که‌رکوکی کوردان
(( که‌رکوکی کوردان ))
سمبولی سه‌رفرازی وئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مانه
به درێژایی مێژووی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئێراق که ماوه‌ی زیاترله هه‌شتا سالێــــك ئه‌بێت لــــه دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که کوردوستانی باشـوری بــــه زۆر پێــوه لکێنرا لــــــه لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته‌کانه‌وه.
ئه‌وانه‌ی که له جه‌نگه‌که‌دا براوه‌و ســـه‌رکه‌وتوبــوون له‌بــــــــــــه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له ناوچه‌که‌دا بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی سه‌روه‌ت و سامـــانی چــاڵه نه‌وتیه‌کان که زۆربه‌یان له کوردوستانی باشور‌و خۆرئاودا بوون. لێره‌دا مه‌به‌ستم له هه‌ردوو ده‌وڵــه‌تــــه تـازه دروست کراوه‌که‌یه که ئێراق و سوریا بوون. به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌ڵه‌مانیاو ئه‌مه‌ریـکا له‌وکاته‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووی و زۆڵمێکی زۆرگه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به نه‌تــــــه‌وه‌که‌مان کـــــــرد هه‌ر بــــۆ به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی خۆیان. له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویـــــــــان په‌شیمــان بوونه‌وه له ناوه‌رۆکێ په‌یمانی مێژوویی سیڤه‌ر که بڕیار بوو له بـــــــــاکور وباشوری کوردوستاندا ده‌وڵــــه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
دروست بکه‌ن بۆ گه‌لی کورد به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆڵمێکی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مـان کرد‌و کویله‌یی و ژێر ده‌سته‌ییان به‌سه‌ردا سه‌پاندین و خــــاکی کوردوستانیان کـــــــرده بــــــه‌ندیخانه و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان خسته ژێر ده‌ستی ( عه‌ره‌ب و تورک وفارس ) کوردوستانیــان پارچه پارچه کــرد و دابه‌شیان کرد به سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا بــــــــه‌مـــــه‌رجێک له‌و کاتـــــــه‌دا له باشوری کوردوستــــــــــان ڕاپرسی کرا بۆ ده‌نگ دان له‌ســــــــه‌ر پێوه لکانــــــــدنی باشوری کوردوستان بــه ده‌وڵــــــــــه‌تی تـــازه دروست کراوی ئێراقه‌وه له هه‌موو شاره‌کانی کوردوستانی باشوور به گشتی و شاری که‌رکــــــــــوکــی کوردان به‌تایبه‌تی. سه‌رئه‌نجام دانیشتوان به تێکڕایی ده‌نـــــــــــــــگ ناڕه‌زاییان ده‌ڕبڕی بۆ ئه‌وه‌ی باشوری کوردوستـان بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێراقی تازه دروست کراو و بـــــــه زۆرینه‌ی ده‌نگ خه‌ڵکی کورد له‌م به‌شه‌دا داوای ماڤـــــــــــــی سه‌ربــه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی تایبه‌تی به خـــــــــــــۆیانکرد لێره‌داته‌نها پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێراق به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه توانی وه‌ک ووڵاتێکی یـه‌ک پارچــه ئاسوده‌و ئارام بێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وفره ئاینه‌کانی ئه‌م ووڵاته بتوانن پێکه‌وه بژین. بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌خێــره. ماوه‌ی ئه‌م مێژووه دورو درێژه کێشه‌ی کورد که به‌دووه‌مین گــــــــه‌وره‌تریـــــــن میله‌ت له‌دوای عه‌ربه‌وه ئه‌ژمار ده‌کرێ. به هه‌ڵبه‌سێراوی ماوه‌تـــــــــه‌وه و نـــــه توانراوه کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت و کورد هه‌میشه سه‌رقاڵی تێکوشان و شۆرش و به‌رخودان بوه له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه پیرۆزه‌کانیدا زیاتر له شه‌ست ساڵه به به‌رده‌وامی. له‌م ووڵاته‌دا ماڤی هاوڵاتی بـــــــــــوون نه‌بوه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌مێشه به‌ش خوراو و ژێر ده‌سته بووه‌و ڕاگوێزاوه له سه‌ر زیــــــدی باب باب و باپیرانی و خانوو موڵکی لێ داگیر کراوه‌و ڕۆله‌کانی کوژاون و له سیداره دراوه‌و ناسنـــامه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و دان نه‌نراوه به مافه‌کانیداو خۆیندنی زمــــانی دایــــــــــکی ڵی قه‌ده‌غه کراوه و ڕۆژنامه و گۆڤار و رادیو و ته‌له‌فیزیون و هه‌موو سه‌رچاوه‌کـــانی تری ژیانی سه‌رده‌مــــــی لێ زه‌وت کراوه و ئه‌وه‌ی که کراویشه له‌م بواره‌نه‌دا سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و ده‌ستکـــه‌وته مه‌زنــــــانه بـــــــــووه که به تێکۆشانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌مان و په‌رپا کردنی شورشه مه‌زنه یه‌ک له دوای یــــــــه‌که‌کـــانی بووه ئایا هه‌ر ڕۆڵه‌کانی کورد نه‌بوون که هه‌میشه بێ به‌ش کراون له خۆیندنی زانکوو پێدانی زه‌ماله‌ی خۆیندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. تا سه‌رده‌مانێکێش ڕۆڵه‌ی کورد قه‌ده‌غــــــــه بوو له کولێژه‌کانی پۆلیس و سه‌ربازی دا بخۆێنی مه‌گه‌ر ببوایه به پیاوی ڕژێم و به‌عسی و ئیمزای بکردایه. چه‌نده‌ها ساڵـــه به‌عس وڕژێمه‌که‌ی به ئاگرو ئاسن مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵ ئه‌که‌ن و له نزیک ناوچه نه‌وتـــــــــاویه‌کانی ئێراق و دام ده‌زگاکانی یاساخ بووه کورد نیشته‌جێ بێت و کار بکات. به دڕه‌نده‌ترین شێواز خــاکی داگیر کراوه‌و عه‌ره‌بی هاورده هێنراوه‌ته شۆینی هـــــــــــــــــه‌ر له به‌ر کورد بــــــــــوونی. به درێژایی دانوستانه‌کانی نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد‌و سه‌رانی ڕژێم کێشه‌ی که‌رکوک و ئارام کردنــه‌وه‌ی وه‌ك شارێکی کوردوستانی و ئێراقی چاره‌سه‌ری نه‌بووه و به هه‌ڵبه‌سیراوی ماوه‌ته‌وه. شاری که‌رکـــوکی کوردان و ناوچه‌کانی تری وه‌ک مه‌خمور و شێخان و زمارو موسڵ و خانــــــه‌قین كێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێوان کورد‌و حکومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی ئێراق بووه..!!
له دوای ساڵه‌کانی ١٩٧٤ وه‌و نسکۆی شۆرشی کورد نه‌ته‌وه‌که‌مان بێ پشت و په‌نامایه‌وه به‌ڵام بــه گیان فیدایی رۆڵه نه‌به‌رده‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌م دیسان توانرا شۆڕشی تــازه هه‌ڵبگیرسیته‌وه و میله‌ته‌که‌مان ڕزگار و سه‌رکه‌توو بێت. دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عسی ئه‌فله‌قی گه‌وره‌ترین تـــــــاوانی جینوساید و له‌ناو بردن و کیمیا باران و کاول کردنی کرد له کوردوستان که به دڕه‌نـده‌ترین تــاوان ده‌ژمێردرێت له مێژووی تازه‌ی مرۆڤایه‌تیدا. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی کۆمـــــــــــــــــه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه له به‌هاری ١٩٩١ وه‌و دوای ئه‌وه‌ی که گشت پارچه‌کانی کوردوستـان به کــــــه‌رکوک و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی تره‌وه ئازاد کران. جارێــــکی تـــــر ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی تــــــــوانــــــی ده‌ست بگرێتـــــه‌وه به‌سه‌ر کوردوستاندا. له ســـــــه‌رو به‌نـــــدی کوچــکردنه مه‌زنه ملیونیه‌که سوزی ده‌وڵه‌تان جــــــــوڵا به‌رامبه‌ر به کێشــــــــــه‌ی کـــوردو و کوردوستان و به‌پشتگیری نێو ده‌وڵـــــــــه‌تی و بــــــــه‌رخودانی کۆمه‌ڵانی خه‌لكی کوردوستان بۆ جــــــارێکی تر بۆ هه‌تایه ڕزگار کرایـــــــــه‌وه ته‌نها شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی تر نه‌بێت. ماوه‌ی زیاتر له دوانزه ساڵ کورد تـــــوانی حوکمڕانی خۆی بکـــــات. هه‌ڵبژاردن ئه‌نجــــــام بدات و په‌رله‌مانی خۆی هه‌بێــــت که بۆ یه‌که‌م جاره دوای کۆماری دیموکراتی کوردوستـــــــان له رۆژئــــــــاوای ووڵات ئــــــــــه‌م ته‌جروبــــــه‌یه له مێژودا دوباره ببێته‌وه دام و ده‌زگای ڕه‌سمی و ئابـــــــــوری و کۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنیته‌وه‌و له‌گـــــــه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو گه‌مارۆی ئابوری سه‌پێندرا بوو به‌سه‌ر کوردوستاندا. تونرا گونـــده‌کان ئاوه‌دان بکرێته‌وه و ژێر خانی ئابوری و کلتوری کوردوستان سه‌ر له نۆی گه‌شه پێبدریته‌وه. دوای ڕزگار کــــــردنی سه‌رانسه‌ری ئێراق له ساڵی ٢٠٠٣ وه و که ده‌ستوری هه‌مێشه‌یی نوسرا و که‌وته به ئه‌نجام گه‌یـاندن. به‌ندی ماده‌ی ١٤٠ تایبه‌ته به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری که‌رکوک و هه‌موو ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بۆ سـه‌ر هه‌رێمی کوردوستان واش بڕیاره له کۆتایی ئـــــه‌م ساڵدا جێ به‌جێ بکرێت. عه‌ربه شۆفێنیه‌کان و پاشماوه‌ی به‌عس و دام ده‌سته‌کانیان و قه‌ومیه‌کان تووشی حاڵه‌تێــــــکی ده‌رونی خراپ بوون له گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی ناو شاری که‌رکــــــــوک که به‌شێکی که‌مــــــــــن و به کرێ گیراوی ده‌وڵه‌تی تورکن که‌وتونه‌ته گێرانی ئاژاوه‌و ئه‌یـــــــــــــانه‌وێ به هه‌رچ شێوه‌یه‌ک بێت به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ئاستی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ١٤٠دا. به ده‌یــــــان پاساو گرێ کۆیره‌و کاری نا قانونی ده‌هێنه‌وه بۆ دروست کردنی ئاسته‌م گرفت له‌م پێناوه‌دا ئــــــــه‌وه‌تا سایتی ( حوار المتمدن ) که‌مپینی کردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شـــــاندنه‌وه‌ی ماده‌که‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری حه‌قی نه‌ته‌وه‌ی کورد له شاری که‌رکوک و ناوچـه‌کانی تری هه‌رێمی کوردوستان. ئه‌یانه‌وێ به‌م کردار‌و هه‌ڵسوکه‌تانانه‌یان ســه‌دان ساڵی فیداکاری و به‌رخودان و زوڵم زۆر‌و کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی بێ تاوانی که‌رکـــــوک بسڕنه‌وه و جارێکی تر گه‌وره‌ترین قات وقڕی و نه‌هامه‌تی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان بـــــــه گشتی و دانیشتــــــــوانی ڕه‌سه‌نی شاری که‌رکوک دروست بـــــــــکه‌ن. ماوه‌یه‌ی دوو ساڵ زیاتره ڕژێمی تورک هه‌ڕه‌شه‌و کین و توڕه‌یی خۆی ڕۆژانه له میدیاکان و له‌سه‌ر زمانی سه‌رکرده حکومی و ژه‌نـــــــــه‌ڕاڵه سه‌ربــــــازیه‌کانی. وه‌ک زه‌هر ئاڕاسته کوردوستان ئه‌کات. ئایا هـــــــــه‌ر له‌به‌ر چاوی ئه‌و چـــــــــــه‌ند هه‌زار دانیشتوه تورکمانیانه‌ی شاری که‌رکـــــــــوکه یان له‌به‌ر چاڵه نه‌وتیه‌کان و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامــــــــــــانه زۆره‌یه که شاری که‌رکوک خاوه‌نێتی. دوژمنــــــــــانی کورد چاویان به ئازادی کوردوستان هه‌ڵنــــــــــایه ، ده‌یان ســــاڵه خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری که‌رکوک و ناوچـــــــه‌کانی تری کوردوستان ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌نۆشن. بۆچ ده‌بێت تاوان بێت بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر خــــــاك و ئاوی خۆیان ، ئه‌وانـــه‌ی که نۆکه‌ری بۆ بێگانه ئه‌که‌ن نازانن جێبه‌جێکردنی ماده‌ی ١٤٠ و گه‌ڕانــه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی هه‌رێمی کوردوستان له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیشدایه له پێش کورده‌وه. ئه‌ی کــــــــــــــوا ڕژێمی تورک له کاتێکدا سه‌دام به سه‌دان وهه‌زاران دانیشتوی تورکمانی که‌رکوک و ناوچـــــه‌کانی تری ئاواره‌و ده‌ر ئه‌کرد و سه‌رنکوم و له‌ناوی ئه‌بردن له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردا بۆ هه‌ڵنه‌ده‌دایه‌و به‌رگــــــــــری له هاوزمانه تورکمانه‌کانی بـکات. با دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئاگادار بن کــــــــه کورد له باکور و ڕۆژهه‌ڵات و باشور و خۆرهه‌ڵاتی کوردوستان هه‌موو کاتێک پێشمه‌رگه‌و گه‌رێلایه‌کی فیـــــــــداکارن له پێناو خاکی کوردوستان و شاری که‌رکوکی کوردان نه‌ته‌وه‌ی کورد واز له ماڤ و حه‌قی خـــۆی ناهێنی. کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان به فه‌رمی جوابی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی تورکی دایه‌وه زۆر شادمان و به‌خته‌وه‌ر بووم. هه‌روه‌ها ئه‌و رێباز و رێگایانه‌ی که سه‌رۆکی ئێراقی فیدڕاڵ و هه‌موو سه‌رکرده کورده‌کان و ئێراقیـــه‌کان په‌یڕوی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێک و کارێکی ناشرینی هه‌چ لایه‌ن و ووڵاتێــکی اقلیمی و ده‌ره‌کی له کاروبـــــــــــــاری ناوخۆی ئێراقدا زۆر ئازایانه‌و باوه‌ڕ به خـــــۆ بوونه. دوایتر ئه‌وه ماوه که بیڵیم ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژه‌نه ماڵپـــــــــــه‌رێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و چه‌ندان ساڵه له بواری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌لکترونی کوریدا هه‌وڵ ئه‌دات و ماندوو ئه‌بێت و سه‌ربه‌سته له بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌تێکی ڕۆشنفکری ئه‌ده‌بیدا که خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کوردوستان بگه‌ێنی..!!
ئاسایش عوسمان دانش
٢٥ فبه‌روه‌ری ساڵی ٢٠٠٧
سوید / بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

