(( ئه‌رشیفی تیپی شانۆی زانکۆی سلێمانی ))
ئه‌وه‌ی جێگای گومان نیه له سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاوه و ساڵانی به‌ره‌و دوا بارێکی چاک و ده‌رفه‌تێکی فراوان و گونجاو بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ڕه‌خسا له کوردوستاندا به گشتی و له زانکۆ‌دا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زانکۆکه زیاتر گه‌وره‌و فراوانتر بوو هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب و ڕۆشنبیری به توانا ڕوویان تێکردو دامه‌زران تێدا.
له دوای دامه‌زراندنی زانکۆی سلێمانی و زیاتر له ساڵانی ١٩٧١ وه. به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر ( مدیریه الثقافه والفنون ) دامه‌زرا که سه‌ر به کاروباری خۆێندکارانی زانکۆ بوو واته
( عماده شؤون طلبه ) بوو. ئه‌مه بوو به هۆی خۆش کردنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بارو گونجاو وه هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه ئه‌سپی ڕه‌سه‌نی خۆی تاوداو بــــه‌ره‌و لوتکه‌و ئاسۆیه‌کی فراوان گه‌یشته ئاستی زۆر به‌رزو گرنگ.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتیه پێک هاتبوو له چوار به‌ش :
به‌شی مۆسیقا / به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی. ئه‌م به‌ڕێژانه‌ش وه‌ک محاضر و
( ڕاهێنه‌ری هونه‌ر ) کاریان ده‌کرد وه‌ک ( جنان قسطنطین ، ئاسۆ سلطه ، نبیل نوری متــی ،
مامۆستا ولیه‌م یوحنا، عه‌بدوالعه‌زیز شعلان ) که مصری بوو به عقد هاتبوو له زانکۆ ئیشی ئه‌کرد.
به‌شی شێوه‌کار / به سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولقادر کوردی بوو ، عادل جه‌لال و حکمه‌ت هیندی وه‌ک ڕاهێنه‌ر کاریان ئه‌کرد.
به‌شی نواندن / به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا سمکۆ عه‌زیز که سه‌رۆکی به‌شی نواندن بوو.
به‌شی ئه‌نتۆگراف / ئه‌وه‌ی جێگای باسه ٢٦ مامۆستا که ده‌رچووی په‌ێمانگاو ئه‌کادمیه بوون له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه کاریان ده‌کرد.
سه‌ره‌تا له ساڵی ١٩٧٤ چالاکیه‌کان ده‌ستی پێ کرد ، ئه‌وه‌بوو ئه‌م چالاکیانه له ئاهه‌نگی یه‌کتر ناسینی کۆلێژه‌کان نمایش ئه‌کرا له‌وانه به‌شێک له شانۆیی ( به‌زۆر کراوه به دکتور ) له‌سینه‌مای
ڕه‌شید و مه‌رکه‌ز ثقافی پێشکه‌ش کرا له ده‌رهێنانی سمکۆ عه‌زیز. مامۆستا شه‌ماڵ صائب به‌ڕیوه‌به‌ر بوو تا ماوه‌ی ساڵێک له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه دوای بوو به مامۆستا له کۆلێژی ئاداب کاک عه‌بدولقادر کوردی خرایه شۆینی . ساڵی ١٩٧٥ مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار که گه‌ڕابووه شاری سلێمانی دوای ته‌واو کردنی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری به‌غداد به‌شی نواندن له زانکۆ
دامه‌زراو وه بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی تیپی شانۆی زانکۆ هاته گۆڕی و تیپه‌که دامه‌زرا و ده‌ست کرا
به پێشکه‌ش کردنی کاری هونه‌ری شایانی باسه تیپی شانۆی زانکۆ ئه‌ندامه‌کانی له زۆرینه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خۆێندکاران و قوتابیانی زانکۆ پێک هاتبوو وه‌ک ( په‌خشان که‌ریم ، گه‌لاوێژ محمه‌د خه‌لیل ، سلیمه فه‌هد ، عومه‌ر که‌ریم ئاغا، حسین قه‌ره‌داغی ، فریاد خه‌لیل سه‌لام فه‌ره‌ج نامق عومه‌ر و چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی تر ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م تیپه ئه‌مانه بوون: ـــ
یه‌که‌م / درامای ته‌له‌فیزونی ( ماله‌ی سه‌ر گرده‌که ) نووسینی لۆدڤیک هۆڵبرێک ، سینارێو ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د سالار ، مۆسیقای وێنه‌یی و گۆرانی پێشه‌کی کاک ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، وێنه
گرتنی محه‌مه‌د عه‌لی عارف بوو ، دراماکه له هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌ی هه‌ورامان و له ته‌وێڵه‌و بیاره تۆمار کرا و ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش به‌شداریان تێدا کرد به ده‌وره سه‌ره‌کیه‌کان وه‌ک ئه‌حمه‌د سالار عومه‌ر که‌ریم ئاغا ، حاجی مه‌کی ، سه‌لام فه‌ره‌ج ، فریاد خه‌لیل و حسین قه‌ره‌داغی به‌ڵام به داخه‌وه دراماکه ته‌واو به‌بوو چونکه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌کرا له‌به‌ر باری سیاسی.
دووه‌م / درامای ته‌له‌فزیۆنی ( لالۆ که‌ریم ) ساڵی ١٩٧٧ چیرۆکی جه‌مال نه‌به‌ز ، سیناریۆ و ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د سالار ، مۆسیقای وێنه‌یی ( تصویری ) و سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری دراماکه ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ، ئه‌م درامایه له ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک تۆمار کرا.
![]()
وێنه گرتنه‌کانی ده‌ره‌وه ( تصویر خارجی ) له ناوچه‌ی کانی به‌ردینه‌و به‌کره‌جۆ تۆمار کرا وێنه‌گرتنی محه‌مه‌د عه‌لی عارف ، نه‌وزاد مه‌جید ، تاریق فازیل بوو ، به‌شدارانی ئه‌م درامایه
فه‌رمانبه‌ران و خۆیندکاران و قوتابیانی زانکۆ و هه‌ندێک له میوانانی ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ ده‌وریان تێدا بینی وه‌ک (( ئه‌حمه‌د سالار ، عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین ، عومه‌ر که‌ریم ئاغا ، جه‌مال بابان ، حسێن قه‌ره‌داغی ، فریاد خه‌لیل ، حاجی مه‌کی عه‌بدوڵا ، که‌مال ڕه‌شید مختار ، حه‌مه که‌ریم ، علی حه‌مه سوور ، حه‌مه‌ی کاکه‌وڵا ، به‌کر سه‌عید ، ئه‌م درامایه زۆر سه‌رکه‌توو بوو له‌و کاته‌دا به باشترین به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ژمار کرا. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ناساندنی زیاتری تیپی شانۆی زانکۆ و بڵاوبونه‌وه‌ی ناوبانگی هونه‌ری نواندن و دراما له زانکۆدابه گشتی له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز.
سیهه‌م / شانۆیی خه‌ج و سیامه‌ند ، ئه‌م شانۆییه تیپی شانۆی زانکۆ به هاوبه‌شی له گه‌ڵ تیپی پێشڕه‌وی شانۆی کوردی به هاوبه‌شی پێشکه‌شیان کرد. له ڕۆژی 13 / 1 تا 25 / 1 / 1978 له‌سه‌ر هۆڵی شانۆی ئاماده‌یی شۆڕش پێشکه‌ش کرا.
نووسینی ( فوئاد مه‌جید میسری ) و ده‌رهێانی مامۆستا ( ئه‌حمه‌د سالار ) بوو. مۆسیقا له دانانی مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ) بوو زۆر له هونه‌رمه‌ندانی هه‌ردو تیپه‌که به‌شداریان تێدا کرد له وانه (( خۆالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عوسمان چێوار ، ئازادی حه‌مه بچکۆل ، مسته‌فا ئه‌حمه‌د ، سلیمه فهد ، گه‌لاوێژ محه‌مه‌د خه‌لیل ، خوالێخۆشبوو حسێن قه‌ره‌داغی ، فریاد خه‌لیل ، سیروان جه‌مال ، حیکمه‌ت هیندی ، سه‌لام فه‌ره‌ج . نه‌به‌ز محه‌مه‌د ، عه‌بدوڵا حه‌مه ساڵح ( عه‌به‌ی ته‌مه ) وچه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی تر. ئه‌م به‌رهه‌مه زاده‌ی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌توو بوو له هه‌ماهه‌نگی وپێکه‌وه کارکردنی دوو تیپی شانۆیی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که له‌سه‌ر شانۆیه‌کی بچووک نمایش کرا به‌ڵام ده‌رهێنه‌ر مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار توانی شانۆیه‌که له‌سه‌ر ڕێبازی
( برێخت و ڕێبازی شانۆی خڕ ) به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوو قه‌شه‌نگ پێشکه‌ش بکات. تیپی شانۆی زانکۆ به‌م شانۆیه به‌شداری له میهره‌جانی زانکۆکانی ئێراق کرد له شاری موسڵ. ده‌وره‌کان گۆڕابوو خۆێندکاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی زانکۆ به‌رجه‌سته‌یان ئه‌کرد. ئه‌م شانۆیه توانی خه‌ڵاتی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانکۆکانی ئێراق به‌ده‌ست بهێنی.
![]()
چواره‌م / شانۆیی ئوتێلۆ . نووسینی ولیه‌م شه‌کسبیر و وه‌رگێڕان و ده‌رهێنانی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار بوو. ئه‌م به‌رهه‌مه له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی خالدیه ( قاعه نشاط المدرسی ) ساڵی 1978 پێشکه‌ش کرا. هه‌ڵبژاردن و جێبه جێکردنی مۆسیقا ، جنان قسطنطین بوو ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش ڕۆڵه‌کانیان به‌رجه‌سته کرد (( ئه‌حمه‌د سالار ــ ئۆتێلۆ ، حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س ــ یاگۆ ، په‌خشان که‌ریم ـــ دیزده‌مۆنا ، گه‌لاوێژ محه‌مه‌د خه‌لیل ــ ئیملیا ، سلیمه فه‌هد ـــ کاسیۆ ، حسێن قه‌ره‌داغی ـــ ڕۆدریکۆ ، سمکۆ عه‌زیز ــ رابانتۆ ) ئه‌م به‌رهه‌مه ماوه‌ی زیاتر له بیست ڕۆژ پێشکه‌ش کرا و ئاستێکی هونه‌ری سه‌رکه‌وتووی به‌ده‌ست هێنا.
پێنجه‌م / شانۆیی ڕاپۆرت ، نووسینی فوئاد مه‌جید میسری ، ده‌رهێنانی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار
به‌رهه‌مه‌که له‌سه‌ر هۆڵی شانۆی ئاماده‌یی شۆڕش پێشکه‌ش کرا. چه‌ن هونه‌رمه‌ندێک وه‌ک میوانی به‌رهه‌م له ده‌ره‌وه‌ی تیپی زانکۆ به‌شداریان تێدا کرد وه‌ک یاسین قادر به‌رزنجی، کاوه جوتیار ، یاسن سه‌عید ، میرحاج ئه‌حمه‌د.
شه‌شه‌م / شانۆیی قولاپی چاوه‌کان ( صنارة العیون ) چیرۆکی محه‌مه‌د فریق حه‌سه‌ن ، سیناریۆ و ده‌رهێنانی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار. ئه‌م شانۆیه دوای شانۆیی ته‌قینه‌وه‌ی تیپی شانۆی که‌رکوک له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند سه‌لمان فایه‌ق کاکه‌یی که له ڤیستڤاڵی یه‌که‌می شانۆی کوردی له به‌غداد پێشکه‌ش کرا، ئه‌م به‌رهه‌مه دووه‌م تاقی کردنه‌وه بوو له شانۆی کوردی‌دا له تێکه‌ڵاوبوونی شانۆ‌و سینه‌ما له‌یه‌ک نمایشدا پێکه‌وه دوای شانۆیی ته‌قینه‌وه.
به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری زۆربه‌ی بینراوه‌کان (مشاهده‌کان) ی سینه‌مایی که تۆمار کرابوو له‌ده‌ره‌وه‌ی شانۆ (مشاهد خارجیه) تێکه‌ڵاو ئه‌بوو له گه‌ڵ شانۆدا له کاتی نمایشی به‌رهه‌مه‌که له پشته‌وه‌ی شانۆ له‌سه‌ر ( په‌رده‌ی سینه‌ما) له پشتی شانۆ پیشان ئه‌درا ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه زۆر سه‌رکه‌توو بوو. تیپی شانۆی زانکۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌شدار پێ‌کرد له ڤیستڤاڵی دووه‌می زانکۆکانی ئێراق له شاری به‌غداد له به‌رواری 11 / 3 / 1979 وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک له‌سه‌ر هۆڵی قاعه‌ی العصری له به‌غداد پێشکه‌ش کرا بۆ بینه‌ران. له ڤیستڤاڵه‌که‌شدا خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌می پێ به‌خشرا له‌سه‌ر ئاستی زانکۆکانی ئێراق ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش به‌شداریان تێدا کردبوو ( په‌خشان که‌ریم ـــ نازه‌نین ، گه‌لاوێژ محه‌مه‌د خه‌لیل ـــ ڕاوی یه‌که‌م ، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د عومه‌ر ــــ ڕاوی دووه‌م ، نه‌وزاد مه‌حمود ــ ڕاوی سێهه‌م ، نامق عومه‌ر حه‌مه ـــ گه‌رمێانی ، نه‌به‌ز محه‌مه‌د ـــ به‌ڵێنده‌ر ، په‌ری خان جه‌لال ــ نازه‌نینی لادیی . چه‌ن به‌رهه‌مێکی شانۆیی که‌ش پێشکه‌ش کرا له لایه‌ن تیپی زانکۆوه وه‌ک شانۆیی دوا گۆرانی ، وه‌رزی نۆێ . وانه‌ی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک. شایانی باسه تیپی زانکۆ له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری
زانکۆ له گه‌ڵ به‌شه‌کانی تری به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له زانکۆی سلێمانی چوار جار به‌شداری له ڤیستڤاڵه‌کانی زانکۆکانی هه‌موو ئێراق کرد له شاره‌کانی موسڵ به‌غداد ، به‌سڕه وه‌ک پێشوتر ئاماژه‌م پێدابوو
پێشوترئاماژه‌م پێدابوو دوا به‌شداریش ساڵی 1980 بوو له‌شاری به‌سڕه‌به شانۆیی ( جیهان له‌سه‌ر
شانۆیه‌کی بچووک ئاماده‌کردنی شاعیری به ناوبانگی کورد شێرکۆ بێ که‌س و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند مامۆستا فازیل جاف که ده‌رچووی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد بوو به‌شی نواندن له‌م ڤستڤاڵه‌دا تیپی شانۆی زانکۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری به ده‌ست هێنا، مامۆستا فازیل جاف دوای ته‌واو کردنی ئه‌کادیمیا به‌شی نواندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری زانکۆی سلێمانی دامه‌زرابوو تا ئه‌و ساڵه‌ی که چوو بۆ هه‌نده‌ران. توانایه‌کی هونه‌ری و تاقی کردنه‌وه‌ی چاکی هه‌بوو له شانۆی کوردی‌دا چ وه‌ک ئه‌کته‌ر چ وه‌ک ده‌رهێنه‌ر له ساڵانێکی زووه‌وه له شاری که‌رکوک له شانۆدا وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداری کردوه به تایبه‌تی له به‌رهه‌مه‌کانی ده‌رهێنه‌رماموستا سه‌لمان فایه‌ق کاکه‌یی وه‌ک شانۆیی ( ژیان ، کچه لاڵه‌که ، کۆتایی ده‌ربه‌گ ) دوای ده‌رچوونی که هاته سلێمانی جگه له تیپی شانۆی زانکۆ له تیپی نواندنی سلێمانی چه‌ن به‌رهه‌مێکی ده‌رهێنا له‌وانه ( پردی ئارتا ، دوو ڕه‌گ ) ، له‌دوای چه‌ند ساڵێک له چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هه‌نده‌ران ساڵی 1990 بۆ خۆێندنی شانۆ ڕووی کرده ڕووسیا له سان پێترسبۆرگ. دوای چه‌ند ساڵێک بڕوانامه‌ی دکتورای له‌سه‌ر ڕێبازی میرهۆڵد ته‌واو کرد. ئێستاش چه‌ند ساڵێکه له سوید له شاری ستۆکهۆڵم له گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. تیپی شانۆیی ئاراراتی دامه‌زراندوه چه‌نده‌ها ده‌قی شانۆیی له‌م تیپه‌دا به زمانی کوردی ئاماده کرده‌و ده‌رهێناوه بۆ شانۆ و نمایش کراوه له شاری ستۆکهۆڵم له‌وانه ( شانۆگه‌ری دوو پێغمه‌ر ، رووتبوونه‌وه ، نازه و ورچ ، ترێ و شووشه ، گێژه‌ن ، میری شه‌بقه له‌سه‌ر ) ئه‌مه جگه له چه‌ندان به‌رهه‌می شانۆیی به زمانی سویدی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و زمانه‌کانی تر.
گرنگترنیان ده‌رهێنانی ده‌قی شانۆنامه‌ی ته‌رتوفی موللێر که نوسه‌ری عه‌ره‌بی ئێراقی عارف عه‌لوان ئاماده‌ی کردبوو بۆ شانۆ. وه له له‌نده‌ن به زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌شی کرد که له ڕۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نیه عه‌ره‌بیه‌کان و له ڕادێوی بی بی سی و ته‌له‌فیزێونی ئای ئین ئین له‌سه‌ریان نووسی و ده‌رباره‌ی قسه‌یان کرد که ئه‌م به‌رهه‌مه به یه‌کێک له کاره سه‌رکه‌وتووه‌کان داده‌نرێت.
ئه‌مه به گشتی ئه‌و به‌رهه‌مانه بوو که تیپی شانۆی زانکۆ له ساڵانی حه‌فتاکان تا سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاکان پێشکه‌شی کرد. به‌ڵام له دوای ڕاگۆاستنی زانکۆی سلێمانی له لایه‌ن ڕژێمی کۆنه په‌رستی به‌عسی ئێراقیه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر ئه‌و توانایانه نه‌ماو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ر بچووک کرایه‌وه‌و ئیلغا کرا.
ماوه‌ی سێ ساڵ زیاتر به‌رێوه‌به‌ریتیه‌که ئاوا به‌و شێوه‌یه مایه‌وه به‌بێ هیچ به‌رهه‌مێک له هه‌موو بواره‌کاندا جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ماموستایان و فه‌رمانبه‌ره‌کانی له‌به‌ر هۆی ئابوری وبێ جێگای و
نه‌بوونی خێزانیان گواستبویانه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌کانی شاری سلێمانی. ئه‌وه‌ی که مابوو چه‌ن فه‌رمانبه‌ریک بوو له‌وانه به‌رێز ماموستا قادر کوردی وه‌ک به‌رێوه‌به‌ریک.
به‌ڵام له ساڵی 1987 جارێکی تر توانرا ته‌نها تیپی شانۆی زانکۆی سه‌لاحه‌دین دابمه‌زرێته‌وه
به هۆی که‌سانێکی هونه‌رمه‌نده‌وه به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند ئاسایش عوسمان دانش و چه‌ن قوتابی و خۆێندکارێکی دلسۆزی تر له هه‌موو کولێژه‌کانی زانکۆ‌دا. هه‌روه‌ها نابێ ڕۆڵی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز دکتور خسره‌وغه‌نی شاڵی وعه‌میدی کاروباری قوتابیان بۆ یارمه‌تی وپشتگیریان له‌دامه‌زراندنه‌وه‌ی تیپه‌که‌دا له‌بیر بکڕیت. پاش دامه‌زراندنه‌وه‌ی تیپه‌که توانرا ئه‌م به‌رهه‌مانه نمایش و پێشکه‌ش بکات.
یه‌که‌م / شانۆیی پێکه‌نین به پێ ی یاسا، نووسینی ماموستا حسێن عارف، ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئاسایش عوسمان دانش ساڵی 1987 له‌سه‌ر هۆڵی شانۆی ( ابن المستوفی ) بۆ ماوه‌ی پانزه ڕۆژ پێشکه‌ش کرا.
دووه‌م / شانۆیی خۆناسه‌کان ، نووسینی حه‌مه ڕه‌شید فه‌تاح ، ده‌رهێنانی ئاسایش عوسمان دانش ساڵی 1988 له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر زیاتر له بیست ڕۆژ نمایش کرا.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداریان کرد له شانۆیه‌که‌دا که هه‌موویان خۆێندکاری زانکۆ
بوون سه‌رگوڵ عزیز حسن ، یاسین عبول که‌ریم ، ئه‌میر سابر مه‌جید ، دره‌خشان محه‌مه‌د که‌ریم ، هه‌ژار مه‌جید کۆیی ، محمه‌د ساڵح سه‌مین ، به‌درخان ئه‌حمه‌د سلیمان ، ده‌ریا مولود سه‌عید ، نه‌وزاد سه‌لام ، یاسین عه‌لی ئه‌مین ، که‌مال عه‌بدوڵا ، فه‌رهاد جه‌واد ، شڤان ئاسایش دانش.
سێهه‌م / شانۆیی دوا گۆرانی ، نووسینی چیخۆف . ده‌رهێنانی ئاسایش عوسمان دانش له هۆڵی
ڕۆشنبیری جه‌ماوه‌ر نمایش کرا ئه‌م شانۆییه به زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌ش کرا.
ئه‌م ئه‌کته‌رانه‌ش ڕۆڵیان بینی ، عماد وعد ـــ سفلتو ، حقی موسی ـــ نیکیتا
چواره‌م / شانۆگه‌ری محازه‌ره‌یه‌ک له پێناوی ئاشتی دا ، نووسینی محه‌مه‌د سدیق مه‌حمود ، ده‌رهێنانی ئاسایش عوسمان دانش له هۆڵی میدیا نمایش کرا.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ جارێکی تر به بڕیاری په‌رله‌مانی کوردوستان و هه‌وڵی دلسۆزانی گه‌له‌که‌مان له‌وانه ماموستا جه‌مال عه‌بدول و چه‌ند که‌سانێکی دلسۆزی تر زانکۆی سلێمانی دروست کرایه‌وه‌و دامه‌زرایه‌وه خۆیندن به‌رده‌وام بووه‌وه تێدا، جارێکی تر تیپی شانۆی زانکۆی سلێمانی به فه‌رمانی
زانکۆیی ژماره 7 / 6 / 1149 له 15 / 1 / 1995 له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکه‌وه دامه‌زرایه‌وه که ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو به‌رێوه‌به‌ری تیپی شانۆی زانکۆ بوون، ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش بریتی بوون: ــ
له ” ئاسایش عوسمان دانش ، ئاسۆ عومه‌ر سواره ، ڕێبوار تۆقیق . کاروان حه‌سه‌ن له‌دوای ده‌ست به‌کار بوون له تیپه‌که‌دا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی پێشکه‌ش کرد : ــ
یه‌که‌م / شانۆیی سه‌عید ، نووسینی ، ئاسۆ عومه‌ر سواره ، ده‌رهێنانی ، ئاسایش عوسمان دانش
مۆسیقا‌و جێ به‌جێ کردنی ، هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی. گۆرانی و ئاوازه‌کان ، ڕێبوار توفیق
له 27 / 3 تا 10 / 4 / 1995 له هۆڵی ڕاپه‌ڕین له زانکۆی سلێمانی نمایش کرا ، ئه‌مه یه‌که‌م به‌رهه‌می تیپی شانۆی زانکۆ بوو له دوای دامه‌زراندنه‌وی. له‌م شانۆیه‌دا فه‌رمانبه‌ران و خۆێندکارانی زانکۆ به‌شداریان کرد ، ئه‌کته‌ره‌کان بریتی بوون له ( ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ــ سه‌عید، ڕێگا حه‌مه ساڵح ــ ڕۆزا ، وشیار عه‌بدولقادر ــ میر ــ عه‌لی ، ئاسایش عوسمان دانش ــ به‌ڕێوه‌به‌رــ حاجی ، کاوه محه‌مه‌د ساڵح ــ شوانکاره ــ ڕه‌ئوف ، کاروان محه‌مه‌د ــ دانا ــ شاهۆ ، ڕێبوار توفیق ــ گۆرانی بێژ ، په‌ری محه‌مه‌د قادر ــ پیرێژن ــ کچ ، یاسین ڕه‌شید ــ پیره‌میردی شاعیر، محه‌مه‌د باپیرـ جایچی ، کارزان توفیق جاڕچی ــ شه‌ریف ، جه‌بار سه‌عید نمایش کاری یه‌ک ، مهدی فاتح ، سامان حه‌مه ئه‌مین ، سامان محه‌مه‌د عه‌لی ــ نمایش کاری ! ، 2 ،3 ) له‌گه‌ڵ چه‌ندان خۆێندکار و فه‌رمانبه‌ری تر که وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداریان کردبوو.
دووه‌م / شانۆیی شیر عه‌لی ، نووسینی ، فوئاد مه‌جید میسری ، ده‌رهێنانی ، ئیسماعیل هه‌ورامی چه‌نده‌ها ئه‌کته‌ری به توانا له تیپی شانۆی زانکۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ به‌شداریان کرد وه‌ک ، یونس حه‌مه کاکه ، ئیسماعیل هه‌ورامی ، زاهیر عه‌لی ، مه‌ریوان ئیبراهیم ، میران عه‌لی ، کاروان محه‌مه‌د و چه‌ندانی تر. ئه‌م شانۆییه بۆ ماوه‌ی دوانزه ڕۆژ له هۆڵی ڕاپه‌ڕین له زانکۆی سلێمانی نمایش کرا.
سێهه‌م / شانۆیی گه‌مه‌ی سه‌رده‌م ، نووسینی لۆدڤیک هۆڵبرک ، وه‌رگێڕانی ڕؤوف حه‌سه‌ن ، ده‌رهێنانی ، سۆران عوسمان ماوه‌ی زیاتر له چل و پێنج ڕۆژ ئه‌م شانۆییه نمایش کرا له هۆڵی ڕاپه‌ڕینی زانکۆ. ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ردو تیپی شانۆی زانکۆ و تیپی شانۆی کوردوستان به هاوبه‌شی پێشکه‌شیان کرد ده‌ستکه‌وتێکی باشی به‌ده‌ست هێنا له ڕووی هونه‌ریه‌وه. له‌م شانۆیه‌دا که به شیوه‌یه‌کی کومیدیا به‌رهه‌م هێنرابوو چاره‌سه‌ری چه‌نده‌ها گیروگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی سه‌رده‌می ئه‌کرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش له هه‌ردوو تیپ به‌شداریان تێدا کردبوو : ــ
( ماهر حه‌سه‌ن ڕه‌شید ،عه‌بدوڵا حه‌مه ساڵح ( عه‌به‌ی ته‌مه ) ئاڵا عومه‌ر ، به‌هادین نوری عه‌بدوڵا ، سه‌ڵاح باڵا به‌رز ، هیوا ڕه‌ئوف ، ئاسایش عوسمان دانش ، سامان عوسمان قادر.
چواره‌م / شانۆیی ، ئه‌بێ هه‌ر بێت ، نووسینی ، ئه‌حمه‌د جۆڵا ، ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی حه‌مه عه‌لی خان ، بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ له هۆڵی ڕاپه‌ڕینی زانکۆ نمایش کرا. زیاتر له چل هونه‌رمه‌ند به‌شداریان تێدا کرد له هونه‌رمه‌ندانی تیپی شانۆی زانکۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانکۆ وه‌ک ( ئه‌حمه‌د جۆڵا
تابان یاسین ، شیراز حسێن مامه‌لی ، ئاسایش عوسمان دانش ، میدیا حسێن ، سمکۆ عه‌زیز ، جه‌زای ساز ، کاروان محه‌مه‌د ، ڕیبوار ڕه‌حیم . و چه‌ندانی تر
پێنجه‌م / شانۆیی ، گوڵ و گولله باران ، وه‌رگیراوه له چه‌ند پارچه شیعرێکی شاعیری ئێرانی
فروغی فروغ زاد ، ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی ، حه‌مه عه‌لی خان له 27 / 7 / 1999 له هۆڵی ڕاپه‌ڕینی زانکۆ بۆ ماوه‌ی حه‌و‌ت ڕۆژ نمایش کرا ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ش به‌شداریان تێدا کرد
تابان یاسین ، پیرێژن ، خۆێندکاری یه‌که‌م ، ئاسایش عوسمان دانش ، پیره‌مێرد ، زهره حمزه
، خۆێندکاری دوو ، ڕووپاک مه‌حمود ، خۆێندکاری سێهه‌م ، چۆمان عه‌لی ئه‌مین ، خۆێندکاری کوڕ
ده‌ف و که‌مان گۆران جه‌لال عه‌لی ، ڕووناکی کاروان محه‌مه‌د ، تایه‌ر حه‌مه غه‌ریب ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م ، ئاسایش عوسمان دانش .
شه‌شه‌م / کورته فیلمی سینه‌مایی ( مناڵانی ئێماره‌تی خه‌نجه‌ر ) نووسین و سیناریۆ و ده‌رهێنانی ، حه‌مه عه‌لی خان. ئه‌م فیلمه به‌شداری ڤیستڤاڵی یه‌که‌می کورته فیلمی سینه‌مایی چڵه داری زیرێنی کرد که ته‌ڵه‌فیزێۆنی گه‌لی کوردوستان له سلێمانی سازی دا. خه‌ڵاتی باشترین کچه ئه‌کته‌ر بخشرایه به‌رهه‌مه‌که به کچه ئه‌کته‌ر بێگه‌رد،
ئه‌م ئه‌کته‌رانه‌ش به‌شدار بوون ، حه‌مه عه‌لی خان ، بێگه‌رد که‌ریم ، گۆران جه‌لال عه‌لی ، ئاسایش عوسمان دانش.
شایانی باسه له‌دوای دامه‌زراندنی تیپی شانۆی زانکۆ ، بنکه‌ی هونه‌ری زانکۆش بۆ جارێکی تر دامه‌زرایه‌وه . تیپی مۆسیقای زانکۆش دامه‌زرا و چه‌نده‌ها به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوو قه‌شه‌نگیان ساز کرد له دوو ڤیستڤاڵادا که له زانکۆ ساز درا ، جگه له تۆمار کردنی پێنج گورانی بۆ ته‌له‌فیزێۆنی گه‌ڵی کوردوستان ، خاک. ئه‌توانم بڵێم ئه‌و ماوه‌یه به باشترین کات داده‌نرێ که هونه‌ر له زانکۆ‌دا پێشکه‌وتو و که‌شه‌ی سه‌ند. هه‌ر وه‌ک ساڵانی زێڕینی پێش ڕاگواستنی زانکۆی سلێمانی ، هۆی سه‌ره‌کیش بۆ ئه‌م پێشکه‌وتنه رۆڵی به‌ڕێز سه‌رۆکی زانکۆ دکتور جه‌لال شه‌فیق بوو که به ڕاستی هانده‌ر و پشتگیری که‌رێکی گه‌وره‌ی هونه‌ر بوو له زانکۆ‌دا ، له دوایی بنکه‌ی هونه‌ریش جاڕادیوو ته‌ڵه‌فیزێۆنی زانکۆش دامه‌زراجگه له تیپی کۆڕاڵی زانکۆ که تیپیکی کۆمێدی سه‌رکه‌وتوو
بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی که‌م ئه‌زموونی و نه‌بوونی کارمه‌ندی شیاو و قاڵبووه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه پێشکه‌وتنی وه‌های به خۆوه نه‌بینی. ئێستاش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له دوای ساڵی 2000 وه به هۆی که‌سانی خۆپه‌رست و نه‌شاره‌زاو خۆ ویسته‌وه نه بنکه‌ی هونه‌ری و نه تیپی شانۆ و مۆسیقای زانکۆ هیچ ڕۆڵێکیان ماوه‌و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی هیچ به‌رهه‌مێکیان پێشکه‌ش نه‌کردوه که له دوای ئه‌و هه‌موو میژووی هه‌وڵدانه ڕاسته‌ی ئه‌و چه‌ندان ساڵه‌ی که له پێناو پێشخستنی هونه‌ر له زانکۆ‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌موو ئه‌و دڵسوزانه ئه‌نجام درا به‌و ئاسانیه له ده‌ست چوو ..؟ خوازیارم زانکۆ وه‌ک جاران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ( ڕۆشنبیری و هونه‌ر ) یا بنکه‌ی هونه‌ری دابمه‌زرێنیته‌وه که هه‌موو به‌شه‌کانی هونه‌ر له نواندن و مۆسیقا‌و گۆرانی و ته‌شکیلی بگرێته باوه‌ش. مامۆستا و پسپۆڕی شاره‌زا له‌م بوارانه‌دا له ده‌رچووی په‌یمانگا وئه‌کادیمیا بهێنرێته زانکۆ چونکه زانکۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری و چرای هونه‌ره له‌سه‌ر ئاستێکی زۆر به‌رزو سه‌رکه‌توو
زۆر به‌رز و سه‌رکه‌وتوو له‌و بڕوایه‌شدام ئه‌م کاره له زانکۆ‌دا ئاسانه چونکه زانکۆ باشترین توانای تێدایه. به تایبه‌تیش له‌م کاته‌دا که کۆڵێژی هونه‌ر له زانکۆ هه‌یه. بۆیه یه‌کخستنی تواناکان ده‌سکه‌وتی به‌رزی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ،،،!!!!
ئاسایش عوسمان دانش
30 ی یۆکتۆبه‌ری ساڵی 2007
سوید / بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


dlshad majed
handek lau zanyareyane krchu kaln….ba daxawa….lagal rezmda