بێ هه‌ڵۆێستی کورد
بێ هه‌ڵۆێستی کورد ،،، بۆته هۆی داکۆکیکردن و دواخستنی سزای له سێداره‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال…!!!
((( له‌م وێنه‌یه‌دا تاریق هاشمی جێگر و سه‌رۆکی پارتی ئیسلامی ئێراق به تاوانبار سلطان هاشم ئه‌ڵێت ،، مه‌ترسه ئه‌گه‌ر سه‌ریشم داناوه نایه‌ڵم به سزای خۆت بگه‌یت و له سێداره بدرێت )))
ماوه‌ی سێ مانگه له ڕۆژی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای باڵای تاوان له ئێراق له‌سه‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال و جینۆساید و قڕ کردنی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کوردی بێ تاوان له ژن و منداڵ و پیر و په‌ک که‌وته‌و لاو گه‌نج وێران کرنی چوار هه‌زار و پێنج سه‌د گۆندو شارۆچکه‌ی کوردوستان له مابه‌ینی ساڵه‌کانی 1987 تا 1988 له هه‌شت حه‌مله‌ی به‌دناوی ئه‌نفال که له ناوچه‌کانی کوردوستان به‌ڕیوه چوو. بووه هۆی کاول کردنی به‌شێکی زۆری خاکی کوردستان و له ناو بردن سه‌رنگومکردنی دانیشتوانه‌که‌ی. دادگایه‌که زیاتر له چل تا په‌نجا دانیشتنی بۆ ساز درا و به سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان بۆ سێ له‌م تاوانبارانه‌و حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ دوو تاوانباری تریان ده‌رچوو..!!! وه‌ک لای هه‌موان ڕوون ئاشکرایه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بۆ پیداچونه‌وه‌و چه‌سپاندن گه‌یشته دادگای ته‌میز و بڕیاڕ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی درا و ئه‌بوایه له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌یشتنایه و بڕیاره‌که جێبه‌جێبکرایه..!!!
به‌ڵام دواخرا بۆ ماوه‌یه‌ک به هۆی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه و دوایتریش به هۆی دروست بوونی چه‌ندان پاساو و کێشه‌وه سه‌ر له نۆێ دواخرایه‌وه. دیارترین ڕیگری له جێبه‌جێ نه‌کردنی بڕیاره‌که‌ی دادگا کێشه‌ی په‌سه‌ند نه‌کردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیه به تایبه‌تی ڵیدوانه‌کانی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار که ئه‌ندامی لیستی ته‌وافق و سه‌رۆکی پارتی ئیسلامی ئێراقه و له چه‌نده‌ها ڵیدوان و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ میدیا و که‌ناڵه‌کان به ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه داوای سوک کردنی سزای له سێداره‌دان یا به‌خشین ئه‌کات بۆ سلطان هاشمی کۆنه وه‌زیری به‌رگری پێشوی سه‌دام به‌و بیانوه‌ی که هاشم سلطان کاتی ئه‌نفاله‌کان جه‌نه‌راڵێکی عه‌سکه‌ری و پێاوێکی ئه‌کادیمیی بووه و به‌رپرسیار نه‌بووه له‌و بڕیارانه‌ی که له سه‌رۆکایه‌تی سیاسی ڕژێمی کۆنه په‌رستی سه‌دامه‌وه ده‌ری ده‌کرد بۆ کاول کردن و ئه‌نفال کردنی کوردوستان
کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیل و دانیشتوانه‌که‌ی. به‌ڵکو ئه‌م ته‌نها بڕیاره‌کانی جێبه‌جێ کردوه به‌مانای
ته‌نها ته‌نفیذی اوامری سه‌رکردایه‌تی کردوه. بۆیه سوک کردنی سزاکه‌ی یا به‌خشینی. پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی له ئێراق دا به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات و هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه له‌م بواره‌دا..!!
لێره‌دا پرسیارێک دیته ئاراوه بۆ تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆکی ئێراق و هه‌موو لایه‌ن و پارته سیاسی و که‌سایه‌تیکان و عه‌ره‌به شوڤینیسته‌کان و پاشماوه‌کانی به‌عسی ڕوخا و دار‌و ده‌سته‌کانیان له ناو گۆڕه‌پانی ئێراق و ده‌ره‌وه‌ی ئێراق. بۆ سه‌یری ڕابردووی خۆێناوی و زوڵم سته‌مێک ناکه‌ن که ده‌ر هه‌ق به گه‌لی کورد کراوه. دیاره ئه‌مانه باوه‌ڕیان به مێژوو نیه و ئاوڕ بۆ ڕابردوو ناده‌نه‌وه‌و بڕوایان به داهاتوو نیه. ئه‌گینا چۆن داوای سوک کردن یا لێخوش‌بوون بۆ ئه‌م تاوانبارانه ئه‌که‌ن که ده‌ستیان به خۆێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان سور بووه. که چه‌ندان ساڵ خه‌باتیان کردوه له پێناوی ماڤ و حه‌قی ژیانی خۆیان و گه‌لی سته‌م دیده‌یان..؟
سوک کردنی سزای تاوانباران یا لێخۆش‌بوونیان له تاوانی ئه‌نفالی شوومی به‌دناو که کاره‌ساتێکه
به گه‌وره‌ترین تاوانی ئه‌م سه‌ده‌یه ده‌ژمێردرێت له دوای تاوانی بومبابارانکردنی هێرۆشیماو ناکازاکی به چه‌کی ئه‌تۆم له کوتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ، یان له ناوبردنی به کۆمه‌ڵی جوله‌که‌کان ( یهود اوروپا ) له لایه‌ن ئه‌ڵه‌مانیای نازیه‌وه له ساڵانی 1933 ــ 1945 یا کوشتن و له ناو بردنی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن له تورکیا..!!
ئه‌نفال که کرایه سه‌ر خاک و گوند‌و شاروچکه‌کانی کوردوستان و دانیشتوانه‌که‌ی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کوردوستان به مه‌به‌ستی له ناو بردنی هێزو مقاوه‌مه‌ی پێشمه‌رگه‌و شورشی کورد له باشوری کوردوستان ، پیس بوونی ئاو هه‌وای خاکی کوردوستانیشی لێ که‌وته‌وه به گازی ژه‌هراوی و به ده‌یان هه‌زاران گیان دار‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵی بێ گوناهیش له سه‌ر خاکی کوردوستان کوژران فه‌وتان به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی گازی خه‌رده‌ل و ژه‌هراویه‌وه. نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش کوشتن و له ناو بردنی هه‌زاران شانه‌و گیان داری هه‌نگ بوو که به‌رهه‌مه‌که‌ی گه‌وره‌ترین سود به مرۆڤ ده‌گه‌ینی ، کاول کردنی قوتابخانه‌و مزگه‌وت و شۆێنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له سه‌دان گوند‌و شارۆچکه‌و پڕ کردنه‌وه‌و داپۆشینی کانی و کارێزو سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له‌م شۆێنانه‌دا
ئایا سلطان هاشم فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک نه‌بوو له‌و کاته‌دا له کوردوستان له ده‌ستپێکی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی یه‌که‌وه که له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌ستی پێ کرد تا کۆتایی ئه‌نفالی هه‌شته‌م
له بادینان. له هه‌ر هه‌شت حمله‌که‌ی ئه‌نفال وه‌حده‌کانی فه‌یله‌قی یه‌ک و ئه‌و یه‌که سه‌ربازیانه پێ هه‌ستان که له‌ژێر فه‌رمانی هاشم سلطان دابوون. بێگومان فه‌یله‌قی یه‌ک به‌رپرسیاره له به‌کارهێنانی گازی کوشنده‌ی کیمیاوی له ڕاگواستنی دانیشتوانی سڤیل له گوند‌و شارۆچکه‌کان بۆ شوینی نادیار‌و دوایتریش کوشتن و له ناوبردنیان. گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانیش شاهێدی ئه‌م ڕاستیانه‌ن
له ئه‌نفال دا جیاوازی نه‌کراوه له کوشتنی هێزی پێشمه‌رگه‌و پیاو و ژن و منداڵ و پیرو په‌که‌وته‌دا گوناهیشیان ته‌نها ئه‌وه‌بوه که کوردن داوای ئازاد بوون و ماڤی ڕه‌وای خۆیان ئه‌که‌ن..؟
سلطان هاشم له دایک بووی ساڵی ( 1945 ) ه شاری موسڵه ماوه‌ی چل و یه‌ک ساڵ له هێزی سه‌ربازی ئێراقدا بووه له دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک بووه کراوه‌ته جێگری سه‌رۆکی ارکانی جیش له1988 ــ 1995 دواتر به سه‌رۆک ارکانی جیش ، له‌ساڵی 1995 تا ساڵی 2003 که کۆتایی به حوکمی خۆێناوی به‌عس هێنرا وه‌زیری به‌رگری ئێراق بوو.
له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراق ناوی له ریز به‌ندی ئه‌و په‌نجا که‌سه‌دا بوو که هێزی هاوپه‌یمانان فه‌رمانی گرتنی ده‌رکردبوون. له ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ تاوانباران ( عه‌لی کیمیاوی ، حسین ڕه‌شید تکریتی ، صابر الدوری ، فرحان مطلگ جبوری ، تاهیر العانی ) به تۆمه‌تی ئه‌نفال و کمیانارانی کوردوستان و کوشتن و له ناو بردنی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کورد دادگایی کران..!!
له ماوه‌ی دادگایی کردنه‌که‌یان دا سه‌دان شاهد له که‌س وکاری ئه‌نفال کراوه‌کان و که‌سی زیندوی پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌که قسه‌یان کرد‌و تومه‌ته‌کانیان خستنه ڕوو. پیشاندانی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و
نوسراوی فه‌رمی نیوان سه‌رکردایه‌تی ڕژێم و ئیستخبارات و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کان بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌نفال و فیلمی دوکۆمینتی که له کاتی ڕوداوه‌کاندا تۆمار کرابوو جگه له ئاماده‌بوونی چه‌نده‌ها پسپۆڕی شاره‌زای بیانی کوردی و عه‌ره‌بی که درندایه‌تی ئه‌م کاره‌ساته جه‌رگ بڕه‌یان بۆ دادگا خسته ڕوو. به درێژایی دانیشتنه‌کانی دادگایه‌که‌ش تا کۆتایی. هیچ کامێک له‌م تاوان بارانه په‌شیمان نه‌بونه‌وه له کرده‌وه‌کانیان و دانیان به تاوانه‌کانیادا نه‌هێنا ، تاوانه‌کانیان به واجبی سه‌رشانیان دانا‌و به‌رگریان له خۆیان کرد.
دادگا به هۆی تومه‌تی له‌ناو بردنی به کۆمه‌ڵ دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی شه‌ڕو ڕاگواستنی به زوره ملی دانیشتوان سزای چه‌ند جاره‌ی له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پاندن..!!
تائێستاش بۆ ماوه‌ی سێ مانگه به بیانوی جۆر به‌جۆر جێبه‌جێکردنی سزاکه‌یان دواده‌خرێت . ئه‌م هۆکارانه‌ش بوونه‌ته ڕێگری سزای له سێداره‌که‌یان: ــ
یه‌که‌م / به هۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی ئێراق ( مجلس شورا الدوله ) که له سه‌رۆک کۆمار و هه‌ردو جێگره‌که‌ی پێک هاتوون. به تایبه‌تی به‌رگری تاریق هاشمی جێگر که ده‌یان جار به ناوی خۆی و لیسته‌که‌یو سه‌رکرده سونه‌کان و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی شاری موسڵه‌وه داوای داکۆکیکردن و سوک کردنی سزا یا لێخۆشبوو‌ن بۆ تاوان بار سلطان هاشم ئه‌کات و داوا له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکاو سوپاکه‌ی ده‌کات که تاوانباران ته‌سلیم به حکومه‌تی ئێراقی نه‌که‌نه‌وه بۆ له
سێداره‌دانی چونکه دژی پڕۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی گشتی یه. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپی کردوته سه‌ر ڕه‌وشی جێبه‌جێکردنی سزاکه.
دووه‌م / ئه‌م داواکاریانه بۆته هۆی نانه‌وه‌ی کێشه له نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی ئێراق به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالکی که سوره له سه‌ر جێبه‌جێکردنی سزاکه و ئه‌م به‌رگری کردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی به به‌زاندنی ده‌ستوری ئێراقی ده‌زانێت. که له ڕاستیدا ئه‌م ده‌ست خستنه ناو کاره‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تیه له کاروباری دادگا‌و هیئه‌ی ته‌نفیذی مخاله‌فه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌ستوری ئێراقه. ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین له مابه‌ینی کێشه‌ی دوجه‌یل و ئه‌نفال زۆر جیاوازیه‌کی گه‌وره ده‌بینین. له سه‌ر کێشه‌ی دوجه‌یل که ته‌نها سه‌دو چل و چوار که‌س تێدا ببوونه قوربانی به‌بێ گیروگرفت سه‌دام و سێ له گه‌وره‌ترین رموزه‌کانی ڕژێمی به‌عسی تێدا له سێداره دران به تایبه‌تی سه‌دام له یه‌که‌م ڕۆژی چه‌ژندا..!!
له سه‌ر تاوانی گه‌وره‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفالیش که سه‌دو هه‌شتا هه‌زار مرۆڤ و چوار هه‌زار گوند‌و شارۆچکه‌ی تێدا وێران کرا که‌س تا ئێستا له‌سه‌ری سزا نه‌دراوه. به بڕوای من سزاکان زیاتر به‌ره‌و
جێبه‌جێ نه‌کردن و سوک کردن ده‌چێت که به سودی تاوانبارانه. بێگومان ئه‌م ڕه‌وته‌ش مانای له ده‌ستدانی ویژدان‌و ڕاستگویی دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق و دادگای ئه‌نجومه‌نی پیداچوونه‌وه‌ی
ئێراقه‌و سوکایه‌تی کردنه به خۆینی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال و گالته کردنه به چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و له‌ده‌ستدانی متمانه‌یه به حکومه‌تی نۆی ئێراق و پرۆسه‌ی ده‌نگ دانی له سه‌دا هه‌شتای دانیشتوانی ئێراق بۆ ئه‌م حکومه‌ته. ئه‌م کاره‌ش ئه‌یسه‌لمێنی که نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر وه‌ک جاران له وڵات‌دا هیچ رێز‌و سه‌نگێکی نیه و به تایبه‌تی پاشماوه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو.
سێهه‌م / ئه‌مه‌ریکاو سوپاکه‌ی که زۆر ڕۆڵێکی خراپ ده‌گێڕن له ته‌سلیم نه‌کردنه‌وه‌ی تاوانباران به قه‌زاو حکومه‌تی ئێراق بۆ جێبه‌جێکردنی سزا به سه‌ر تاوانباران دا. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌مه‌ریکا هیچ ڕێز‌و سه‌نگ و بونێکیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێراقدا دانه‌ناوه و به‌م کاره‌شیان که‌لێن و
جێاوازیه‌کی گه‌وره ده‌خه‌نه نێوان دانیشتوانی هه‌رێمی کوردوستان و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و دانیشتوانی ئێراق به گشتی.؟
چواره‌م / به‌رگری کردنی عه‌شیره‌ته سونیه‌کان به تایبه‌تی عه‌شیره‌ته‌کانی شاری موسڵ و ڕۆژئاوای ئێراق له تاوانبار سلطان هاشم که بێگومان کاردانه‌وه‌یه‌کی نیگه‌تیڤی ئه‌بێت له سه‌ر بڕیاره‌کانی دادگای باڵا‌و ڕه‌وتی جێبه‌جێکردنی سزاکه چونکه به هۆی ئه‌م به‌رگری کردنه‌وه سزای گه‌وره تاوانباری کرده‌وه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال عه‌لی حسن المجید ( عه‌لی کیمیاوی ) ش ڕاگێراوه.
پێنجه‌م / له كێشه‌ی دوسیه‌ی دوجه‌یل دا جه‌عفه‌ر الموسه‌وی سه‌رۆکی داواکاری گشتی له دادگای باڵای تاوان. زۆر په‌رۆشی سه‌پاندنی تاوانه‌کان بوو له‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌م دۆسیه وه ڕۆڵێکی زۆر به‌رچاوی بینی که بووه هۆی چه‌سپاندنی سزای له سێداره دان به‌سه‌ر سه‌دام یاریده‌رکانیدا به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له دادگایی دۆسیه‌ی ئه‌نفال دا به‌م دواییه داوای سوک کردنی سزای کردبوو بۆ ( سلطان هاشم و فرحان عبد المطلگ الجبوری ) که هه‌رچه‌نده دادوه‌ر منقذ آل فرعون داواکاری گشتی بوو له دادگایی ئه‌نفال دا. بێگومان قسه‌کردن له سات و کاتێکی ئاوا ناسک دا کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر بڕیاره‌کانی دادگا‌و له هه‌مان کاتدا ڕۆڵێکی سلبی ئه‌بێت و ئه‌بێته هۆی داکۆکیکردن له تاوانباران. له لایه‌کی تره‌وه دادوه‌ر منیر صبری حداد که ئه‌ندامی دادگای یپێداچونه‌وه‌یه ( محکمه التمیز ) دادوه‌رێکی کورده له‌سه‌ر پۆستی وته بێژی دادگا لابردرا چونکه سه‌ردانی هه‌ردو شاری سلێمانی و هه‌ولێری کردبوو وه له کونگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌م دوو شاره‌ی کوردوستان دڵنیای خه‌ڵکی کردبوه که ده‌بێت سزاکان چێبه‌جێ بکری. ئه‌م ڕوداوانه‌ش ده‌بێته هۆی ستستی و که‌مته‌رخه‌می له‌سه‌ر به به‌جێگه‌یاندنی بڕیاره‌کانی دادگایی ئه‌نفال.
پێنجه‌م / بێ هه‌ڵۆێستی کورد له‌م ساته‌دا که خاڵێکی زۆر گرنگه. خه‌م ساردی سه‌رۆکایه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردوستان. له به‌دوانه‌چونی کێشه‌که و داوانه‌کردنیان به هیچ جۆرێک بۆ په‌له کردن له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگایی ئه‌نفال بۆته هۆی داکۆکیکردن و دواخستنی سزای تاوانباران. جگه له‌وه‌ی که کورد زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام و نۆێنه‌ری هه‌یه له په‌رله‌مانی ئێراقدا و سه‌رۆک کۆماری ئێراق کورده‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش کورده و چه‌نده‌ها وه‌زیری کوردیش هه‌ن له کابینه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراقدا. ئایا ئه‌مانه ڕۆڵ و سه‌نگی خۆیان نیه له گۆڕه‌پانی سیاسی وڵاته‌که‌دا گه‌ر بیانه‌وێت. چونکه له ڕاستیدا جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاره‌کانی دادگایی ئه‌نفال خه‌ریکه به‌ره‌و بن به‌ست ده‌ڕوات و بکوژانی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کورد خه‌ریکه ده‌رباز بن له سزاکانیان بۆیه پێویسته به زوو ترین کات چاره‌سه‌ری بکرێت. ڕۆڵیان هه‌بێ داوای جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگا بکه‌ن خۆیان به دوور نه‌گرن له ڕوداوه‌کان ضغط بکه‌نه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی که بۆیان نیه به‌پێ ده‌ستوری ئێراقی نۆێ به هیچ جۆڕێک سزاکان سوک بکه‌ن یا له تاوانبارانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال خۆش بن
هه‌ر وه‌ک له به گه‌یاندنی سزای سدام و یاریده‌ره‌کانی له سه‌ر کێشه‌ی دوجه‌یل ڕۆڵێان نه‌بوو. با بزانن وه‌رگرتنی ئه‌م هه‌ڵۆیست و ته‌داخول کردنه‌یان له کاروباری دادگا زۆر به ناشیرینی ئه‌که‌ویته‌وه له سه‌ریان. با خۆێنی هه‌زران مرۆڤی کورد به ئاسانی نه‌ڕوات..؟
ماوه‌ته‌وه بڵێم ته‌نها به‌ڕێز ( عارف طیفور ) وه‌ک به‌رپرسێکی کورد و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێراق ڕۆڵێکی زۆر ئازایانه‌و به‌ر چاوی هه‌بوو کاتێک که نامه‌ی ئاراسته‌ی جورج بۆشی سه‌ررۆکی
ئه‌مه‌ریکا کرد بۆ ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال به زوو ترین کات به حکومه‌تی ئێراق بۆ
به‌گه‌یاندنیان به سزای دادگا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا هه‌ڵۆێستی حکومه‌تی
ئێراقه که ده‌ڵی ده‌بێت ڕێکه‌وتن بکرێت له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری کێشه‌که له ناو ناوه‌نده سیاسی و حوکمڕانیه‌کانی ئێراقدا. ئه‌مه‌ش به پاشه گشه و گۆی نه‌یان و سورنه بوونی حکومه‌تی ئێراقی داده‌نرێت ئه‌بێته هۆی ماف خورانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. هه‌روه‌ها ڵێدوانه‌کانی بدیع عزه‌ت عارفی پارێزه‌ری داکۆکیکه‌ر له تاریق عه‌زیزی کۆنه جێگری سه‌دام که ده‌ڵی له سێداره‌دانی علی کیمیاوی و سلطان هاشم و حسین تکریتی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه چونکه ئه‌مانه ئه‌فسه‌ر بوون و له کاتی جه‌نگی نێوان ئێراق و ئێران به‌رگریان له خاکی وڵات و سه‌روه‌ری ئێراق کردوه. دیاره وێران کردنی چوار هه‌زار و پێنچ سه‌د گوند‌و شاروچکه‌ی کوردوستان که خاكی ئێراقه و کوشتن و زینده به چاڵ کردنی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کورد له منداڵ و پیرو په‌که‌وته‌و ژن و پیاو لای ئه‌مانه و دوسته‌کانیان به‌رگری کردنه له خاک و سه‌روه‌ری ئێراق.
به گۆیره‌ی یاسا ئێراقی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ستی هه‌بێت له کوشتنی به کۆمه‌ڵ دژی مرۆڤایه‌تی و روخاندنی شۆێنی نیشته‌جێ بوونی دانیشتوان به زۆر ڕاگواستنیان له‌سه‌ر خاك وڵاتی خۆیان به‌پێ ماده‌ی پانزه له به‌ندی چواره‌می ده‌ستور به هیچ جۆڕێک لێخۆشبوو‌ن یا سوک کردنی سزای دادگا نایگرێته‌وه‌و ئه‌بێ جێبه‌جێبکرێت…!!!
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی هه‌تا هه‌تایش بۆ شه‌هیدانی
شاڵاوه‌کای ئه‌نفالی به‌دناو به تایبه‌تی و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سه‌رفازی کوردوستان
ئاسایش عوسمان دانش
سیانزه‌ی نۆفه‌مبه‌ری ساڵی دووهه‌زارو حه‌وت
سوید / شآری بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


هێمن / لندن
کورد (که‌وه)که‌ویش هه‌میشـــــــــــــــــــــــه‌ده‌نگی دوژمنی خۆیه‌تی!!؟
هیوای ســـــــــــــــــــــــــه‌رکه‌وتن بۆگه‌لی کوردمان