ڕابوون
ڕۆلی ئافره‌ت له زنجیره درامای (ڕابوون)
که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات له یادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه شکۆداره‌که‌ی ساڵی ١٩٩١ دا دووجار په‌خشی زنجیره درامای ته‌له‌فیزونی (ڕابوون) ی کرد یه‌که‌م جار له ساڵی ٢٠٠٦ و دوه‌میان ئه‌م ساڵ ٢٠٠٧ له ژێر ناونیشانی گوڵبژێرێک له ڕۆژانی پێش ڕاپه‌ڕین که به‌شی درامای ته‌له‌فیزونی خاک به هاوبه‌شی تیپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد مه‌ڵبه‌ندی گشتی سلێمانی به‌رهه‌میان هێنابوو وه له که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته‌وه بۆ هه‌ردوو جاره‌که په‌خش کرا..
زنجیره درامای ته‌له‌فیزونی(ڕابوون) گڕوتین و هیوایه‌کی تری به‌خشی به بینه‌ری کورد له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به تایبه‌تی له کاتی یاد کردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه شکوداره مه‌زنه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستاندا..!! په‌خش کردنی زنجیره دراماته‌له‌فیزونه‌کانی وه‌ک(ڕه‌شه‌ی پۆلیس ، گه‌رده‌لول ، خه‌می جۆله‌که‌کان ، ڕابوون ، وه‌سیتنامه) و چه‌نده‌های تر له شاشه ڕه‌نگینه‌که‌ی کوردساته‌وه گرنگی دانه به هونه‌ری نواندن و هونه‌رمه‌ندان و پیرۆز ڕاگرتنی ئه‌رک و هه‌وڵ و ماندوبوونیان له‌م بواره‌دا. لێره‌دا نامه‌وێ له ڕۆڵی ئه‌رک ماندبونی هیچ که‌ناڵێکی ئاسمانیه کوردیه‌کانی تر که‌م بکه‌مه‌وه. چونکه هه‌موویان که‌ناڵی پێشکه‌وتوو و به ئه‌زموونن وه ڕۆڵی گرنگ و سه‌ره‌کی خۆیان دیوه له دابین کردنی هه‌موو حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی بینه‌ری کورد و ڕه‌وشی وشیار کردنه‌وه‌ی باری ڕۆشنیریانداهه‌ر که‌ناڵه‌و به پێ تایبه‌تمه‌ندیتی خۆی. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئاواته خوازم که ئه‌وانیش هه‌مان گرنگی بده‌ن به هونه‌ری نواندن و کاره دراما ته‌له‌فیزونیه‌کان وفیلمی کوردی له که‌ناڵه‌کانیانه‌وه‌چونکه ئه‌بێته هۆی پشتگیری و بره‌ودان به هونه‌رمه‌ندان بۆ زیاد کردنی هه‌وڵه‌کانیان له به‌جێ گه‌یاندنی کاری درامی پڕۆفیشناڵ و سه‌رکه‌وتوو له‌م بواره‌دا. پشتگیری بۆ ڕاستی ئه‌م بۆ چونانه‌شمان په‌رۆشی ڕه‌وه‌ندی کوردانه له تاراوگه بۆ بینینی هه‌ر شانۆیه‌ک یا کارێکی هونه‌ری یا زنجیره درامایه‌کی ته‌له‌فیزونی..؟
له نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی گرنگی ڕۆڵی ئافره‌تی کورد ئه‌که‌م له‌م کاره درامیه ته‌له‌فیزونیه‌دا که زۆر به‌چاکی به‌شداریان کردوه و ڕۆڵی خۆیان به جوانی نه‌خشانده‌و جێ ده‌ستیان زۆر به ئه‌کتیڤی دیاره له‌م درامایه‌دا. چونکه ئه‌زانین ڕۆڵی ئافره‌تی کورد له شانۆ دراما‌و فیلم‌دا تا ماوه‌ی چه‌ند ساڵیک له‌مه‌و به‌ر کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بوو که هونه‌ری ئه‌م بواره به ده‌ستیه‌وه ئه‌یناڵان به‌ڵام ئه‌توانم بڵیم له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی حه‌فتاکانه‌وه کێشه‌که به‌ره‌وچاره سه‌ر کردن چوه و ئافره‌تی کورد ڕۆڵی خۆیان به باشی به‌رجه‌سته کردوه.
له درامای(ڕابوون) دا که‌باس له خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌کات له‌ڕۆژانی به‌ر له ڕاپه‌ڕین و ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ که چه‌ند مه‌زن و پیرۆز‌و سه‌رتاسه‌ری بوو بۆ ڕزگار کردنی هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌و و ناوچه‌کانی کوردوستانی باشور له چنگی ڕژێمی دڕه‌نده‌ی دیکتاتوری به‌عسی له‌ناو چوو دوای چه‌نده‌ها ساڵ له زام و ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌ک و جینۆساید و کیمیا باران و کوشتن و بڕین و ویران کردنی خاکه‌که‌ی و نائومیدی دانیشتوانه‌که‌ی. دوایتر هه‌موو چین و توێژه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به پیاو و ژن و مناڵ و پیرو گه‌نجه‌وه ڕاپه‌ڕین و به‌شداریان کرد و ڕاپه‌ڕینیان گه‌یاندیه ئامانج و مه‌به‌ست. ئافره‌تی کورد هه‌میشه شان به‌شانی پیاوی براو وباوک ومیردو خۆشه‌ویستی خه‌باتی کردوه و به‌شدار بوه له نۆشتنی چه‌وساننه‌وه‌و ده‌ستی زوڵم و زۆر و به‌ندیخانه و کوشتن و ئازاردان. جگه له‌وه‌ی ئازیز ترین و نزیک ترین که‌سی له ده‌ست داوه له میانه‌ی ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه بێ وچانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا.
هه‌رله‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئافره‌ت توخمێکی سه‌ره‌کی بون و ڕۆڵیکی گرنگیان بینیوه له خه‌باتدا کاستی درامای(ڕابوون) ئه‌کته‌ری ئافره‌تی زۆر به توانا و به سه‌لیقه‌ی تێدا بوو که توانیان به چاکی ئاوێته‌ی که‌سایه‌تی خۆیان بن و نواندنی ڕۆڵی که‌سایه‌تیکانیان به سه‌رکه‌توانه ببینن هه‌ڵسه‌نگاندنی من بۆ ئه‌و ئه‌کته‌ره ئافره‌تانه‌ی به‌شداربووی زنجیره درامای(ڕابوون) به‌م جۆره‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌كێکیان : ـــ
یه‌که‌م / پوره گوڵچین ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی بوو له دراماکه‌دا. نموونه‌ی دایکێکی کوردی خیر نه‌دیو
چه‌وساوه بوو که به درێژایی ته‌مه‌نی تووشی جۆره‌ها کاره‌ساتی ناخۆش و جه‌رگ بڕ ببوو. به‌هۆی پچڕاندن و جیابونه‌وه‌ی له میرده‌که‌ی. که پیاوێکی زاڵم بوو وه به هه‌موو جۆرێک گوڵچینی ئه‌چه‌وسانده‌وه و ئازاری ئه‌دا. له‌دوایشدا ده‌ری کرد‌و کۆیره‌وه‌ری تاڵاوی ژیانی بێ که‌سی و ته‌نیایی زۆر چه‌ست و ته‌نیا جگه‌ر گۆشه‌که‌ی که هیوای کوڕی بوو لێ ون ببوو و بۆیه به‌گه‌ڕان به دوایدا وێڵ و سه‌رگه‌ردان بوو. هه‌میشه له لایه‌ن ڕه‌زای برایه‌وه که سیخوڕ‌و پیاوی ڕژیم بوو ئازار ئه‌درا. ژیانی ته‌نهایی هه‌ڵبژاردبوو و خزمه‌تی ماڵانی ئه‌کرد بۆ مسۆگه‌رکرنی بژیوی ژیانی ئه‌وه‌ی که به خزمه‌ت کردن ده‌ستکه‌وتی بوایه. ڕه‌زای برای لێ ئه‌سه‌ندو له پیناو به‌سه‌ربردنی خۆشی ژیان و خواردنه‌وه‌ی خۆیدا سه‌رفی ئه‌کرد، که‌سایه‌تی پوره گوڵچین ئه‌کته‌ری به توانا دایکی ئاریان به‌رجه‌سته‌ی ئه‌کرد که زۆر زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو تێدا. یه‌کێک بوو له هه‌ره ئه‌کته‌ره باشه‌کانی ئه‌م درامایه. دایکی ئاریان(عطیه خان) هونه‌رمه‌ندێکی به توانا‌و به سه‌لیقه‌یه ساڵانێکی زۆره له شانۆی کوردی دا به به‌رده‌وامی کار ده‌کات و تیپی شانۆیی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه. له هه‌موو ئه‌و شانۆیی و فیلم و زنجیره درامیانه‌ی به‌شداری تیدا کردوه به سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامی داوه‌و ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
دووه‌م / خانم به هه‌مان شێوه خانمیش کاراکته‌رێکی گرنگ بوو له‌م زنجیره درامایه‌دا. نموونوی دایکێکی کورد بوو. خاوه‌نی کوڕ‌و کچێکی لاو بوو که په‌یوه‌ندیان به بزاڤی شانه نهێنیه‌کانی ناو شاری شوڕشه‌وه هه‌بوو. به تایبه‌تی کوڕه‌که‌ی یه‌کێک بوو له لاوه‌کانی شاری سلێمانی که له‌م شانه نهێنیانه‌ی شوڕشی کوردا خه‌باتی ئه‌کرد. تا ئه‌و کاته‌ی به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردوستانه‌وه کرد له شاخ و دوا جاریش شه‌هید بوو. خانم به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر به فه‌قیری و ده‌ست کورتی منداڵه‌کانی په‌روه‌رده کردبو ژیانی برده سه‌ر. مێردی نه‌بوو ته‌نها ئه‌و دوو جگه‌ر گۆشه‌یه نه‌بێ. یه‌کێک بوون له خیزانه شوڕشگێره‌کان که سوتماکی خه‌بات و به‌رخودان بوون له شوڕشدا..
ئه‌کته‌ری به توانا که‌ژان مه‌جید ئه‌م ڕۆڵه‌ی ئه‌بینی ئه‌کرد زۆر به زیره‌کانه که‌سایه‌تی خانمی له دراماکه‌دا به‌رجه‌سته کرد ئه‌توانم بڵێم له دوای کاراکته‌ری پوره گؤڵچینه‌وه یه‌کێک بوو له ئه‌کته‌ره ئافره‌ته سه‌رکه‌وتوه‌کانی دراماکه. که به نواندنه‌که‌ی وێنه‌ی دایکێکی جگه‌ر سوتاوی کوڕه شه‌هیدێکی خستینه به‌رچاو و ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و شوڕشگیرایه‌تی به بیر هێناینه‌وه..
سێهه‌م/ نێرگز کاراکته‌ری کچه کوردێکی خیر نه‌دیوو بوو له ژیان دا. له کاره‌ساتێکی سه‌یاره‌دا باوک و دایکی له ده‌ست دا. له‌گه‌ڵ ساماڵی براو دالیای کچی مایه‌وه، خیزانی پێاوێکی ساخته‌چی وده‌ست بڕو دز بوو که ناوی شاکر بوو به هۆیه‌وه تووشی زۆر کاره‌سات و مه‌ینه‌تی ژیان بوو یه‌کێک له‌وانه گرتنی ساماڵی برای بوو له دائره‌ی ئه‌منی ڕژیم به هۆی ئه‌وه‌ی که شاکر خه‌به‌ری لێدابوو وه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ سزا‌و به‌ندیخانه‌ی بینی. کرده‌وه‌کانی شاکری میردی ڕنگدانه‌وه‌ی سلبی هه‌بوو له‌سه‌ر ژیانی نێرگز و دالیای کچی.
گونا حه‌مه ساڵح ده‌وری نێرگزی بینی له دراماکه‌دا که به توانا و سه‌لیقه‌یه‌کی زۆره‌وه توانی وێنه‌ی کاراکته‌ری نێرگز به‌رجه‌سته بکات. کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو له سه‌رکه‌وتنی زنجیره درامای(ڕابوون) دا ئه‌وه‌ی من بیزانم که گونا حه‌مه ساڵح کچه ئه‌کته‌رێکی به توانایه‌و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له شانۆ و درامادا به سه‌رکه‌وتوانه کار ده‌کات.
چواره‌م/ ئاواز کاراکته‌ری ئه‌م که‌سایه‌تیه زۆر قورس و گرنگ بوو. به‌هۆی کێشه‌ی خیزانی وه که هه‌ر له منداڵیه‌وه باوک و دایکی له یه‌کتر جیاببونه‌وه. ئاواز که‌وتبوه ژێر ده‌ستی باوه‌ژن و به هۆیه‌وه توشی ژیانی نه‌هامه‌تی و بێ که‌سی و ده‌ربه‌ده‌ری ببوو و چه‌رمه‌سه‌ری ژیان ئاواره‌ی کردبوو له سۆزی دایکایه‌تی و به‌زه‌یی باوکایه‌تی. گیرۆده‌ی ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه وای لێ کردبوو باجی ئه‌م تاوانه بداته‌وه. بۆیه له ماڵیکدا له گه‌ڵ ڕه‌زای سیخوڕ‌و پیاوه‌که‌ی ڕژیم ئه‌ژیا تا وای لێهاتبوو په‌یوه‌ندی بکات به پیاوانی ئه‌من و ڕژێمه‌وه‌و کاری سێخوڕیان بۆ بکات له‌گه‌ڵ ڕه‌زا. که کاتێک به هۆی که‌سێکه‌وه بووه هاوسه‌ری ژیانی به‌هزاد که پێاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند وبه توانا بوو. وه‌ک باوه‌ژن زۆر خراپه‌ی کرد‌و بوه هۆی تێکدانی ژیان له ماڵی به‌هزاد دا‌و . ده‌رکردنی پوره گوڵچین که خزمه‌تی ئه‌کرد لای به‌هزاد و هه‌روه‌ها تێکدانی مابه‌ینی به‌هزاد و ئومێدی ته‌نها کوڕی . نواندنی ئه‌م کاراکته‌ره قورس بوو به هۆی ئه‌وه‌ی کاراکته‌ره‌که دوسه‌ره بوو. به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده به توانایه‌کی باشه‌وه به‌رجه‌سته‌ی که‌سایه‌تیه‌که‌ی کرد‌و سه‌رکه‌وتوانه له یه‌ک کاتدا وێنه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی دوو سه‌ره‌ی نواند له دراماکه‌دا. ماموستا شاناز محه‌مه‌د که‌ریم ڕۆڵی ئاوازی له‌م زنجیره درامایه‌دا بینی به سه‌رکه‌وتویی.
پێنجه‌م/ که‌ژاڵ کچه ئه‌کته‌رێکی به توانا بوو وه ڕۆڵی سه‌ره‌کی بوو له دراماکه‌دا. نمونه‌ی کیژوڵه‌یه‌کی بێ به‌ختی کورد بوو له خیزانێکی شوڕشگێڕو کورد په‌روه‌ردا گه‌وره ببوو. سیروانی برای یه‌کێک بوو له لاوه‌کانی شاری سلێمانی که په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه هه‌بوو چ وه‌ک ئه‌ندامی شانه نهێنیه‌کانی شار‌و چ وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی شاخ که دواتر شه‌هید بوو. په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له گه‌ڵ ساماڵ هه‌بوو که ساماڵ خرایه به‌ندیخانه‌وه‌و به شه‌هید بوونی سیروانی برای خه‌مه‌کانی زیاتر قورس بوون و توشی نه‌خۆشی و گرفتی ده‌رونی بوو. به‌ڵام به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ساماڵ له به‌ندیخانه هیوای به ژیان په‌یدا کرده‌وه‌و له کاتی ڕاپه‌ڕین دا چوه ڕیزی خه‌باتکه‌رانه‌وه‌و به پۆشینی جل و به‌رگی برا شه‌هیده‌که‌یه‌وه به‌شداری ڕاپه‌ڕینه شکۆداره‌که‌ی کرد. کچه هونه‌رمه‌ند ده‌وه‌ن نه‌وزاد. ڕۆڵی که‌ژالی به‌رجه‌سته کرد. ئه‌م کچه ئه‌کته‌ره بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌بینم له کارێکی هونه‌ری و درامایه‌کی ئاودا. به ڕاستی توانی زۆ ر به سه‌رکه‌وتوانه به‌رجه‌سته‌ی رۆڵی که‌ژاڵ بکات و وێنه‌یه‌کی جوان بۆ کاراکته‌ره‌که بکێشی بۆ بینه‌ری کورد
شه‌شه‌م/ دالیا له‌م زنجیره درامایه‌دا ده‌وری کچی نێرگزی ئه‌بینی. ئه‌م کاراکته‌ره دوو که‌س ده‌وریان تێدا بینی دالیا له سه‌رده‌می منداڵی و گه‌نجیتیدا. تا ڕاده‌یه‌کی باش هه‌ردوو ئه‌کته‌ره‌کان توانیان ڕۆڵه‌کانیان به‌رجه‌سته بکه‌ن هیوادارم که ئه‌م درامایه دوا کاریان نه‌بێت و بتوانن به‌رده‌وام بن چونکه داهاتویه‌کی باش چاوه‌ڕیانه.
پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی ئه‌م خۆشکه هونه‌رمه‌نده به‌ڕیزانه ئه‌که‌م بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له‌م زنجیره درامایه‌دا به ده‌ستیان هێنا، چاوه‌ڕی به‌ر ده‌وامیان لێ ده‌که‌م له شانۆ و دراما‌و سینه‌مادا هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان پێویستی به توانا‌و خزمه‌تی ئه‌م ئافره‌ته دڵسۆزانه هه‌یه بۆ گه‌یاندنی هونه‌ری درامای کوردی به لوتکه‌و ئامانجێکی سه‌رکه‌وتوو..
له‌م درامایه‌دا تیپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد سه‌لماندیان که خاوه‌نی توانا‌و ئه‌زمونێکی زۆرن له بواری نواندن و ده‌رهێنان و درامادا. له‌م کاره‌دا چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی به توانا به‌شداریان تێدا کردوه له شاری سلێمانی که زۆربه‌یان چه‌ندان ساڵه کار ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌کته‌ر یا ده‌رهێنه‌ر یا کاری هونه‌ری له‌مانه‌ش : ــ
هونه‌رمه‌ند عه‌لی که‌ریم که ڕۆڵی به‌هزادی ئه‌بینی. یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره کورده به تواناکانی شاری سلێمانی و کار‌و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌لمێنه‌رو گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕۆڵی ڕه‌زای ئه‌بینی که سیخور‌و پیاوی ڕژیم بوو توانی زۆر به سه‌رکه‌وتویی بگاته لوتکه . به‌ڕیزیشیان ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به به‌رده‌وامی کار‌و چالاکی هه‌یه.
مه‌ریوان عومه‌ر / ڕۆڵی ساماڵ . مه‌ریوان ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانه به‌شی نواندن چ وه‌ک ئه‌کته‌ر چ وه‌ک ده‌رهێنه‌ر به تایبه‌تی شانۆی منداڵان کاری چالاک و به‌رچاوی به ئه‌نجام گه‌یاندوه و خاوه‌نی ئه‌رشفێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له شانۆدا. له‌م کاره درامیه‌شدا زۆر به توانا‌و سه‌رکه‌وتو بوو. هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئه‌خوازم .
دلێر مسته‌فا ڕۆڵی شاکر/ که پێاوێکی ساخته‌چی و ده‌ست بڕو دز بوو. دلێر به سه‌رکه‌وتویی توانی ئاشنای ئه‌م کاراکته‌ره‌مان بکات و یه‌کێک بوو له ئه‌کته‌ره به‌رزه‌کانی ئه‌م درامایه، هونه‌رمه‌ندێکی به توانایه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورده له سلێمانی له زۆر کاری درامی و سینه‌مایی دا کاری کردوه سه‌ره‌تای ده‌ست به کاربوونی له ساڵه‌کانی ١٩٧٠ وه‌یه که ئه‌و کاته وه‌ک هاوڕی هه‌ردوکمان به‌شداری شانۆیی(هاملیت) ی نوسه‌ری به ناوبانگ شه‌کسبیرمان کرد له تیپی شانۆی قوتابیان.
به‌کر فه‌ره‌ج ڕۆڵی نه‌ژاد/ چه‌ندان ساڵه هونه‌رمه‌ند به‌کر فه‌ره‌ج مان وه‌ک کادێرێکی به توانای ته‌له‌فیزون ناسیوه‌و هاوڕیمان بووه. به‌ڵام ئه‌وه له دوو کاری درامایی ته‌له‌فیزونی دا به توانایه‌کی باشه‌وه کار ده‌کات. هه‌موو کاتێک بۆم ده‌رکه‌وتوه که هونه‌رمه‌ند به‌کر فه‌ره‌ج توانای نواندنی باشی هه‌یه چونکه له هونه‌ری لاسایی کردنه‌وه زۆر به توانا دیومه. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان حه‌مه سه‌عید ، که‌مال جه‌لال ، باوان فازل ، ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق حمه بچکول ، شه‌ماڵ که‌ریم که ڕۆڵی شیرزاد و شه‌ماڵ و سیروان و ئومید و هیوا یان ئه‌بینی و توانیان زۆر به چاکی ڕۆڵه‌کانیان به‌رجه‌سته بکه‌ن له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کانی به‌شداربوی ئه‌م کاره درامیه‌دا. ده‌ستیان ئه‌گوشم هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتویان بۆ ئه‌خوازم له‌ژیان دا‌و له کاری هونه‌ری داهاتویاندا. له دوایدا زۆر زۆر پێرۆزبایی له هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر ئه‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌رهێنان و سینارێویه‌ی ئه‌م زنجیره دراما به توانا و به‌هێزه، نه‌جم هۆگر هونه‌رمه‌ندێکه که چه‌ندان ساڵه قاڵبوه له بواری شانۆ و کاری درامی دا چ وه‌ک ئه‌کته‌ر یا ده‌رهێنه‌ر یا نوسه‌ری شانۆیی و سینارست. جگه له‌وه‌ی وه‌ک شاعیرێک به تایبه‌تی هۆنراوه‌ی گۆرانی کوردی که زۆر به بلیمه‌تانه هۆنراوه بۆ گۆرانی کوردی دائه‌ڕیژی و زۆربه‌ی هۆنراوانه‌کان هونه‌رمه‌نده گورانی بێژه‌کان ده‌یکه‌نه تێکستی به‌رهه‌مه‌کانیان. له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر ساڵانێکی زۆرپێکه‌وه له تیپی شانۆی قوتابیانی کوردوستان له ١٩٧٠ وه کارمان کردوه که من شانازی به‌و مێژوه‌وه ئه‌که‌م جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر یه‌کێکه له ئه‌ندامه چاله‌که‌کانی تیپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد ــ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و له گه‌ڵ هاوڕیانی مێژویه‌کی درێژه به‌و هه‌وڵ وتوانایانه‌وه خزمه‌تی هونه‌ری کوردیان به شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌موو بواره‌کان دا کردوه که لای هه‌موو که‌س و هونه‌ر دوستێک ئاشکرایه کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان چۆن به‌رده‌وام مه‌ڵبه‌ندێکی پێشکه‌وتوو خزمه‌تگوزاری ڕیبازی هونه‌ری کوردی بوه. دواجار پیرۆزبایی له هه‌موو کادیر و هونه‌ری و به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌م زنجیره درامایه ئه‌که‌م هه‌ر له کامیرامان و به‌ڕیوه‌به‌رو ئه‌ندامانی به‌شداربوی به‌رهه‌مه‌که. له هونه‌رمه‌ندان ئه‌حمه‌د مه‌حمود و اسماعیل عومه‌ر و هه‌موو کادیران به‌گشتی. بێگومان ئه‌م درامایه له نوسینی هاوڕی و خۆشه‌ویستمان کاک هاوڕێ قادر ڕه‌شیده که توانیویه‌تی ئه‌م ڕوداوه گرنگه مێژویه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌و شێوه‌یه له‌و قاڵبه قه‌شه‌نگه‌دا بنوسی و به هاوکاری له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر ئه‌و سینارێویه سه‌رکه‌وتوه‌ی بۆ دابڕیژن. که ئه‌م زنجیره درامایه‌ی لێ به‌رهه‌م هات به‌و سه‌رکه‌وتویه. ده‌ست خۆشی زۆریشم بۆ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش دیاری قه‌ره‌داغی له توانای دا بۆ چڕینی ئه‌و گورانیه سه‌رکه‌وتویه‌ی پێشه‌کی دراماکه. زۆر سوپاسیش بۆ که‌ناڵی خاک بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م زنجیره درامایه و هێوادارم که هه‌میشه پشت و په‌نا بن بۆ هونه‌رمه‌ندان له به‌رهه‌م هێنانی کاری سه‌رکه‌وتوو و پڕۆفیشناڵدا. ڕێز‌و خۆشه‌ویستشم بۆ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات بۆ په‌خش کردنی به‌رده‌وامی کاره هونه‌ری و دراما کوردیه‌کانی هونه‌رمه‌ندان له شاشه ڕه‌نگینه‌که‌یانه‌وه..
ئاسایش عوسمان دانش
٢١ ی ئازاری ساڵی ٢٠٠٦
سوید / شاری بۆرۆس
په‌خش کردنی ئه‌م درامایه له که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته‌وه خۆی له خۆی دا ئه‌نجامێکی کاریگه‌ری باشی هه‌بوو له سه‌ر بینه‌ران. به تایبه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ری ڕه‌وندی کوردی له ووڵاته‌کانی ئه‌ورپا (سوید، ئه‌ڵه‌مانیا، نه‌رویج ، دانمارک ، هوله‌ندا، به‌لجیکا، ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان) که بێگومان ده‌بێته جێگای دڵخۆشی و باوه‌ڕ و پێزانینی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌م ووڵاتانه‌دا و گڕوتینێکی زیاتر ئه‌دات به خۆشه‌ویستی خه‌لک به‌رامبه‌ر هونه‌ری نواندن و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ و دراما ته‌له‌فیزونیه‌کان که شان به شانی به‌شه‌کانی تری هونه‌ر په‌خش بکریت وه‌ک به‌رنامه‌کانی به‌شی هونه‌ری گۆرانی و میوزیک که پانتایه‌کی گه‌وره‌ی داگیر کردوه له په‌خشی زۆربه‌ی به‌رنامه ته‌له‌فیزونیه‌کان به گشتی. بێگومان په‌خشی ئه‌م درامایانه ڕۆڵێکی به‌رچاو ئه‌بینی له ناساندنی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م به‌شه و لای بینه‌ران ئه‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵی و دروست کردنی هیوایه‌کی گه‌وره به هونه‌ری دراما ته‌له‌فیزونه‌کان و پێناسه کردنی ئه‌کته‌ری کورد و ده‌رخستنی چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی لاوی تازه پێگه‌یشتوو و هونه‌رمه‌ندانی به ئه‌زموون و قاڵبووه‌ی ئه‌م به‌شه و ڕێبازه گرنگ و مه‌زنه. له هه‌مان کاتدا ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتوی ئه‌بێت له پێگه‌یشتنی ئه‌کته‌ری کورد له گه‌نجان و تێکه‌لاویان له گه‌ڵ به‌هره‌ی هونه‌رمه‌نده به ئه‌زمونه‌کانی ته‌مه‌ن چه‌ند ساڵه‌ی نواندن و درامادا و پێگه‌یاندنی هزر و توانایان له‌م کارانه‌دا که که‌ناڵی کوردسات ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه پانتایه‌کی به‌رچاوی بۆ ته‌رخان کردوه له ماوه‌ی په‌خشی ڕۆژانه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆیدا. ئه‌مه‌ش باڵا ده‌ستیه‌کی دیار و تایبه‌تمه‌ندی یه بۆ که‌ناڵی کوردسات له نێوان هه‌موو که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کانی تری وه‌ک(کوردوستان تیڤی و ڕۆژو زاگرۆس و ڕۆژ هه‌ڵات تیڤی) که بێگومان زیاتر له هه‌موو ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیانه گرنگی داوه به په‌خشی ئه‌م کار‌و دراما ته‌له‌فیزونیانه…!!
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

