموونه باس ده‌کرا له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی و گه‌لانی جیهانی سیهه‌م به گشتی.
دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ڕزگار کردنی گه‌لانی ئێراق له ژێر چنگی حوکمی خۆێناوی و دیکتاتوری
به‌عس و سه‌دام له دوای زیاتر له هه‌شتا ساڵ له دروست بوونی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دوای روخاندنی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردی و ئێراقی که تا دۆێنی خه‌باتیان ئه‌کرد له دژی ڕژێمی به‌عس به کۆمه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست وه‌ک ئه‌نجومه‌تی حوکم. دوایی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراو ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای هێنایه به‌رهه‌م و بۆ یه‌که‌م جار ده‌ستوری هه‌میشه‌یی بۆ ئێراقێکی فیدڕاڵی دیموکراسی دانرا و چه‌سپێندرا.
بێگومان هه‌ردو حیزبی سه‌ره‌کی کوردی که پارتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردوستانه له گه‌ڵ لایه‌نه کوردیه‌کانی تر ڕۆڵێکی به‌رچاو و گه‌وره‌یان بینی له سه‌ر له نۆێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئێراق
ئه‌مرۆش کورد زیاتر له په‌نجاو پێنج نۆێنه‌ری هه‌یه له په‌رله‌مانی ئێراق دا‌و سه‌رۆک کۆمار کورده‌و جگه له هه‌ردو جێگری سه‌روک وه‌زیرانی ئێراق و سه‌روک په‌رله‌مان و چه‌نده‌ها وه‌زیری له‌م حکومه‌ته‌دا هه‌یه له‌هه‌موشیان گرنگتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه. تاکه هه‌رێمی فیدراڵیش هه‌رێمی کوردوستانه که حوکمه‌ت و په‌رله‌مانی جیاوازی خۆی هه‌یه.
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌م که ئه‌مڕۆ پێگه‌ی کورد له ئێراقی نۆێ دا گرنگه. له‌لایه‌کی تره‌وه له سه‌رده‌می خه‌باتی گه‌لانی ئێراق دژ به ڕژێمی فاشتی به‌غدا کورد گرنگترین و له‌به‌رچاو ترین ڕۆڵی دیوه و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش یه‌که‌م زه‌ره‌رمه‌ند بووه و خاکی بووته سوتماک و رۆڵه‌کانی کوژراون و وڵاته‌که‌ی ویران و کاول و ته‌عریب کراوه‌و و دانیشوانه‌که‌ی ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ ویران کراون
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه که حکومه‌تی به‌غدا دام ده‌زگای خۆی کشانه‌وه له کوردو‌ستان ده‌رفه‌ت واڵا بوو. کوردو‌ستان ببوه پێگه‌یه‌کی ئارام‌و لانه‌یه‌کی ئاسوده بۆ هه‌موو حیزب ولایه‌نه ئۆپۆزیونه‌کانی ئێراقی و به‌بێ دڵه ڕاوکی کاریان ئه‌کرد که له‌وانه‌یه ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر له باشور‌و ناوچه‌کانی ئێراقدا بڕه‌خسایه به پێچه‌وانه‌وه کورد نه‌یتوانیایه خه‌باتی تێدا بکردایه ئێستاده‌رکه‌وت که ئاڕاسته‌کان زۆربه‌یان دژ به به‌رژه‌وه‌ندی کورد کاری پێ ده‌کرێ ئه‌و حێزب و لایه‌نانه‌ی که ئه‌مڕۆ له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن تا دوینی دوستی دیرینی کورد بوون له ناو معارضه‌ی ئێراقیدا هه‌نگاوه‌کانیان هه‌مووی له دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورده..!!!
وا دوا مانگه‌کانی کوتایی ساڵی دوو هه‌زارو حه‌وته کێشه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌کانی که هه‌روا به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه. به‌پێ ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ده‌بوایه مامه‌ڵه‌ی بکرایه. تا ئێستاش که‌مترین به‌شی چاره‌سه‌ر نه‌کراوه هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیچ جێگایه‌ک له‌م شار‌و شارۆچکانه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردو‌ستان که له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دا به زۆره ملی جیاکراونه‌ته‌وه‌و نوسینراون به اداره‌ی شار‌و ناوچه‌یه‌کی تره‌وه‌و به خواستی دانیشتوانه‌که‌ی نه‌بووه. هه‌ندێک له‌م شۆێنانه جگه له کورد که‌مینه نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک تورکمان و ئاسوری و کوردی یه‌زیدی و شه‌به‌ک و فره ئاینی که‌ی تێدا ژیاوه. به‌درێژایی هه‌موو شورشه‌کان
یه‌که‌م داوای کورد شاری که‌رکوک بووه‌و له هه‌موو دانوستنه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد‌و میری هه‌ر له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک وناوچه‌کانی تر رێکنه‌که‌وتون. به‌عس ڕازی بووه به جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ شاره‌ی کوردو‌ستان که سلێمانی و هه‌ولێرو دهوك و تا زۆر ناوچه‌و شارۆچکه‌کانی شاری موسڵ گه‌ر بهاتایه لایه‌نی کوردی ڕازی بووایه. له دوای حه‌فتاکانیشه‌وه ناچار دانی نا به ئۆتۆنومی کوردو‌ستان له‌م شارانه‌دا. گه‌ر بهاتایه شاری که‌رکوکی له‌گه‌ڵ دابووایه قه‌ت گیروگرفته‌کان درێژه‌ی نه‌ده‌بوو کوردو‌ستان و ئێراقیش توشی ئه‌و نه‌هامه‌تی و شه‌رو کوشتاره نه‌ده‌بوو…!!!!!
بۆیه که‌رکوک که گه‌وره‌ترین داهاتی بیره نه‌وته‌کانی ئێراق و کوردو‌ستان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
تێدایه. سه‌رتۆپی هه‌موو کێشه‌کانه‌و پێم وایه هه‌رگیز نه هیچ حکومه‌ت و حیزب و لایه‌نێکی عه‌ره‌بی له ئێراق له سونه‌و شیعه و هیچ ووڵاتێکی عه‌ره‌بی ڕازی نابێ به کوردوستانیه‌تی که‌رکوک و به هه‌زاران کۆسپ و ته‌گه‌ره ئه‌هێننه به‌رده‌م ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و نایه‌ڵن ڕاپرسی و ریفراندوم له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌مه جگه له گوبه‌نده‌کانی تورکیا‌و داواکردنی به‌رده‌وامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ که هه‌موو کوردوستانی باشور له خۆ ده‌گریت. تورک له‌کۆتایی ئه‌م ساڵه‌دا که واده‌ی نزیک بونه‌وه‌ی چاره‌نووسی شاری که‌رکوکه‌و چاوه‌ڕێ ده‌کرا کێشه‌که یه‌کلا بکریته‌وه. کێشه‌ی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی کرده بیانوو بۆ مه‌به‌ستی هێرش کردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردو‌ستان و له‌ناو بردنی هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وته به نرخ و گر‌نگ و مێژویانه‌ی که کورد له‌م به‌شه‌دا چه‌ندان ساڵه قوربانی ئه‌دات له پێناوی دا بۆ به ده‌ست هێنانی له هه‌مان کاتیش‌دا بۆ هێنانه دی مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌ی که نه گه‌راندنه‌وه‌ی شاری که‌رکوکی کوردانه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێم..!!
له سه‌رده‌می حوکمی ڕابردودا و له قاموسی به‌عس و سه‌دام دا مه‌حاڵ بوو کورد قه‌ت بتوانی سود وه‌رگرێت له‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و کانزا سروشتیانه‌ی که له کوردوستاندا هه‌بوو به تایبه‌تی نه‌وت که سه‌دام له زۆر دانیشت و سه‌ردا‌نه‌کانی دا بۆ کوردو‌ستان دووپاتی ئه‌وه‌ی ده‌کرده‌وه که نابێ و زۆر ئاسته‌مه نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی نه‌وتی خۆی بێت. چونکه ئه‌بێته هۆی به هێز کردنی اقتـصادی کورد‌و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی ، هه‌ر ئه‌م خاله‌ش وای کردبوو هه‌موو ناو‌چه نزیکه‌کانی چاڵه نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر پاك بکاته‌وه له کورد و عه‌ره‌ب بهێنێته سه‌ر زیدی باب و باپیرانیان. گرتنه به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ئه‌و کاره‌ساته‌ی ڕاگواستن و به عه‌ره‌ب و به‌عسی کردنه‌ی شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی لێ که‌وته‌وه که چه‌ندان ساڵ درێژه‌ی کێشاو نه‌خشه‌و پلانیان بۆ داڕشتبوو. ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو مێژوه درێژه کڵۆڵیه‌تیه دوای ڕزگار بوون له‌و کابوسه گه‌وره‌یه‌و چه‌ندان ساڵ له پێشکه‌وتن و به‌ره‌و پێشه‌وه چونه‌ی هه‌ڕیـمی کوردو‌ستان. له چه‌نده‌ها ناوچه‌و شۆێنی هه‌رێم کانگای نه‌وت دوزراوه‌ته‌وه‌و حکومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له گه‌ڵ کومپانیا بیانیه‌کان مۆر کردوه‌و ئه‌و کومپانیانه ده‌ست به‌کارن به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت که به هه‌موو شه‌رع و یاسایه‌ک موڵکی نه‌ته‌وه‌ی کورده، به‌ڵام جێی داخه که که‌سێکی وه‌ک وه‌زیری نه‌وتی ئێراقی شه‌هرستانی که ئه‌ندامی لیستێکه به نزیک ترین دوستی کوردوسه‌رکردایه‌تیه‌کی کورد ئه‌ژمار ده‌کرێت. شه‌هرستانی یه‌کێک بووه له‌و عه‌ره‌به شیعانه‌ی که چه‌ندان ساڵ زوڵم سته‌می جه‌ستوه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام. زه‌ره‌رمه‌ن بووه که‌سێکی خاوه‌ن شه‌هاده‌و سیاسیه‌کی به‌ناو بانگه، به‌و ڕیبازه دژیایه‌تیه به هه‌موو توانایه‌وه به‌رامبه‌ر به ماڤی گه‌لی کورد ڕاده‌وه‌ستێت و ڕۆژانه ئه‌و لێدوانانه ئه‌دات که گڕێبه‌سته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ کومپانیا بیانیه‌کان یاسایی نیه‌و ده‌بێ له ڕێگای به‌غداوه بێت که‌واته چ جێاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان شه‌هرستانی و به‌عس و عه‌ره‌به شۆڤینسته‌کان و چڵکاو خوره‌کانی سه‌دام دا. جگه له شه‌هرستانی چه‌ندان که‌سایه‌تی تر له لیسته‌کانی ته‌وافق و ئێراقیه‌و جه‌ماعه‌تی سه‌در ڕۆژانه ئاخاوتنی دوژمنانه به‌رامبه‌ر کورد‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی و حوکومه‌تی هه‌رێم له ناوه‌نده سیاسی و لێدوانی ڕۆژانه‌یان له میدیکانه‌وه ده‌ده‌ن. که دژ به هه‌موو سودو ده‌سکه‌وت و ئامانجێکی کورده ئه‌وه‌تا ماوه‌ی سێ مانگه بکوژانی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کورد‌و تاوانبارانی کیمیا باران و ئه‌نفالی کوردو‌ستان. نایه‌ڵن به‌سزای سه‌پێنداوی خۆیان بگه‌ن ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کاروباری دادگا‌و سه‌روه‌ری یاساوه. من پێم وایه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ کورد له کوردوستانی باشور دا هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه‌یه له وڵاتێک که زیاتر له هه‌شتا ساڵه به زۆر دروست کراوه‌و کورد هه‌میشه وه‌ک کویله‌و ژێر ده‌سته سه‌یر کراوه و به به‌هاولاتیه‌کی ده‌رجه دوو یا سێ مامه‌ڵه‌ی له ته‌ك دا کراوه. له ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی ئازادی ئێراقه‌وه کورد که وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هاوکاری سوپای هاوپه‌یمانانی ده‌کرد. ده‌بوایه ڕێزێکی
زۆر‌و مکانه‌یه‌کی شیاوی بۆ دابنرایه. کورد جارێکی تر به ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ی خۆی هاوسۆز نه‌بوایه له سه‌ر له نۆێ دروست بونه‌وه‌ی ئێراقێکدا که ماڤی هاوڵاتی پێ ڕه‌وا نابینێ. نه‌ک ببێته هامڕاو هاوکاری ساڵح موتڵه‌ک و سه‌درو هاشمی و مالکی و جه‌عفه‌ری و شه‌هرستانی و جبوری وفه‌لوجی. ئه‌وانه‌ی که پیان وایه ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک ده‌رگای جه‌هه‌نه‌مه که بکرێته‌وه کورد ئه‌سوتێنی، به‌ڵام باش بزانن ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان داوه‌تی و ناحه‌زان و داخ له دڵه‌کانی کورد له پشته‌وه هانیان ئه‌ده‌ن بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و که‌ش و هه‌وا و ئازادیه‌ی که هه‌رێمی کوردو‌ستان دوای چه‌نده‌ها ساڵ به خه‌بات و له خۆ بردن و تێکۆشان و خۆێنی ڕۆڵه‌کانی به‌ده‌ستی هێناوه. به‌ره‌نگاری دیوارێکی به هێزو پۆڵاین ده‌بنه‌وه‌و داهاتویان له سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی باشتر نابێت. زۆر گرنگه تورکیش بزانن که به له‌شکر کێشی و زمانی هه‌ڕه‌شه و هێزی سه‌ربازی و تۆپ بارانی گونده‌کان زیان گه‌یاندن به دانیشتوان و خه‌ڵکی بێگوناه ، به زه‌ره‌رێ خۆیان ئه‌که‌ویته‌وه پێش زیان گه‌یاندن به دانیشتوانی کورد و خاکی کوردو‌ستان ، که به‌درێژایی مێژوو ڕێگای ڕکه به‌ڕایه‌تی و هه‌ڵۆێستی نامه‌ردانه‌ی دوژمنکاره‌نه‌یان به کار هێناوه و نازانن ئێستا سه‌رده‌می به کارهێنانی زمانی دایه‌لۆگ و په‌یڕه‌وی ماڤی مرۆڤه..؟
بۆیه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ده‌بوایه له ده‌ستپێکی پڕۆسه‌ی ئازاد کردنی ئێراقه‌وه کورد‌و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ڕێگای سه‌ربه‌خۆییی کوردوستانیان بکردایه‌ته ئامانج و مه‌به‌ستیان. ئه‌وه‌ی که ده‌کرێته پاساو و بیانوو که گوایه هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگراڤی کوردو‌ستان گونجاو نیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردو‌ستان. به هۆی بوونی دراوسێکانی هه‌رێمه‌که. که هه‌میشه وه‌ک داگیر که‌رێک چاویان بڕیوه‌ته کوردو‌ستان و نایه‌ڵن کورد سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنی. هه‌رێمی کۆسوفوش باشترین نمونه‌یه که هه‌نگاوی چه‌سپاوی ناوه به‌رامبه‌ر دروست بوونی سه‌ربه‌خویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستانیش له‌گه‌ل پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێراق ساز درا ده‌نگدانیش ئه‌نجام درا له % 90 دانیشتوان ده‌نگی دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردو‌ستان پاشتریش ئه‌م ئه‌نجامه گه‌یه‌ندرایه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌توانرا بکرێته ئه‌نجامه‌که‌ی بکرایه‌ته داواکاریه‌کی گه‌وره‌و جه‌خت له سه‌ر جێبه‌جێکردن و چه‌سپاندنی بکرێت..؟
ئاسایش عوسمان دانش
25 ی نۆفه‌مبه‌ری ساڵی دووهه‌زارو حه‌وت
سوید / بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

