ریپۆرتاژێک له‌سه‌ر به‌شی دووه‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لول
له گه‌شتی ئه‌م جاره‌م دا بۆ کوردوستان که له ١٥/ ٥/ ٢٠٠٧ تا ڕۆژی ٢٣/٧/ ٢٠٠٧ خایاند له شاره‌کانی کوردوستان جموجۆلێکی هونه‌ری باش هه‌بوو، له‌سلێمانی تیپی پێشڕه‌و سه‌رقاڵی پێشکه‌ش کردنی شانۆیی( ئێواره‌یه‌ک له تیپی شانۆی کوردی) بوون له‌نووسینی محمه‌د ماغوذ و ده‌رهێنانی ئازادی حه‌مه بچکول ، گروپی هونه‌رمه‌ندان و تیپی نواندنی سلێمانی به نیازی کارکردن بوون له زنجیره درامای ته‌له‌فیزونی( شیله‌مۆ) له سیناریوو نووسینی کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا له گه‌ڵ چه‌نده‌ها کاری شانۆیی و درامی له هه‌ولێر به هه‌مان شێوه، له دهۆک ڤیستڤاڵی تیپه شانۆییه‌کانی کوردوستان بۆ ماوه‌ی سێ ڕؤژ ساز درا له که‌رکوکیش ڤیستڤاڵی تیپه‌کانی شاری که‌رکوک سازدرا که زیاتر له حه‌وت شانۆنامه‌ی تێدا پێشکه‌ش کرا ئه‌م جموجۆڵ و کاره هونه‌ریانه هیوا به‌خش و جیێ پێخوشحالیه.
ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه باس کردنه له‌سه‌ر به‌شی دووه‌می زنجیره درامای ( گه‌رده‌لول ) که ساڵی پار بۆ جاری دووه‌م به‌خش کرایه‌وه له که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات، بێگومان کارێکی درامی جوان بوو که تێدا باسی مێژووی شورشی گه‌له‌که‌مانی ئه‌کرد له‌ساڵانی حه‌ڤتاکانه‌وه تا ڕۆژانی کیمیا باران وجینۆساید کردنی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان تا ده‌ست پێکردنی ڕاپه‌ڕینی شکومه‌ندانه‌ی به‌هاری ١٩٩١ و دوایتر، هه‌ر چه‌نده به‌شی یه‌که‌م خۆی له ٢٥ تا ٢٧ ئه‌لقه‌دا بینیه‌وه. ئه‌وه‌بوو که له دوامین ئه‌لقه‌ی ئه‌م به‌شه‌دا نوسرا که گه‌رده‌لول به‌رده‌وامه بۆیه هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه ئه‌م ساڵیش توانی به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌توو له‌به‌شی دووه‌م دا کار بکات و به‌رده‌وام بێت،من توانیم به هه‌وڵ وکوششی خۆم و یارمه‌تی کاک جه‌لیل و ئه‌کته‌ره به‌شدار بوه‌کان و هونه‌رمه‌ندانی هونه‌ری ، ریپۆرتاژێک له‌سه‌ر ئه‌م به‌شی دووه‌مه ئاماده بکه‌م له ماوه‌ی زیاتر له ده ڕۆژ به به‌رده‌امی له شۆینی کاره‌که‌و وێنه گرتن دا ئاماده‌ببم دوایش له ته‌له‌فیزونی خاک کاری مۆنتاژی بۆ بکه‌م که به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزونی خاك و مۆنتیره‌کان زۆر یارمه‌تی وهاوکاریان کردم، لێره‌دا ئه‌مه‌وێ زۆر سوپاسیان بکه‌م بۆ ئه‌م هاوکاری یارمه‌تیه‌یان.
گه‌رده‌لول به بڕوای من کارێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو پڕۆفیشناڵانه‌یه به‌شی دووه‌م زۆر سه‌رکه‌وتوو تره له‌به‌شی یه‌که‌م له زۆر ڕوه‌وه، هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت له نووسین و سینارێوی مه‌یدانی و کارکردنی دا زۆر ڕؤیا و حسێکی جوان و سه‌رکه‌وتوانه‌ی هه‌یه بۆ کاره‌که‌و به‌ڕێوه‌بردنیه‌وه له‌هه‌مان کاتدا هونه‌رمه‌ندێکی لاو که زۆر دڵسۆز‌و قاڵبوه هه‌ڵده‌ستێت به کاری وێنه گرتن که ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند سیروان محه‌مه‌ده. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کومه‌ڵێکی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی به توانا وه‌ک شوان عه‌توف و حه‌مه عه‌لی خان وقادر جه‌لال و ئاسۆ عومه‌ر سواره‌و ئاڵا عومه‌ر و ئاشتی عوسمان و چه‌نده‌های تر به تایبه‌تی هونه‌رمه‌نده لاوه‌کانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان که چاوه‌ڕی پاشه ڕۆژێکی زۆر سه‌رکه‌تویان لێ ئه‌کرێ به‌شداری له‌م درامه‌یه‌دا ئه‌که‌ن چ وه‌ک ئه‌کته‌رو کاری هونه‌ری، ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای شانازیه لای من که توانیم وه‌ک ئه‌کته‌ریش دوای ساڵانێکی زۆر له غوربه‌ت جارێکی تر به‌شداری بکه‌م به ده‌ورێکی زۆر که‌م که ئه‌ویش کاراکته‌ری مامه عه‌به‌یه که به‌لای منه‌وه له هه‌موو کارێکی هونه‌ریدا چ شانۆ بێت یا دراما یا فیلم گرنگ به‌شداریه نه‌ک رۆڵی گه‌وره‌و بچوک. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کاره هونه‌ریه‌کانی زۆر به شێوه‌یه‌کی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتوو بۆ ساز دراوه، ئه‌م زنجیره درامایه خۆی ئه‌بینیته‌وه له زیاتر له ٢٥ ئه‌لقه‌دا ڕۆژانه دوای کاری ته‌واو بوونی وێنه گرتن کاری مۆنتاژی بۆ ئه‌کرێ چونگه به‌نیازن له مانگی ڕه‌مه‌زان له که‌ناڵی کوردساته‌وه په‌خش بکرێت. درامای گه‌رده‌لول
انتاجی که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته له شاره‌کانی سلێمانی هه‌ولێر و که‌رکوک وبه‌غداو خانه‌قین ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان وێنه‌ی ئه‌گیرێت.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵیم که به‌نیازم ئه‌م کاره هونه‌ریه که خۆی له ریپۆرتاژێکی یه‌ک کات ژمێری دا ئه‌بینێته‌وه پێش بیبینی زنجیره‌که له زۆربه‌ی شاره‌کانی سوید و وڵاتانی ئه‌وروپا په‌خش بکه‌م بۆ ڕه‌وندی کورد بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنا بن به‌م درامایه، هیوادارم که کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان و رێکخراوه‌کان بتوانن هاوکاریمان بکه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
تکایه ناونیشانی من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه :
Asaesh osman dansh
Vitingsgatan 2 V 5
507 50 Boros
Sweden
Tel.0046704948379
ماڵه‌وه 004633137957
Em. asaeshdansh@hotmail.com
ئاسایش عوسمان دانش
٢٨ ته‌موزی ساڵی ٢٠٠٧
سوید / بۆرۆس
کاتی وێنه گرتنی یه‌کێک له دیمه‌نه‌کانی گه‌رده‌لول
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

