میران عه‌لی
دیدار و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شانۆکار ،، میران عه‌لی

{{ هه‌ردو هونه‌رمه‌ند ، میران عه‌لی و ئاسایش دانش له ستۆکهۆلم له کاتی دیداره‌که‌دا }}
” پێشه‌کی ”
ساڵی حه‌فتاکان بوو له‌مابه‌ینی میری ئه‌وسا ، مه‌به‌ستم حکـــــــــومه‌تی ئێراق و ســـــــه‌رکردایه‌تی شۆرشی کورد بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ئاگر به‌ستیان کرد . نیاز ومه‌به‌ستیش له مــاوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه ئه‌وه‌بوو که له دوایدا حکومه‌تی ئێراق ئۆتۆنومی بدات به کــــــــــــورد و دان بنی بـــــــــه هه‌موو ماف و داخوازیه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا.
شانــــــــــــــۆی کوردیش وه‌ک لایـــــــــــــه‌نێکی زیــــندو گه‌وره له ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا له‌م ساڵانه‌دا به‌ره‌و قوناغ و سه‌رده‌مێکی پێشکه‌وتوو و هه‌ستیار هه‌نـــــگاوی ده‌نـــا که جێگای هیواو ئاواتێکی گه‌وره بوو . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌موو شاره‌کانی کوردوستاندا تیپی شانـــــــــــــۆیی و دام ده‌زگای هونه‌ری چاک دامه‌زرابوو جــــــــــــگه له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک له که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌کانی تریشدا په‌ره‌ی ئه‌سه‌ند و رۆژ له دوای رۆژ هه‌نگاوی ئه‌نا به‌ره‌و پێشتر و دروست بوونی شانۆیه‌کی ڕه‌سه‌ن و پێشکه‌وتوو خواز. ساڵانــــــــــــه‌ش چه‌نده‌ها خۆیندکار و قوتابی کورد به‌شی شانۆی ئه‌کادیمیاو وپه‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانیان ته‌واو ده‌کردو ده‌گه‌ڕانه‌وه کوردوستان بۆ خزمه‌ت کردنی شانۆ. ساڵی ١٩٧٤ له شاری به‌غدا بۆ یـــــــــــــه‌که‌م جار ڤیستڤاڵێکی
سه‌رانسه‌ری شانۆ ومۆسیقای کوردی ساز کرا که زۆربه‌ی تیپه شانۆیه‌کانی شاره‌کانی کوردوستان و تیپه موزیقیه‌کانی وه‌کو تیپی نواندنی سلێمانی و تیپی پێشڕه‌وی شانۆی کـــــــــــــــــوردی و کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کوردی سلێمانی و هه‌ولێر و تیپی کریکارانی سلێمانی و تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و دوو تیپی شانۆیی له شاری که‌رکوک و هه‌روه‌ها چه‌ند تیپێکی شاری دهــــــۆک و خانه‌قین و تیپی موسیقای سلێمانی و باواجی کۆیه‌و موسیقای دهوک و هه‌ولێر به‌شداریان کردبوو به هه‌موو توانا‌و ئاستێکی هونه‌ریانه‌وه‌و ماوه‌یه‌کی زۆریش بوو هه‌موو ئه‌م تیپه به‌شدارانه ئاماده‌گی باشیــــــان له سه‌ر ئاستی به‌رز بۆ کردبوو چه‌نده‌ها شانۆگه‌ری وه‌ک پردی ده‌لال و شانـــــۆیی دیـــــــواری جان بۆڵ سارته‌ر و ته‌قینه‌وه‌و گومه‌زێک له دوکه‌ڵ په‌یکه‌ر و به‌كێ بڵیم بــــــــابه‌و چه‌نده‌های تــــــــــر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی تیپه مۆسیقیه‌کان به ده‌نگی هونه‌رمه‌نده گۆرانیبژه‌کانی ئه‌وسا وه‌ک که‌ریم کــابان سه‌لاح مه‌جید و شه‌هید قادر کابان و حه‌سه‌ن گه‌رمیانی و چه‌نـــــــــــــــــده‌های تر که به لێبوردنه‌وه ناتوانم ناوی هه‌موویان تۆمارکه‌م له نوسینی ئه‌م دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ئه‌نجامی ڤیستڤاڵه‌که‌ش له بواری شانۆدا خه‌ڵاتی یه‌که‌م درا به شانۆیی ته‌قینه‌وه که به‌رهه‌می تیپی شانـۆی که‌رکوک بوو له ده‌رهێنانی ماموستا سه‌لمان فایه‌ق کاکه‌یی بوو خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ریش به شانۆکار عه‌لی که‌ریم. و له بـــــــــــــــــــــواری مۆسیقاشدا خه‌ڵاتی یه‌که‌م درا بـــه تیپی مۆسیقای سلێمانی و حه‌سه‌ن گه‌رمیانیش خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی بیژی پێ درا و خه‌ڵاتـــی باشترین ده‌رهێنان وسه‌رکه‌وتریــــن ده‌قی شانۆیی و دووه‌م و سیهه‌می هه‌موو بـــــــــــــه‌رهه‌مه شــــــــــــــــانۆیی وموسیقیه‌کان درا به تیپه به‌شداربوه‌کانی تر. له‌م ڤیستڤاڵه‌دا که له‌سه‌ر ئاستێکی زۆر سه‌رکه‌تـــــــــــــــوو به‌رهه‌مه‌کانی تێدا پێشکه‌ش و نمایش کرا ئاماده‌گی زۆر به‌رز بۆ ڤیستڤاڵه‌که کرابوو ، وه جــــــــــــــه‌ماوه‌رێــــکی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ر دۆستان وئه‌دیب و ڕۆشنبیرانی کورد‌و عه‌ره‌ب و نه‌تــــــــه‌وه‌کانی تر ئاماده‌ی بوون. مه‌به‌ستم له نووسینی ئه‌م پێشه‌کیه. چونه ناو بابه‌تی ئه‌م دیدار‌و گفتوگویه‌یه که له گه‌ڵ شانۆکار میران عه‌لی سازم کردوه چونکه ئه‌و کاته ئێمه ئه‌ندام بوین له تێپی شانۆی قوتابیانـــــی کوردوستان و ماوه‌یه‌کی زۆر شانۆگه‌ریه‌کی باشمان ئاماده کرد بۆ ڤیستڤاڵه‌که کــــــــــه له نووسینی هونه‌رمه‌ندی خوالێخوشبوو ماموستا ڕه‌فیق چالاک بوو به‌ڵام بواری به‌شدار بونـــمان پێنه‌درا له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک. به‌ڵام توانیمان وه‌ک بینه‌ر ماوه‌ی رۆژانی ڤیستڤاڵه‌که به‌شداری بکه‌ین که زۆربــه‌ی شانۆیه‌کان له هۆڵی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌مه موسیقیه‌کان له‌سه‌ر قاعه‌ی خولـد پێشکه‌ش ئه‌کــــــــــــرا یه‌کێک له‌و شانۆگه‌ریه به‌شدار بووانه شانۆیی به‌کێ بڵیم بابه بــوو که بــــــه‌رهــه‌می تیپی شانۆی کریکارانی سلێمانی بوو له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند مه‌کی عه‌بدوڵا بـــــوو مه‌ریوان عه‌لی که برای شانۆکار میران عه‌لی یه ڕۆڵێکــــــــی سه‌ره‌کی له‌م شانۆییه‌دا ئه‌بینی کــــه ته‌مه‌نی ته‌نها هه‌شت ساڵ بوو. من خـــــــــۆم ئاماده بووم زۆر بینه‌ری تر له هونه‌رمـــه‌ندان و ڕۆشنبیرانی کورد و ئێراقی ئاماده‌ی بینینی ئه‌م نمایشته بـــــــــــوون ڕۆڵی مه‌ریوان عه‌لی له‌م شانۆیــه‌دا کاریــگه‌ریکی زۆری کرده سه‌ر ئاماده‌بووان. مه‌ریوان ڕۆڵی منداڵێکی بێ باوکی هه‌ژاری کـــــــــــــوردی ئه‌بینی که خێزانه‌که‌یان له ڕوداوه‌کانی کوردوستان دا هه‌موو کوژرابوون و ئه‌میش بـــــــــێ که‌س مابــووه‌وه له کۆتایی شانۆیــــــــه‌که‌دا هــــــاواری کرد هه‌رچه‌نده خاکی‌کوردوستان بسوتێنری و کـاول وێران بـکرێ به‌ڵام سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌لی کورد‌و هێزی شۆڕشه. وێنه‌یه‌کی سه‌رکــــرده‌ی شۆڕشی کوردی بـه‌رز کرده‌وه و وتی ڕاسته بێ باوکم به‌ڵام ئه‌مه‌یه باوک و که‌سی من. به‌م ده‌وره‌ی توانی ئـاماده بوان بخاته گریان و جوانترین وێنه‌ی منداڵی کورد له کاتی ڕوداوه‌کانی کاولکاری کوردوستــان و شه‌ڕو ماڵ ویرانی دا پیشانی بینه‌ران بدا. به‌رهه‌مه‌که‌ش ڕاسته‌و خۆ تومار ده‌کرا بۆ ته‌لــه‌فیزونی ئـێراق ئه‌مه هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ ئاشنا بوونم به خێزانی کاک عـه‌لی محه‌مه‌د باوکی شانۆکار میـران له دوای چه‌ند ساڵیک له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی که وه‌رگیــــــــــــرام بۆ خۆیندن ئاشنا بۆم به هاوڕیه‌تی ماهیرعه‌لی که برای میرانه، ئه‌و چـه‌ند ساڵه‌ی ئاماده‌یی پێکه‌وه‌به‌شداری زۆر شانۆیمان کرد له قوتابخانه‌و هه‌روه‌ها چالاکی قوتابخانه‌کانی سلێمانیش که به‌رهـــه‌مه‌کانی ساڵانه ئه‌بردرایه به‌غدا بۆ به‌شداری کردن له ڤیستڤاڵی ساڵانه‌ی چالاکی هه‌موو شاره‌کانی ئێراق
ماهیر ئه‌کته‌رێکی زۆر به توانا بوو ، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ڕووی کردوته ووڵاتی سوید جــگــه له‌مه شانۆکار میران عه‌لی خاوه‌نی چوار براو چوار خوشکه که هه‌موویان پــــــــــــــه‌یوه‌ندی زۆریان به هونه‌رو شانۆی کوردیه‌وه هه‌یه ، زاهیر عه‌لی یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره به توانــاکانی کورد خزمه‌تی زۆری بواری شانۆ و ته‌له‌فیزون و سینه‌مای کردوه له به‌رهــــه‌کانی تیپی نوانــــــــــــدنی سلێمانی له زۆربه‌یدا به‌شداری کردوه وه‌ک ( مانگی ئاوابوو ، کــــــــــــــه‌له سه‌ر ، دکتور پاڵمی ) له زۆر درامــای ته‌له‌فیزونی وه‌ک ( ژاڵه ، سولتان مه‌حموود ، خــــــــــــــه‌می جوله‌که‌کان، ڕه‌شه‌ی پۆلیس ، حه‌سه‌نه فه‌ندی ) به‌شداری کردوه ئه‌کته‌رێکی سه‌رکه‌وتووه له بواری کۆمیدی دا. خاتوو ئاشتی که خوشکی میران عه‌لی یه‌و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی به توانا کاک حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌سه. به‌شداریه‌کی باشی کرد له شانۆیی سه‌له‌ی نانکه‌ر ، خاتوو گه‌شاو خانی خوشـــــــــــــکی به‌شداری له شانۆیی جوله‌که‌ی ماڵتادا کردوه و خاتوو تاراش که بجوکترین خوشکێتی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به‌شـــــــــــــداری درامای هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کانی کردوه که له ده‌رهێنانی میران خۆیه‌تی.!
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه من هونه‌رمه‌ندی شانۆکار میران عه‌لی ئه‌نــاسم هـــــــه‌م به هـــۆی په‌یوه‌ندی هاوڕیه‌تیم له‌گه‌ڵ براکانی ، هه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌میران یه‌کێک بوو له ئه‌کته‌ره لاوه‌کانی بواری شانۆی کوردی له شاری سلێمانی ، جگه له‌وه‌ی که به بــــــه‌رده‌وامی به‌شداری ئه‌کـــــــــــــرد له کاره شانۆیه‌کان و ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی بوو. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و جیــــاوازیه‌ی نه‌کردوه‌و هه‌میشه وه‌ک شانۆکارێکی لاو له گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کان به‌شداری به‌رچــــــــــاوی هه‌بووه له گه‌ڵیان له ڕاپه‌ڕاندنی کاره هونه‌ریه‌کانیادا چ وه‌ک ئه‌کتـــــــــــه‌ر یا وه‌ک یارمـــــــــــــه‌تیده‌ر یا وه‌ک جێبه‌جێکه‌ری کاره هونه‌ریه‌کان. میران ماوه‌یه‌کی باش تا کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هه‌نده‌ران لـــه ته‌له‌فیزونیش کاری کردوه وه‌ک وێنه‌گرێک و له بواری ده‌رهێنانیشدا له شانـــــــــــــــــۆ و ته‌له‌فیزون چه‌نده‌ها کاری ڕاپه‌ڕاندوه. له شانۆیی ماکبث دا که له ئاماده کردن و ده‌رهێنانی کامه‌ران ره‌ووف بوو رۆڵیکی کارامه‌و به‌رچاوی به‌رجه‌سته کرد. له شانۆیی شیرعه‌لی دا که به‌رهه‌می تیپی شانۆی زانکۆی سلێمانی بوو له نوسینی فوئادی مه‌جید میسڕی و ده‌رهێنانی ئیسماعیل هــــه‌ورامی بوو له هۆڵی ڕاپه‌ڕینی زانکوو که ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ سه‌رپه‌رشتیاری بــــــــــــووم زیاتر له شانۆکار میران عه‌لی نزیک بوومه‌وه. میران لاوێکی روح سوک و بـــه ئه‌مه‌ک بــــــــووه‌و له ناو هونه‌رمه‌ندادا به گشتی زۆر به باشی هه‌میشه ناوی هاتوه‌و لای هه‌موو که‌سێک خۆشه‌ویست بووه. که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌کتیف و به توانا بووه‌و هه‌وڵی داوه له شانۆدا له هه‌مــــــــــــــوو لایه‌نێک دا شاره‌زا بێت و بتوانی جێگای خۆی بکاته‌وه ، شانۆی کوردی هه‌میشه پێویستی به هه‌وڵ و توانای ئه‌م لاوانه هه‌یه. میران ماوه‌ی چه‌ند سالێکه ڕووی کردوته هه‌نده‌ران و له ووڵاتی سوید له شاری ستۆکهۆڵم نیشته‌جێ بووه ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌مه‌وێ دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ بکه‌م تا له مانگی ئازاری ئه‌م ساڵدا توانیم بچمه شاری ستۆکهۆڵم له ئیواره ساتێکی رۆژێکی به‌هاریدا له‌یه‌کێک له جوانترین سه‌نتــه‌ره‌کانی ئه‌م شاره‌دا که به‌سه‌نته‌ری شیستا به‌ناو بانگه ئه‌م دیدار‌و گفتوگۆیه‌م له ته‌کیدا ساز کرد..!!
” دیدار و گفت‌و گۆکه ”
کاک میران پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌ین به دیدار‌و گتوگۆکه‌مان شادمانین له زمانی خۆته‌وه باسی ژیانی هونه‌ری خۆتمان بۆ بــــــکه‌یت ، به‌رهه‌مه‌کانت له شانۆ و ته‌له‌فیزون و سینه‌مـــادا چ وه‌ک ئه‌کته‌ر یا ده‌رهێنه‌ر یا وێنه‌گر له هه‌ردوو کوردوستان و سوید به کورتی بۆ ئــــه‌وه‌ی خۆینه‌رانی
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست زیاتر ئاشنا بن به که‌سایه‌تی تۆ..؟
میران ؛ زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز من پێم وابــــــــــــوو ئێمه بیر چووینته‌وه نــــــه‌م زانی له زاکیره‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزدا ماوینه‌ته‌وه ، دووباره سوپاس کاک ئاسایش..
من له شاری سلێمانی له دایک بووم خاوه‌نی پێنج براو چوار خوشکم خێزانه‌کـــه‌مان هه‌ر هه‌مویان زۆرحه‌زیان له هونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به تایبه‌تی کردوه ئه‌تــــــــــوانم بڵێــم هه‌موویــــان له شانۆدا به‌شداریان کردوه ته‌نها کاک شیروانی برام و ده‌شتی خوشکم نه‌بێت. مــن کاتێک منداڵ بــــــووم له گه‌ڵ کاک ماهیر و داده گه‌شاوی خوشکم ڕۆژانه سه‌ردانی شانۆی چالاکی قوتابخانه‌کانم ئه‌کرد که ئه‌وان له‌وساته‌دا به‌شداری شانۆگه‌ری جولــــــــــه‌که‌ی ماڵتایان ئه‌کرد ، پاش ماوه‌یه‌ک وام لێهاتبوو زۆربــــــــــــه‌ی ده‌قه شانۆیه‌که‌م له‌به‌ر کردبوو، رۆژێکیان یه‌کێک له ئه‌کتــه‌ره‌کان حواری بیر چوه‌وه به‌ڵام من توانیم به بیری بهێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه کاربه‌ده‌ستــــــانی شانۆیه‌که که زانیان من زۆربه‌ی تیکسته‌که‌م له به‌ره. بڕیاریان دا به درێژایی ڕۆژانی شانۆییه‌که جێگایه‌کی تایبـــه‌تیم له پێشه‌وه بۆ ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ملقن یارمه‌تی ئه‌کته‌رو که‌سانی شانۆییه‌که بده‌م له کاتی له بیر چونه‌وه‌ی ده‌قی شانۆییه‌که ، ئه‌مه سه‌ره‌تای چوونه ناو دنیای هونــــــــه‌رو شانۆم بوو ، وه من به‌وه ناوبانگم هه‌یه له هه‌چ کارێکی شانۆیی به‌شداریم کردبێت تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هـــــــه‌موو تیکسته‌که‌م له‌به‌ر کردوه. من نزیکه‌ی پانزه تا بیست شانۆگه‌ری له ڕۆڵی لاوه‌کی یـــــه‌وه تــــــــا ڕۆڵی سه‌ره‌کی به‌شدار بووم وه‌ک نواندن له‌به‌ر ده‌می کامێراشدا نزیکـــــــه‌ی له یانزه درامادا ڕۆڵم بینیوه له‌وانـه مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی ، زنجیره‌ی ڕۆشنا ، زامی کامێرا و هتد. کاری وێنه‌گرتنیش یه‌کێک بــــــــــوو له خه‌ونه‌کانم بۆیه هه‌وڵێکی زۆرم دا تا بتوانم کاری وێنه‌گرتن بـــکه‌م له ساڵی ١٩٩٣ ـــ ١٩٩٤ لـــــــه کۆمپانیای کوردوستان کۆرشێک کرایه‌وه بۆ وێنه‌گرتن بــــــــــه سه‌رپه‌رشتی ماموستا سه‌لمان فایه‌ق کاکه‌یی بوو. منیش چوومه کۆرشه‌که‌وه دواتر کاری وێنه‌گرتنم بۆ درامای ( چـــــرا ، شار ، ئه‌نفال ) کردوه. دواتر یه‌کێک له خه‌ونه گه‌وره‌کانم کاری ده‌رهێنان بوو ئه‌وه‌شیان بـــــــه هۆی هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئازاد عوسمان که زۆر زانیاریم لێ وه‌رگرت. توانیم چه‌ند کارێکی تر وه‌ک ده‌رهێنان بکه‌م له‌وانه کورته فیلمی ( زیندانی ژماره ١٣ ) و کورته فیلمی ( سه‌مای جه‌نگ ) هــــــــــــــه‌روه‌ها کاری دۆبلاژی مناڵانم ئه‌نجام داوه وه‌ک ده‌نگ. پاشان له ته‌له‌فیزونی گه‌لی کوردوستان کارم کردوه له به‌شی ته‌نسیق و ئه‌رشیف ئه‌مانه هه‌مووی له کوردوستان. له‌گـــــه‌ڵ گه‌یشنم بۆ سویــــــــد براده‌ران په‌یوهندیان پێوه کردم که ئه‌گه‌ر بتوانم ڕادیوی به‌شی کوردی ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌بـــــــــــه‌رم بۆ ئـه‌م مه‌به‌سته ده‌ستم کرد به کار کردن وه‌ک بێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری ڕادیـــــــــوکه له گه‌ڵ هاوڕێم کاک فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و ڕێڕه‌و سابیر. نزیکه‌ی یه‌ک ساڵ و هه‌شت مانگ، دواتر په‌یوه‌ندیم کرد بــه هاوڕێم کاک هه‌ردی عومه‌ره‌وه و ئێستا له‌گه‌ڵ گروپی که‌ناڵی ئاسمانی کورد سات کار ده‌که‌م.!
{{ ناوی به‌رهه‌مه‌کان }}
یه‌که‌م کاری هونه‌ریم ؛ شانۆیی دایک ، نووسینی مه‌کسیم گۆرگی ، ده‌رهێنانی به‌کر ڕه‌شید.
دووه‌م ؛ چاره‌نووسی ئاده‌میزاد ، ده‌رهێنانی به‌کر ڕه‌شید.
سیهه‌م؛ که‌ژاوه‌ی مه‌رگ ، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر.
چواره‌م ؛ سۆناتای مه‌رگ ، به‌کر ڕه‌شید.
پێنجه‌م ؛ فۆتو دراما ؛ هاوڕی قادر ڕه‌شید.
شه‌شه‌م ؛ سه‌مفۆنیای خه‌زان بۆ یادی گۆران.
حه‌وته‌م ؛ شانۆیی ماکبث ، ده‌رهێانی کامه‌ران ره‌ووف.
هه‌شته‌م ڕۆژ ژمێری براکان ؛ ده‌رهێنانی کامه‌ران ڕه‌ووف.
نۆیه‌م شانۆیی ئۆدیب ؛ ده‌رهێنانی کاروان عوسمان چێوار.
ده‌یه‌م شانۆیی مه‌لیک لیر ، پشتیوان خاوێی ی.
یانزه‌هه‌م زامی کامێرا ؛ ئازاد عوسمان ، دراما.
دوانزه‌هه‌م ؛ کورته فیلمی ، زیندانی ژماره ١٣ ده‌رهێنانی میران.
سیانزه‌هه‌م ؛ کورته فیلمی ، سه‌مای مه‌رگ ، ده‌رهێنانی میران.
چوارده‌هه‌م ؛ درامای نهێنی ، ده‌رهێنانی میران.
پانزه‌هه‌م ؛ درامای چرا ، وێنه‌گر
شانزه‌هه‌م ؛ درامای شار ، وێنه‌گر.
حه‌ڤده‌هه‌م ؛ فیلمی ئه‌نفال ، وێنه‌گر.
هه‌ژده‌هه‌م ؛ ڕۆشنا ، زنجیره.
نوزده‌هه‌م سولتان مه‌حمود ، زنجیره.
بیستهه‌م ؛ کورته فیلمی ، دیار.
بیست یه‌ک ؛ ٢٤ سه‌عات ، دراما.
بیست دوو ؛ شانۆیی شیر عه‌لی.
بیست وسێ ؛ دوو شانۆگه‌ری له گه‌ڵ حسین میسری.
بیست وچوار ؛ درامای هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کان ، ده‌رهێنانی میران.
بیست وپێنج ؛ شانۆیی سه‌مای ژه‌هر ، له یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
کارکردنم ئێستا له گه‌ڵ گروپی که‌ناڵ ئاسمانی کوردسات وه‌ک وێنه‌گر له‌به‌رنامــــه‌کانی ژووان و وێنه‌گرتنی چه‌ندان ڤیدوکلیپ.
ئاسایش / تۆ له خێزانێکدا په‌روه‌رده بوویت که نزیکن له شانۆ و هونه‌ره‌وه به گشتی. به تایبه‌تی خۆت براو خوشکه‌کانت که به‌شداری به‌رچاویان کردوه له شانۆ و ته‌له‌فیزون و سینه‌مادا.؟
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی چ که‌سێک به‌سه‌رتانه‌وه‌یه له خێزانه‌که‌تاندا که بێگومان پشتگیر وپاڵپشتان بووه و یارمه‌تی و هه‌ماهه‌نگی کردون له ڕاپه‌ڕینی کاره هونه‌ریه‌کانتانا ، به تایبه‌تی تۆ کێ کاریگه‌ری هه‌بووه له ژیانی هونه‌ریدا.؟
میران / مــــن له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ١٩٧٩ کاتێک جولـــــــــه‌که‌ی ماڵتا یاخود دوو ڕه‌گ یــــــــا چه‌ند شانۆگه‌ریه‌کی تر. که ده‌مبینی کاک ماهیر یان داده گه‌شاوی خوشکم یاخود کاک زاهیر که بـــــرای گه‌وره‌مه کار ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌م شانۆیانه‌و چه‌ندانی تر، زۆر حه‌زم ده‌کرد منیش وه‌ک ئه‌وان
کاری هونه‌ری بکه‌م. ئه‌وی که‌هه‌میشه هانی داوم کاک زاهیر بووبه‌و پێ یه‌ی که براکانی ترم لـــه شاردا نه‌مابوون ، یه‌کێک له شاخ و یه‌كیک له هه‌نده‌ران، جگه له براکانم هونه‌رمه‌ند به‌کر ڕه‌شید و هونه‌رمه‌ند کامه‌ران ڕه‌ووف به تایبه‌تی گه‌وره‌ترین پاڵپشتی کاری شانۆیی و درامابووه بۆ من.!
ئاسایش / ژیانی هونه‌ری تۆ دوو قۆناغ بووه ، مه‌به‌ستم کوردوستان و هه‌نـــده‌رانه ، که‌واتـــــــــــــــه
جیاوازی چیه له نێوان ئه‌م دوو قۆناغه‌دا. یا با بڵێن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی تۆ هه‌بووه له بواری
هونه‌ری دا له‌ئێستادا.؟
میران / ئه‌و جیاوازیانه‌ی له نێوان هه‌نــــــــده‌ران و کوردوستاندایه زۆرن له کوردوستان ده‌زگاکان
زیاتر کراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوانه بیڵێم له کوردوستان هه‌ر کــــــــــه‌سی بیه‌وێت ده‌بێت بــــــــه ده‌رهێنه‌ر یان وێنه‌گر یان ئه‌کته‌ر هیچ زه‌حمه‌ت نیه گه‌ر بتکه‌ن بـــــــــــه هه‌مــــــــــوو شتێ ئــــه‌گه‌ر
په‌یوه‌ندیه‌کانت به هێز بێت. به پێچه‌وانه‌وه له هه‌نده‌ران زۆر زه‌حمه‌ته کاری هونه‌ری چونکــــــــه
به ته‌نها هێچت پێ ناکرێ. خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ کاری هونه‌ری بکه‌یت لــــــه‌گه‌ڵ که‌سانی ئه‌وو ووڵاته
بێگانه‌یه ئه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆرت ئه‌وێت تا زمانه‌که‌یان فێر ئه‌بیت ، پاشان لــه‌و بــواره‌دا بخۆێنیت
تا شه‌هاده‌یه‌کت به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌و کاره بکه‌یت. دیــــــــــاره لێره‌ش په‌یوه‌ندی
تایبه‌تی ده‌وری هه‌یه به‌ڵام ده‌بی زمان به باشی بزانیت چونــــــــکه کلیلی کردنــــــــــــه‌وه‌ی هه‌موو ده‌رگایه‌که. گه‌وره‌یی و بچوکی شاریش ده‌وری هه‌یه خۆ ئه‌گه‌ر له شارێکی گه‌وره بیت ئه‌وه هــــه‌ر
قورس تره کارکردن وه‌ک له شارێکی بچووک. ئه‌وانه‌ی که کــــــــاری هونه‌ری ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرین ده‌نــــــــــا سه‌یــــــــــــری زۆربــــــــه‌یان بکـــــــــه له هه‌نده‌ران
ته‌نها ئه‌گه‌ر بتوانن کاری کوردی بکه‌ن و هیچی تر. هه‌ندیکیشیان هـــــــه‌ر به تــــــه‌واوی وون بوون
و ئێستا جه‌نگ له پێناوی دروست بوونه‌وه‌ی خود ده‌که‌ن.!
ئاسایش / وه‌ک هونه‌ره‌مه‌ندیکی لاو چ کاریگه‌ریکتان هه‌بووه بۆ ناسانــــــــــــــــــــدنی هونه‌ری کوردی به‌گشتی له ئه‌وروپا. به‌تایبه‌تی له سوید ، ئایا تا ئێستا توانیوتانه ناسین وپه‌یوه‌نـــدی وهاوکاری
دروست بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌ری و دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ووڵاته.؟
میران / بۆ جوابی ئه‌م پرسیاره ئه‌ڵێم نه‌خیر. چونکه من به‌ش به حاڵی خۆم لــــه‌م بواره‌دا هیچم
نه‌کردوه.!
ئاسایش / وه‌ک هونه‌رمه‌ندو شانۆکارێکی کورد که ئێستا له ئه‌وروپا ئه‌ژیــــــــــن چ هه‌وڵێکتان داوه وه‌ک تاکه که‌س که په‌یوه‌ندیه‌کی به توانا دروست بکه‌ن له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی کوردوستان بـــــــه تایبه‌تی له سه‌ر ئاستی کاره هونه‌ریه‌کانی شانۆ و دراما و ته‌له‌فیزون و سینه‌مادا.
چونکه له ئه‌وروپا ئاستی زۆر به‌رز هه‌یه له‌م بوارانـه‌دا. له ته‌کنیک و پانتایی فراوانی کارکردن
و به‌کارهێنانی ئامێری سه‌رده‌می زۆر پێشکه‌وتوو.؟
میران / من وه‌ک تاکه که‌س په‌یوه‌ندی زۆر باشم هه‌یه له گه‌ڵ هونه‌رمه‌نــــــــــدانی ناوه‌وه‌ی ووڵات
وه‌ک کاری هونه‌ری ئاماده‌م هه‌ر که‌سێکیان پێویستیان به من هه‌بـو بێ درێخیم له گه‌ڵدا به‌کردون
وه وه‌ک کاری خۆشم فیلمێکم ئاماده کردوه به به‌شداری هه‌نــدێ له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی
وه‌ک له دوایا‌نه‌دا هونه‌رمه‌ند به‌کر ڕه‌شید هات بۆ سوید و لێره له‌گه‌ڵ هاوڕێم کاک هه‌ردی عومه‌ر
یارمه‌تیمان دا له جێبه‌جێکردنی وێنه گرتنی زنجیره درامای وه‌سێتنامه‌دا.
وه‌ک به کار هێنانی ئامێری سه‌رده‌م که گه‌وره‌ترین ته‌کنیک هه‌یه لێره. ده‌ڵێم به داخـــــه‌وه ئێمه
نه‌مانتوانیوه کاربه‌و ته‌کنیکه بکه‌ین چونکه ئه‌وه پاره‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی ده‌وێت که ڕه‌نگه لــه
له توانای ته‌له‌فیزونه‌کانیش دا نه‌بێت. لێره هه‌مــــــــوو شتێک پاره‌ی ده‌وێ له بچوکترین شته‌وه تا
گه‌وره‌ترین، بۆ نموونه کامێرایه‌کی پرۆڤیشناڵ گه‌ربته‌وی ته‌نها بۆ ماوه‌ی یه‌ک ڕۆژ به‌کرێ بیهێنی
نرخه‌که‌ی هه‌شت هه‌زار دۆلاره. ئیتر ئه‌مه ئێمه چۆن ده‌توانین کاری پێبکه‌ین، له شانۆدابه‌هه‌مان
شێوه چه‌ند گرفتێکی تر دێته پێشه‌وه له‌وانه هۆڵ بۆ نمایشت کردنی شانۆیه‌که. ئه‌کتـــــــــه‌ر گه‌ر بته‌وێ سویدیه‌ک بهێنیت ده‌بێ ڕۆژانه پاره‌ی بده‌یتێ ئه‌وانیش بــه سه‌عات کار ده‌که‌ن هۆڵه‌که‌ش زۆر گرانه ئه‌گه‌ر بته‌وی له هۆڵێکی گه‌وره نمایش بکه‌یت. دواتر لێره بینه‌ری کورد زۆر که‌مـه.!
ئاسایش / یه‌که‌م له سه‌ره‌تاوه کاتێک له بواری هونه‌ریدا ده‌ستت کرد به کار کردن وه‌ک ئه‌کتــه‌ر
ده‌ست به کار بویت. دوایتر زۆر کاری ده‌رهێنانی شانۆیی و فیلمیشتان کرد، وه‌ک وێنه‌گـــریش لـه
له ته‌له‌فیزون و سینه‌مادا کارت کردوه ئێستاش له گه‌ڵ ستاڤی که‌ناڵی کوردسات کار ده‌که‌یت.
ئایا تۆ ده‌رچووی چ په‌یمانگایه‌ک و قوتانخانه‌یه‌کی هونه‌ریت. ئه‌گــــــه‌ر بکرێت بۆمــــــــــــــــان باس بکه‌یت به تایبه‌تی وه‌ک ووتمان ئێستا له ستۆکهۆڵم نیشته‌جێت و له‌گه‌ڵ کوردسات کار ده‌که‌یت.؟
دووه‌م ، وه‌ک زانیومانه له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕیه‌کت بۆ ماوه‌یه‌کی باش وه‌ک سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرس و بێژه‌ر و به‌رنامه داڕیژی رادیووی به‌شی کوردی شاری ستۆکهۆڵم کارت کردوه. ئایا تــــــا ئێستاش
به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م کاره ئه‌گه‌ر بتوانی بۆمان باس بکه‌یت.

{{ میران کاتی وێنه‌گرتنی یه‌کێک له دیمه‌نه‌کانی درامای هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کان }}
میران / زۆر به خۆشحاڵیه‌وه ده‌ڵێم نه‌خێر من ده‌رچووی ئاماده‌یی کشتوکاڵیم. من پێم وایــــــه ئه‌و
په‌یمانگا هونه‌ریانه بوونه‌ته کارگه‌یه‌ک بۆ به‌رهه‌م هێنانی ( مامۆستا ) نه‌ک هونه‌رمه‌ند گومـانی
تێدانیه هه‌ندێکیان ده‌بنه هونه‌رمه‌ندی به توانا. به‌ڵام ئه‌وانه‌ش بـــه په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرین
ده‌نا زۆربه‌ی بۆ ماموستایی یا بۆ بازرگانی یه. هتد..!!
به‌ڵی ئێمه لێره وه‌ک ستافی کوردسات کار ده‌که‌ین که به‌ڕێز کاک هـــــه‌ردی عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیای
ئه‌و ستافه‌یه که بریتیه له هه‌ردی عومه‌ر ، به‌ناز عومه‌ر ، به‌ختیار فه‌تاح ، فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
و به‌نده. سه‌باره‌ت به ڕادیۆ ماوه‌ی ساڵێک و هه‌شت مانگ کارم کردوه به‌ڵام ئێستا ناتوانم چونکه
سه‌رقاڵی ڤیدوکلیپ وفیلم و هه‌ندێ کاری هونه‌ری ترم. له‌گه‌ڵ ئــــــه‌وه‌شدا ده‌خۆینم بۆیه کاته‌کانم
به‌شی ڕادیۆ ناکات ، لێره‌دا داوای لێبوردن له گۆێگرانی ڕادێوی ئاوێزه ده‌که‌م له ستۆکهۆڵم.!
ئاسایش / له‌م دوایه‌نه‌دا سه‌رقاڵی فیلمێکی سینه‌مایی بۆیت له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕیه‌کت ئه‌رکـــــــــــــی
جێبه‌جێکردنی فیلمه‌که‌تان کێشاوه. ئایا ئه‌م فیلمه گه‌یشتووتــــه چ قوناغێک له ڕووی وێنه‌گرتن و
مۆنتاژ و ده‌رهێنانه‌وه. ئه‌و ئه‌کته‌رانه کێن که به‌شداریان کردوه.؟
میران/ فیلمی هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کان نووسینی ئاوات عوسمانه و ده‌رهێنانی به‌نــــــــده‌یه. ئه‌م کاره ماوه‌ی یه‌ک ساڵ زیاتره پێوه‌ی خه‌ریکم دیاره کاره‌کانی زۆربه‌ی زۆری ته‌واو بوه وه‌ک وێنه‌گرتن و
مۆنتاژ ومۆسیقاو. دوا قۆناغ که ئێستا فیلمه‌که‌ی تێدایه ئه‌ویش ( ماسته‌رینی ده‌نگ ) ه به هیــوام لــه ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بێته خزمه‌تی ئێوه‌ی گه‌وره که بینه‌رن. ئه‌م کاره چــــه‌ند ئه‌کته‌رێکی شاری
سلێمانی و چه‌ند ئه‌کته‌رێکی کوردی دانیشتوی سوید ڕۆڵیان تێدا بینیوه. دیـــاره ئه‌م فیلمه نیوه‌ی
له کوردوستان وێنه‌گیراوه نیوه‌که تری له ستۆکهۆڵم ، ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی به‌شداری ئــــــــــه‌م کاره‌یان کردووه له کوردوستان زاهیر عه‌لی ، کورده عوسمان ، به‌یان زه‌ریفی ، نه‌ورۆز و چه‌ند ئه‌کته‌رێکی
تر ، ئه‌وانه‌ی له سویدیش به‌شداریان کردوه ئۆمێد له‌تیف ، بـــــــه‌نده ، سوران عیزه‌دین ، نیشتمان
عبدالله‌هی ، ژیان عبدالله‌هی و چه‌ندانی تر.
هه‌ر لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌م کاسته بکه‌م که زۆر هاوکـاریان کردم. مـــــــاوه
بڵێم وێنه‌گرتنی ئه‌م درامایه به‌شی کوردوستان ( گۆران ) و بـــــــــــه‌شی ئه‌وروپا بژار یارمه‌تیده‌ری
ده‌رهێنه‌ر هه‌ریه‌ک له ( ئالان عبدالله و ئاوات عوسمانه ) مۆسیقاش ( سامـــــــــــان پیانۆ ) مۆنتاژ
یارا فیلم ، ده‌رهێنانی میران عه‌لی.!
ئاسایش / ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی سوید تاقیکردنه‌وه‌ی تۆی تا چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ند کرد بـــــــــــه
تایبه‌تی تۆ وه‌ک کارمه‌ندێک له کوردسات کار ده‌که‌یت له گه‌ڵ ستافی که‌ناڵه‌که له ڕاپه‌ڕانــــدنی
کاره هونه‌ریه‌کاندا. ماوه‌یه‌که کوردسات به تایبه‌تی له به‌رنامه‌ی ژوان چاوپێکه‌وتنه‌کان لـــــــــــه
ستۆدێو‌کی گه‌وره تۆمار ده‌کات وکامیرا‌و ته‌کنیکــــی زۆر پێشکه‌وتوش به‌کار ده‌هێنرێ. تکــــــــــــایه
ده‌توانی له میانه‌ی وه‌ڵام دانـــــــــــــه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا ، باسـی ئه‌و ستۆدێوه گه‌وره‌یـــــــه‌و شێوه‌ی
ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کارانه‌مان بۆ بکه‌یت ، تا ئێستاش وه‌ک ئه‌کته‌ر له چ کارێکی شانــۆیی به‌شداریت
کردوه له سوید.؟

{{ گروپی درامای هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ میران له‌کاتی وێنه‌گرتن/ ستۆکهۆڵم }}
میران / من نامه‌وێ باسی ئه‌وه بکه‌م چه‌ند فێر بــــــــــووم له ڕاستی دا چه‌ند فێربی هێشتا کـــه‌مه‌و پێویستت به فێربوون زیاتره به‌ڵام له ڕێ ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌وه ده‌مــــــــه‌وێ سوپاسی کاک هه‌ردی عومه‌ر بکه‌م. به‌ڕاستی سودم زۆر لێ بینیوه له بواری وێنه‌گرتن دا، سه‌بـــاره‌ت به‌و ستۆدێوه‌ی کــه
که له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به‌رنامه‌ی ژوانی تێدا تومار ده‌کرێت. له ڕاستــــــی دا ئـــــه‌و ستۆدێوه کاتی خۆی هی که‌ناڵی چواری سوید بوو. دیاره به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و ســـــــــــه‌رده‌م دروست کراوه و
کامێراکانیشی کامێرای ستۆدێون زۆر تایبه‌تن به‌ڵام که ده‌ستمان کـرد به به‌رنامه‌که ئیترهاوڕێیان
به‌ختیار فه‌تاح و فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و به‌نده به کاری وێنه‌گرتنه‌که‌ی هه‌ڵساوین. دیـــــاره وه‌ک دیکۆر کاک هه‌ردی عومه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ختیار فه‌تاح ئه‌م کاره‌یان کردوه. ئه‌رکـــــــی ده‌رهێنانیش کاك
هه‌ردی عومه‌ر بوو. بابێنه سه‌ر باسی کار کردنم وه‌ک ئه‌کته‌ر تا ئێستا ته‌نهـــــــــــــــا له فیلمێک دا
به‌شداریم کردوه و یه‌ك کاری شانۆیشم بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه کردوه له سوید.!
ئاسایش / له بواری سینه‌ماو فیلم سازی دا. ڕاتان چیه به‌رامبه‌ر کاره سینه‌مایه‌کانی ده‌رهێنه‌ری کورد ( به‌همه‌نی قوبادی ) دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌سه‌ر ئاستی کوردی و جیهانـــــــــــی دا سه‌رکه‌وتنی
باش به‌ده‌ست بهێنی.؟
میران / من ده‌ست خۆشی له هونه‌رمه‌ند (( به‌همه‌نی قوبادی )) ده‌کــــــــــــه‌م به تایبه‌تی که فیلمی
ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کانی دروست کرد. به‌ڵام ده‌مه‌وێ لێره‌وه ڕه‌خنه‌یه‌کی بچکۆله‌ی لێ بــگـرم
ئه‌و به‌ڕێزه له‌دوای ئه‌و کاره‌وه تائێستا هه‌ر کارێکی تری کردبێ له هـه‌مان بازنه‌دا ده‌خولێته‌وه و ڕه‌نگه نه‌یه‌وێت ڕه‌نگه نه‌توانێت یان کۆمه‌ڵێ ڕه‌نگه‌ی ترهه‌ن که له‌وانه‌یه ئێمه نه‌یزانین ئه‌مه‌ش
بۆ خۆی کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی هه‌یه. من دوای فیلمی یه‌که‌می به‌همه‌ن ده‌ڵێم حه‌قه هونه‌رمــــه‌ند
له‌و جۆره ستایله کاری تر نه‌کات چونکه هه‌میشه خۆی دووباره وچه‌نـــــــــــد باره ده‌کاته‌وه. وه تـــا ئێستاش نه‌یتوانیوه فیلمێک بکـــــــــات ئاستی به‌رزتر بێت له فیلمی یـــــــــــــه‌که‌می ئه‌وه‌ش بۆ خۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی خراپه… هیوادارم ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌م لێ قبوڵ بکات.!
ئاسایش / تازه‌گـــــــــــــه‌ری له شانۆدا بــــــــه‌رای تۆ له هه‌ڵبژاردنی ڕێبازه‌کانی شانۆ دایه یا فوڕمه ڕاسته‌قینه‌کان یا له هه‌ڵبژاردنی ده‌قی شانۆیی سه‌رکه‌وتو یا سینۆگرافیا.
که بینه‌ر لای پـــــــــــه‌سه‌نده و ئه‌بێته هۆی دروست کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان بینه‌ر و ئه‌کته‌ردا و سه‌رکه‌وتنی شانۆ.؟
میران / ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ئه‌م پرسیاره وه‌ڵام بده‌مه‌وه ده‌بێت یه‌ک رۆژی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکــــــه‌م
به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به‌کورتی بۆچونه‌کانی خۆم بنوسم. به‌ڕای من سه‌رکه‌وتنی شانۆ په‌یوه‌سته
به ده‌قی باش و ئه‌کته‌ری به توانا و ده‌رهێنه‌ری به توانا ، پێم وانیه تازه‌گه‌ری له شانۆدا ئـــــــه‌و
گرنگیه‌ی هه‌بێ بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان خۆی و بینه‌ردا. بینــــــــــــه‌ر ده‌چێته کارێکی
شانۆیی یه‌وه ئه‌کته‌رده‌بینێ پاشان گۆی له ده‌ق ده‌بێ پاشان ئایا ئه‌و ده‌رهێنه‌ره توانیویه‌تی ئه‌و
په‌یامه‌ی هه‌یه‌تی له‌ڕێگه‌ی ده‌ق و کاراکته‌ره‌وه بیگه‌ێنیت. دواتر بینــــــــــه‌ر ناچێت به‌دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێ تۆ له‌سه‌ر چ رێبازێک کار ده‌که‌یت ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بینه‌ره چێژ له شانۆییــــــه‌که ببینێ
دیاره‌هه‌موو بینه‌رێک ناڵێم. هه‌ندێک پێ خۆشه بچێته شانۆگه‌ریه‌که‌وه که تراژیدیا باڵی کێشابێ به‌سه‌ر ته‌واوی شانۆکه‌وه هه‌ندێکی تر به پێچه‌وانه‌وه به ڕای من ئــــــه‌مه‌ش حاڵه‌تێکی ئاسایی یه به‌ڵام ده‌بێ بیرمان نه‌چێت گه‌ر بینه‌ر نه‌بێت شانۆش نابێت.!
ئاسایش / شانۆی کورد له‌م ساڵانه‌ی دوایدا داهێنانی که‌م بووه. له‌هه‌مان کــاتدا هه‌نـگاوی جـــــدی و سه‌رکه‌وتوانه نه‌نراوه بۆ کاره درامیه ته‌له‌فیزونیه‌کان و دروست بوونی بواری سینه‌ما.
ڕای تۆ به‌رامبه‌ر گشت ئه‌و زنجیره دراما ته‌له‌فیزونیانه‌ی که که‌ناڵی کوردسات و که‌ناڵه ئاسمانی یه کوردیه‌کانی تر په‌خشیان ئه‌که‌ن به تایبه‌تی ئه‌م درامایه‌ی که ماوه‌یه‌که کوردسات پـــــــه‌خشی ده‌کات مه‌به‌ستم ( وه‌سێتنامه‌یه ) که تۆ و کـــــــــــاک هه‌ردی عومه‌ر چــــــه‌ن دێمه‌نێکی ئه‌م زنجیره درامایه‌تان له سوید وێنه گرتوه له‌شاری ستۆکهۆڵم.؟
میران / گه‌ر تۆزێک له سه‌ر شانۆی کوردی باس بکه‌م له پێشدا ئه‌وه ده‌ڵێم له ساڵه‌کـــانی حه‌فتاو
هه‌شتادا چه‌ندین نمایشی جوان هه‌بووه به تایبه‌تی من له ســـــاڵی ١٩٧٩ به دواوه باس ده‌کــــــه‌م چونکه له وێوه له بیرمه. به‌ڕای من سه‌رده‌می زێڕینی شانــــــــۆ له‌و ساڵانه‌دا بوو هه‌تا ڕاپه‌ڕینیش چه‌ند شانۆییه‌کی زۆر جوان زۆر به هێز له ناوه‌رۆک دا نمایش ده‌کران. به‌ڵام له دوای سه‌رکه‌وتنی
شۆڕشه‌وه ئیتر شانۆی کوردی به‌ره‌و دواوه هه‌نگاوی ده‌نا. به‌ڕای من هۆکـاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که ئه‌و کات هه‌بووه ، بۆ نمونه ئه‌و کات هه‌ر چیرۆکێ نمــــایش بکرایه نوسه‌ره‌که‌ی
خه‌ڵکی هه‌ر ووڵاتێک بووبێت ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسینه ڕوحیه‌تێکی بـــــــــــــه‌رگری یاخود یاخی بوون دژی ده‌سه‌ڵاتی تێدا بووایه بینه‌رێکی زۆر زۆری ده‌بوو له هه‌مان کاتیش‌دا خه‌ڵکی کورد ده‌یکرده کێشه‌ی خۆی و وه‌ریده‌گێڕا بۆ هێزی به‌رگری ئه‌ویش پێشمه‌رگه بوو. له دوای قونــــــــــــــاخی که‌وتنی ڕژێم و
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئیتر له‌وه به دواوه شانۆی کوردی به‌ره‌و دواوه‌وه هه‌نگاوی نـا چونکه هیچ شتێک نه‌بوو باسی لێوه بکرێ. به‌ڵام له ئێستادابه بڕوای من شانۆی کوردی هه‌نگاو ده‌نێته‌وه
بۆ پێشه‌وه. هۆکاره‌که‌شی دروست بوونی گه‌نده‌ڵی و دزی چه‌نـــــدین دیارده‌ی دزیوی تره که ده‌کرێ
ئه‌مانه هه‌موو بچنه‌وه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و جــــــــــــارێکی تر بینه‌ر خـۆی له کێشه‌کاندا ببینێته‌وه
سه‌باره‌ت به زنجیره دراماکانی کــــه له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزون دا داده‌به‌زن. ده‌ڵیم ئه‌و کارانه‌ی ده‌یکه‌ن له‌ڕووی کامێرا‌و زاویه و جوڵه‌ی کامێرا و ده‌رهێنان شێوه‌یـــــــــه‌کی زانستی نیه له زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بینرێت به ڕاستـی ئاستیان زۆر نزمه له هه‌مان کات دا ده‌بینی هه‌ندێکی تریان به پێجه‌وانه‌وه چێرۆکه‌که‌یان زۆر خراپه. ئاستـــی ده‌رهێنان و وێنه‌گرتن زۆرباشه
سه‌باره‌ت به زنجیره درامای ( وه‌سێت نامه ) له ڕاستی داچه‌نــــــــد زنجیره‌یه‌کم بینیوه وه ناتوانم باسی له‌سه‌ر بکه‌م چونکه ئه‌و کاته‌ی پێشکه‌شیان کرد من به کارێکی هونه‌ریه‌وه سه‌رقاڵ بووم من پێم باشه هیچی له‌سه‌ر باس نه‌که‌م.!
ئاسایش / جوانترین وه‌رزی ساڵ لای تۆ کامه‌یه.؟
میــــــران / وه‌رزی پایزه. که گه‌ڵا ڕیزانه.
ئاسایش / شانۆ لای تۆ چی ده‌گه‌ێنی.؟
میـــــران / ڕازگۆترین قوتابخانه‌یه بۆ فیربوون.
ئاسایش / ده‌رهێنه‌ری به ناوبانگی کورد یه‌ڵماز گونای.؟
میــــران / یه‌کێک بووه له ده‌رهێنه‌ره باشه‌کانی کورد.
ئاسایش / ژیانی تاراوگه و دوری نیشتمان چی به‌خشی به تۆ و چی لێ سه‌ندیته‌وه.؟
میــــران / تارواگه فیری کردم له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه بچوکه بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تر هه‌یــــــــه بـــۆ بیر کردنه‌وه له هه‌مان کاتدا ئه‌و ناوه‌ی بۆ میرانم دروست کردبوو له کوردوستان لێ سه‌ندمه‌وه.
ئاسایش / ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به توانا کامه‌ران ڕه‌ووف.؟
میــــران / مامۆستا‌م بوو ، هاوڕێم بوو ، یه‌کێکه له هه‌ره ئه‌کته‌ره باشه‌کان ، ده‌رهێنه‌رێــــــــــکی به توانایه.
ئاسایش / سه‌رکه‌وتوترین ده‌قی شانۆیی لای تۆ که هه‌میشه ئاواته خوازی ڕۆڵی کاراکتــه‌ری تیادا ببینی.؟
میـــران / ماکبث
ئاسایش / هاوڕی ئازیزه‌کانت کێن که هه‌میشه په‌یوه‌ستی پیانه‌وه.؟
میــــران / هاورێکانم هه‌موویانم خۆش ئه‌وێت و په‌یوه‌ستم پیانه‌وه ، هه‌مووشیان ئازیزن.
ئاسایش / دوا پڕۆژه‌ت.؟
میـــران / له دوای درامای ( هه‌ڵوه‌رینی ده‌نگه‌کان ) له ئێستادا کارێکی ترم به ده‌ستــــــــــه‌وه‌یه نزیکه‌ی نیوه‌ی وێنه گیراوه خۆی له چه‌ند زنجیره‌یه‌ک دا ده‌بینیته‌وه به‌ڵام ئێستا نامه‌وێ هیـــچ شتێکی له‌سه‌ر باس بکه‌م بۆ کاتی خۆی به داوای لێبوردنه‌وه.
ئاسایش / له دوایدا ئه‌وه ماوه که زۆر سوپاسی ئاماده بوونتان ئه‌که‌م بۆ سازدانی ئه‌م دیداره و
هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ئه‌خوازم و سه‌رکه‌وتووبن له ژیان و کاره‌کانتانا.
میــــران / زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ی به‌ڕیزیش و ئه‌م به سه‌ر کردنه‌وه‌یه‌تان.
ئاسایش عوسمان دانش
ستۆکهۆڵم / مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٧
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

