ڕاپه‌ڕین
جه‌ماوه‌ری قاره‌مانی کوردوستان ،،، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاپه‌ڕین وفاکته‌ری سه‌رخستنی بوون….؟
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان که شانزه ساڵ له‌مه‌و به‌ر له پێنجی ئازاری ١٩٩١په‌رپا بوو به رووداوێکی پڕ شکۆ ومه‌زن و گۆڕانکاریه‌کی پر سه‌روه‌ری دیار له مێژووی نوێی کوردا ئه‌ژمار ده‌کرێ.
ئه‌مه‌ش ده‌رنجامی هه‌وڵ و خه‌بات و تێکوشانی به‌رده‌وامی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بوو دژی ڕژێمێکی دڕه‌نده‌و خۆین مژوو کورد کوژ که به درێژایی ساڵانێکی دورو درێژ خاکی کوردوستانی خاپورو وێران کرد و دانیشتوانه‌که‌ی به چه‌کی کیمیاوی و شاڵاوی دڕندانه‌ی قڕکردن(جینوساید) و وێران کاری و کوشتنی سه‌دان هه‌زار مناڵ و گه‌نج و پیرو په‌ک که‌وته‌و ژن و پیاوی له‌ناو برد و سه‌رنگومی کردن و له گرتوخانه‌کانی تۆپازاوه و نوگره سه‌لمان و بیبانه چۆڵه‌کانی عه‌رعه‌رو ده‌شته تاریکه‌کان دا سه‌رنگوم و بێ سه‌رو شوین کرد‌و بوونه خوراکی داڵه که‌رخۆره و سه‌گه ڕه‌ش و هاره‌کان. هه‌ڵگیرسانی مه‌شخه‌ڵی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه پڕ شک‌و دار‌و و سه‌روه‌ریه که بڵێسه‌ی ڕک و کینه‌ی دایکی شه‌هیدان و دڵ پڕ له ئاه و زامی تۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو. یه‌که‌م بڵێسه‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی ٥ ئازاری ١٩٩١ له شاره شکۆمه‌نده‌که‌ی بناری کێوه ڕه‌ش دا سه‌ری هه‌ڵدا له شاری خه‌بات و تێکۆشه‌ری سه‌ر بڵندی خۆشه‌ویست شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین که بۆ یه‌که‌م جار به خۆینی شه‌هیدانی ڕێگای سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری به‌خشیه هه‌موو شار‌و شاروچکه‌و گوند‌و بستێکی خاکی کوردوستان. روڵه‌کانی ئه‌م شاره سه‌ربه‌رزه وه‌ک عه‌لی نه‌بی و هاوڕیانی بوونه نمونه‌ی رۆڵه به ئازا‌و ئه‌مه‌که‌کانی ڕێگای ڕزگاری هه‌موو کوردوستان که بنکه‌و مۆڵگه و به‌ندیخانه‌و دام و ده‌زگا داپڵوسینه‌ره‌کانی ڕژیمی به‌عسی له‌ناو چویان له‌و شاره‌دا هه‌ڵته‌کاند بۆ هه‌تا هه‌تایه …!!!
سیمای هه‌ره دیاری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ش کۆڕه‌وه ملیونیه مه‌زنه‌که بوو که سه‌لماندی جارێکی تر نه‌ته‌وه‌ی کورد ژێر ده‌ستی قبوڵ ناکات. له هه‌مان کاتیش‌دا به هۆی زوومه‌کانی ته‌له‌فیزونه‌کانی جیهانه‌وه ده‌قی به‌سه‌رهاتی میلله‌تی کوردی گواسته‌وه بۆ نیو هه‌موو ماڵیکی ئه‌م دنیایه و کوردی زیاتر ناساند به گه‌لانی جیهان و پاشان له ژێر کاریگه‌ری رای گشتی دنیادا بووه هۆی ده‌رکردنی بڕیاری (٦٨٨) ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆکۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد. که بۆ یه‌که‌م جار بوو له دوای په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه ئاوا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بڕیارێکی له‌و جۆره له به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌ربکرێ…!!!
دوایتریش به ماوه‌یه‌کی که‌م باشترین ده‌رفه‌ت بۆ کورد ڕێکه‌وت که له ژێر فشاری جیهاندا ڕژێمی به‌عس له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان دام وده‌زگاکانی کشاندنه‌وه‌و. کورد توانی له‌م بۆشایه‌دا هه‌ڵبژاردن ساز بدات په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌ریم دابمه‌زرێنیت و خۆی حکومی خۆی بکات و
تا ڕاده‌یه‌کی باش ئازادی به‌ده‌ست بهێنێت که ئه‌گه‌ر ڕودانی کاره‌ساتی ناخۆش وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆ‌و ده‌وری ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی نه‌بوایه که ئاسته‌نگێکی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردستان و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی دۆزی گه‌له‌که‌مان هه‌بووه یان ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی که کۆمه‌ڵگای جیهان پێشکه‌شی کوردی ئه‌کرد به باشی به کار بهێنرایه له‌وانه بوو ڕه‌وشه‌که زۆر له بار تر و پێشکه‌وتو تر بوایه ..!!
هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه بۆ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه شکۆداره ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ری کوردوستان خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی بووه. هه‌ر جه‌ماوه‌ر بوو ڕاپه‌ڕینی به‌رپا کرد به شێوه‌یه‌کی له راده به‌ده‌ری ئازایانه په‌لاماری مۆڵگه‌و دام‌و ده‌زگاکانی ڕژێمی دا. به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی کوردوستانیش ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌بوو چونکه ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له چاو نه‌ترسه‌ن و له دوای ئه‌نفاله‌که به ناچاری زۆربه‌یان هاتنه‌وه ناو ماڵ و منداڵی خۆیان..!!
ڕاپه‌ڕین ته‌واوکارێکی قاره‌مانانه‌ی تێکۆشانی یه‌ک سه‌ده‌یی نه‌ته‌وه‌که‌مانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستانه‌وه وه‌ک تاج نرایه سه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی کورده‌وه. بۆیه زۆر پێویسته له‌سه‌ر سه‌رکرده‌کانی کورد و هه‌ردوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کانی به‌شدار بووی حکومه‌تی کوردوستان به چاوێکی زۆر ڕێزه‌وه بڕوانه کۆمه‌ڵانی خه‌لکی و جه‌ماوه‌ر به هه‌موو ڕاستگۆیه‌که‌وه خزمه‌تی کوردوستان بکه‌ن. زۆر فرسه‌تی مه‌زنمان له ده‌ست چوون پێویسته کار بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی یاسا‌و ڕیبازی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ڕه‌سه‌ن و ئه‌مین بکرێ. ده‌رفه‌ت نه‌درێ به هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی نێوان هه‌ردو هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردوستان و هه‌وڵه‌کان هه‌مووی یه‌ک بخرێ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت که به درێژایی ساڵانی شۆرشی کورد که‌رکوک کلیلی سه‌رکه‌وتنی هه‌موو ئاواتی گه‌له‌که‌مان بوو، هه‌وڵ بدرێ به‌و بڕه میزانیه‌ی به‌ر هه‌رێمی کوردوستان ئه‌که‌وێت هه‌مووی بۆ دابین کردنی داواکاریه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌لک بێت له دابین کردنی ئاو و سوته‌مه‌نی و کاره‌باو موچه و زۆره‌های تر ئه‌مه‌ش له بار ترین جۆری حورمه‌ت گرتنه له ماڤی مرۆف و هه‌نگاوی یه‌که‌میشه به‌ره‌و قووڵکردنه‌وه‌ی دیموکراسی.
ئاسایش عوسمان دانش
پێنجی ئازاری ساڵی ٢٠٠٧
سوید / بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

