په‌راوێز کردن
په‌راوێز کردنی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆکار و به‌شه‌کانی تری هونه‌ر له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان چی ده‌گه‌ێنی..!!
ماوه‌یه‌ی چه‌ند ساڵێکه له هه‌موو که‌ناڵه کوردیه‌کاندا به تایبه‌تی که‌ناڵه کوردیه ئاسمانیه‌کانی وه‌ک (کوردسات و کوردستان تیڤی و زاگروس و رۆژ و رۆژهه‌ڵات تیڤی) دا که ڕویه‌کی مه‌زنی هه‌موو ڕاگه‌یاندنی کوردیه به تایبه‌تی.
که له هه‌موو جیهاندا ڕۆژانه به به‌رده‌وامی په‌خش ئه‌کرێت و ئه‌بینرێت ئه‌بیته میوانی هه‌موو ماڵێک له تاراوگه‌و و ڕۆڵیکی گه‌ش و به‌رچاوی هه‌یه له پیناسه کردن و ناساندنی که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندان و کاره هونه‌ریه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردی له هه‌موو بواره جیاکانی ژیاندا به گشتی و. له میانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌نه‌دا یا چاوپێکه‌وتن که له‌م که‌ناڵانه‌وه ساز ئه‌درێت له بۆنه‌و ئاهه‌نگ و جه‌ژنه‌کاندا بۆیان. وه‌ک به‌رنامه‌ی ژوانی نۆی له که‌ناڵی کوردسات وچه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی تری وه‌ک به‌رنامه‌ی ژوانی نۆی، که له کوردوستان تیڤی و زاگرۆس و ڕۆژ و ڕۆژهه‌ڵات تیڤی دا ته‌نها قورخ کراوه بۆ هونه‌رمه‌نده گۆرانی بێژه ده‌نگ خۆشه‌کان و هونه‌رمه‌ندانی به‌شی موسیقاو گۆرانی. لێره‌دا هیچ مه‌به‌ستێکم نیه که تۆز قاڵێک له ئاستی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه که‌م بکه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزی تایبه‌تیم بۆ هه‌وڵ کۆشش و ماندوبونی زۆربه‌یان له به‌رده‌وامیان بۆ پێشخستن و به‌ره‌و پێشه‌وه چونی هونه‌ری مۆسیک و گورانی کوردی و گه‌یاندنی به ئاستی هونه‌ری گه‌لانی جیهان. شایانی باسه له‌م ساڵانه‌ی دواید ا ئه‌م به‌شه‌ی هونه‌ری کوردی گۆڕانکاریه‌کی دیار‌و و پێشکه‌وتوی به خۆیه‌وه دیوه، ڵیره‌دا من وه‌ک یه‌کێک له شانۆکارانی کورد ئه‌دویم که ساڵانێکی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌دان شانۆکاری تر له شاره‌کانی کوردوستان توانیمانه هه‌وڵ بده‌ین بۆ خزمه‌تی ئه‌و ڕیبازه پیرۆزه که شانۆی کوردیه ..! لای هه‌موانیش ئاشکرایه که ئه‌م به‌شه‌ی هونه‌ری کوردی که به‌شی شانۆیه سه‌دان که‌سایه‌تی گه‌وره‌و بلیمه‌تی وه‌ک ( ئه‌حمه‌د سالار‌و ره‌فیق چالاک د. فازل جاف و چیوارو که‌مال سابیر‌و حسین قه‌ره‌داغی و مسته‌فا ئه‌حمه‌د و به‌دیعه دارتاش و ژیان ئیبراهیم خه‌یات و ئاڵا عومه‌ر و ته‌لعه‌ت سامان و سه‌باح عبدولره‌حمان و کامه‌ران ڕه‌ووف و شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش و ئومیدی شێخ حسین و
جیهاد دڵپاک وجه‌لیل زه‌نگه‌نه و عه‌لی که‌ریم و په‌یمان به‌گوگ و که‌ریم عوسمان و ئازادی حه‌مه بچکول و شوان عه‌توف و موفه‌ق عارف و ماهرحه‌سه ن و غازی بامه‌ڕنی و کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزاو عومه‌ر دڵپاک و عه‌بدولی حه‌مه جوان و حه‌مه ڕه‌شید هه‌ره‌س و سه‌عدون یونس و ئازاد جه‌لال و حه‌مه عه‌لی و سه‌فوه‌ت جه‌راح و عه‌لی ئه‌حمه‌د و مه‌کی عه‌بدوڵاو به‌کر ڕه‌شید و فازل قه‌ساب و عومه‌ر چاوشین و صبحی کۆیی و ئاشتی دانش و یاسین به‌رزنجی و غازی غه‌فور و شێرزاد پۆلیس و جه‌لال به‌یار) و چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی شانۆکاری تر. داوای لێبوردن ده‌که‌م که ناتوانم ناوی هه‌مویان تومار بکه‌م له ده‌رچوانی ئه‌کادیمیاو په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان که ئه‌مانه هه‌مویان ڕۆڵێکی کاریگه‌رو به‌ر چاویان هه‌بوه له ده‌ستپێکی دروست بونی شانۆی کوردی وه تا ئێستا. له ڕۆژه سه‌خته‌کاندا که شانۆی کوردی وه‌ک به‌شێکی زیندو له ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا له سه‌نگه‌ری خۆ ڕاگری وخه‌بات دا بوون به‌رامبه‌ر به ڕژێمی به‌عسی داگیر که‌ر..!! جاران له زه‌مانی حوکمڕانی به‌عس دا. که ته‌نها که‌ناڵێکی کوردی هه‌بوو ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م په‌خشی به‌رنامه‌کانی ئه‌کرد به‌زمانی کوردی که ئه‌ویش ته‌له‌فیزونی که‌رکوک بوو به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو به‌ناوی شه‌و چره که خانمی هونه‌رمه‌ند دڵپاک تاهیر پێشکه‌شی ئه‌کرد که تیدا هه‌ر ئه‌لقه‌و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هونه‌رمه‌ندانی به‌شی شانۆدا ئه‌کرد . که چی ئێستا به پێچه‌وانه‌وه ئه‌توانم بڵیم له‌م هه‌موو که‌ناڵه کوردیانه‌دا دا له‌م جۆره به‌رنامانه که چاوپێکه‌وتن بکات له گه‌ڵ شانۆکاراندا زۆر که‌مه‌و به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێری.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌فتانه له‌م که‌ناڵانه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌تی و چاوپێکه‌وتن ساز ئه‌درێ له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ و گرنگیه‌کی زۆر ئه‌درێ به‌م هونه‌رمه‌ندانه‌و ئه‌م به‌شه‌ی هونه‌ر وه له ستۆدیوه‌کانی ئه‌م که‌ناڵانه‌دا قه‌شه‌نگ ترین دیکور دروست ئه‌کرێ بۆیان. ڵیره‌دا
ڕوی پرسیارم ئاڕاسته‌ی لێپرسراوانی که‌ناڵه کوردیه‌کان ده‌که‌م. ده‌ڵێم بۆ هونه‌رمه‌ندان و شانۆکاران به‌م شێوه‌یه په‌راوێز کراون. ئایا شایانی ئه‌وه نین که له‌گه‌ڵ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندانی به‌شه‌کانی تری هونه‌ر وه‌ک شێوه‌کاران و ئه‌وانی تر گرنگیان پێبدری به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ ساز بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان پیشان بدرێت و بینه‌ر ئاشنا بێت پیان. یان له که‌ناڵه‌کاندا به هیچ شیوه‌یه‌ک نه‌خشه نیه بۆ دارشتنی به‌رنامه‌ی به‌سودو سه‌رکه‌وتوو. یا ته‌نها ئه‌وه‌یه لاسایی به‌رنامه‌ی که‌ناڵه‌کانی وڵاتانی تر ئه‌که‌نه‌وه‌و مامه‌ڵه له گه‌ڵ بابه‌ته سه‌رده‌میه‌کا‌ن ئه‌که‌ن و لاوه گۆرانیبێژه‌کان ئه‌که‌نه بابه‌تێکی پروپاگه‌نده بۆ ڕاکێشانی زۆر ترین ڕێژه‌ی بینه‌ران بۆ لای خۆیان و که‌ناڵه‌که‌ی که کاری تێدا ده‌که‌ن. یا بۆ هه‌ڵسوڕان و ته‌واو کردنی کلپێکی گورانیبێژیکی لاو پاره‌یه‌کی زۆر سه‌رف ئه‌کرێت که ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ کارێکی شانۆیی شانۆکارێک سه‌رف بکرێت به‌رهه‌مێکی شانۆیی به پێزو سه‌رکه‌وتوو پێشکه‌ش ده‌کات. یا بردنی به‌رهه‌مێکی گورانیبێژێک بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی تومار کردنی به‌رهه‌مه‌که‌ی له بواری ده‌نگ و ته‌کنیکدا به بیانوی ئه‌وه‌ی که له کوردستان ستۆدیوی پێشکه‌وتوو نیه بۆ تومار کردنی سیده‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌رکه‌وتو. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ که‌سێک لاری له‌وه نیه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کارانه که بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ئه‌کرێت وه‌ک مافێکی خۆیان. به‌ڵام چ ساتێک به‌رهه‌مێکی شانۆیی شانۆکاران که به‌رهه‌مێکی ده‌سته‌ییه‌و وه‌ک به‌رهه‌می گۆرانیبێژه‌کان تاکه که‌سی نیه. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه کاره شانۆیه‌که چه‌ندان شانۆکار به‌شداری تێدا ده‌کات بۆ پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌مێکی شانۆیی به تایبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م که‌ناڵانه هه‌ر ئاوڕی لێ ناده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ وێنه گرتنیش بێت. به پێچه‌وانه‌وه‌زۆربه‌ی کارمه‌ندانی ئه‌م که‌ناڵانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ ئه‌وه‌ی بانکێشت بکرێن ماوه‌ی چه‌ندان کاتژمێر وێنه‌ی ئاهه‌نگێکی گورانی و موسیقا ده‌گرن ڕه‌وانه‌ی ئه‌که‌نه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات بۆ په‌خش کردن یان ماوه‌ی چه‌ندان ڕۆژ رێکلام ئه‌کرێت بۆ گێڕانی ئاهه‌نگێکی گورانی بێژێک که ده‌ستکه‌وتی ئه‌م ئاهه‌نگ گێڕانه‌ی زۆر جار وه‌رگرتنی پاره‌یه‌کی زۆر‌و خه‌یاڵاویه، من به به‌ڵگه‌وه ئه‌م ڵیدوانانه تومار ئه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێکه له وڵاتی سوید ئه‌ژیم ئاگام له زۆربه‌ی ئه‌مانه هه‌یه، ڵیره‌دا پرسیارێک ئه‌که‌م بۆ ئه‌م جیاوازیه هه‌بێ له نێوان هونه‌رمه‌نداندا، ساڵی پار که ٢٠٠٦بوو هونه‌رمه‌ندان کاک کامه‌ران ڕه‌ووف و ئومێدی شێخ حسین که یه‌که‌میان له هوڵه‌نداو ئه‌وی تریان له سویده باشترین و سه‌رکه‌وتوترین به‌رهه‌می شانۆییان پێشکه‌ش کرد ڕۆڵی که‌ناڵه کوردیه ئاسمانیه‌کان چی بوو، ته‌نها له سه‌ر شانۆکه دیدارێکیان له‌گه‌ڵ سازنه درا ، د . فازل جاف چه‌ندان ساڵه له شاری ستوکهوڵم ئه‌ژی و تیپی شانۆیی ئاراراتی دامه‌زراندوه و زیاتر له شه‌ش تا حه‌وت شانۆیی سه‌رکه‌وتوی ده‌رهێناوه بۆ ئه‌م تیپه‌و پێشکه‌ش کراوه چی بۆ کرا له‌لایه‌ن که‌ناڵه کوردیه ئاسمانیه‌کانه‌وه، دام ده‌زگای ته‌له‌فیزونی وڵاتانی که تێدا ئه‌ژین باشتر‌و چاکتر ده‌نگ وباسی ئه‌م کارانه‌یان بڵاو ئه‌کاته‌وه‌و یارمه‌تی و هاوکاریان کردن، ساڵانه له مانگی به‌هاردا کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان و تیپه شانۆیه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌رهه‌م بۆ ئه‌نفال و کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه پێشکه‌ش ئه‌که‌ن چ که‌ناڵێکی کوردی هه‌ر پروپاگه‌یاندنێکی بۆ بڵاو کردنه‌وه
هه‌ر چه‌نده په‌یوه‌ندی ئه‌کرێت به به‌رپرسانی که‌ناڵه کوردیه‌کانه‌وه چه‌ندان جا ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، هه‌ر ئاوریشیان لێناده‌نه‌وه بۆیه داواکارم ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌ناڵه کوردیانه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانه به‌بێ جیاوازی، واز له‌م په‌راوێز کردنه بهێنن گرنگی به هه‌موو لایه‌نه‌کانی هونه‌ری کوردی بده‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان باشترین هاوکاری ویارمه‌تی هونه‌رمه‌ندان ڕۆشنبیران نوسه‌ران ئه‌ده‌ن بۆ خستنه ڕوو بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان.. له‌دوایدا زۆر ڕیزم هه‌یه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌نده گورانیبیژه‌کان و ئه‌ندامانی تیپه موسیکیه‌کان و کارمه‌ندان و ڵیپرسراوانی که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کانی ( کوردسات ،کوردوستان تێ‌ڤی و زاگرۆس و ڕۆژ و ڕۆژهه‌ڵات تیڤی) هیوادارم له ساڵی نۆی دا که ٢٠٠٧ ڕێڕه‌و و ئامانج و نه‌خشه‌یان گوڕانکاری زۆر به خۆیه‌وه ببینێ…!!!
ئاسایش عوسمان دانش
چوارده‌ی یه‌نوه‌ری ساڵی ٢٠٠٧
سوید / شاری بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

