نهێنیه‌کان
((نهێنیه‌کانی هۆی له سێداره‌دانی سه‌دام)) وپاشه ڕۆژی ئێراق دوای نه‌مانی ..؟
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا که دیکتاتورو پێاو کوژه‌که‌ی به‌عس و پاڵه‌وانه‌که‌ی (قادسیه و آم معارک) ی تێدا له سێداره دراوه به جۆره‌ها پێشبینی و شیکرنه‌وه‌ی ناڕاست و قسه‌و باس و هه‌واڵی شێواو و پێچه‌وانه ئه‌بیستین که مرۆڤ ئه‌خاته ڵیکدانه‌وه و بارێکی نه‌گونجاوه‌وه که ئه‌بێته هۆی دروست بونی چه‌نده‌ها پرسیار که وه‌ڵام دانه‌وه‌ی زۆر ئاسته‌مه ..!!
دوای ته‌واوبونی پڕوسه‌ی له سێداره‌دانه‌که که کاتژمێر ٦ ی به‌یانی ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕێکه‌وتی یه‌که‌م ڕۆژی چه‌ژنی قوربان که یه‌کێکه له چه‌ژنه پیڕۆزه‌کانی هه‌موو موسڵمانان له جیهاندا وه به ملیونه‌ها موسڵمان له‌م مانگه‌دا ده‌چنه مه‌که بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، له‌م سه‌رو به‌نده‌دا له زۆربه‌ی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و میدیا عه‌ره‌بی و جیهانیه‌کانه‌وه هه‌واڵه‌که پشت ڕاست ئه‌کرایه‌وه و بڵاوئه‌کرایه‌وه، که حکومه‌تی ئێراقی له ئاماده باشی دایه بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌که‌ی دادگا‌و پشتگیری ده‌سته‌ی باڵای ته‌میزی ئێراقی تا ئه‌و کاته‌ی به فه‌رمی له که‌ناڵی (العراقیه) زمان حاڵی حکومه‌تی ئێراقه‌وه به وێنه‌وه به شێوه‌یه‌کی بێده‌نگ هه‌واڵه‌که بڵاو کرایه‌وه و نیشان درا چۆن سه‌دام له‌سێداره درا، به‌ڵام دوای چه‌ن کاتژمێرێک به هۆی کامێرای مۆبایلی یه‌کێک له ئاماده‌بوانی شوینی له سێداره‌دانه‌که‌وه وێنه‌کانی تومار کرد‌و دوایتر دزه‌ی کرد و له میدیاکانه‌وه و له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به ده‌نگه‌وه نیشان درا که چۆن سه‌دام له سێداره درا له لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه وه‌ک کاردانه‌وه‌ی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌شتا ساڵ له کوشتاری هه‌زارانیان و ئه‌و زوڵم و زۆره و به کۆیله کردنیان، بۆیه ویژدانیان ئاسوده کرد له به‌رده‌م مێژودا و تۆڵه‌ی ئه‌م چه‌نده‌ها ساڵه‌یان له که‌سایه‌تی سه‌دامی سونه مه‌زهه‌ب کرده‌وه ئه‌مه‌ش له‌و ساته‌وه مشتومڕێکی زۆری له نێوه‌نده سیاسیه ئێراقی و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان دروست کردوه‌و بۆته مایه‌ی رک و توڕه‌یی زۆرینه‌ی عه‌ره‌به سونیه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی دا کار ئه‌که‌ن و خۆیان به خاوه‌نی گروپه‌کانی مقاوه‌مه داده‌نێن و بگره تا ئه‌و لایه‌نانه‌ی که هاوبه‌شن له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێراقی و له ناو پڕۆسه‌ی ئاشت بونه‌وه‌ی نیشتمانی دان که ئه‌مه تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه و به هه‌ڵوێستێکی مه‌زهه‌بانه‌و تایفگه‌ریانه کراوه و هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه به درۆ ده‌خاته‌وه که که‌سایه‌تیه‌کانی حکومه‌تی ئیراقی پێشتر کردیان ده‌رباره‌ی له سێداره دانه‌که، له‌و ده‌ستپێکه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌کان و ده‌نگ و باسی میدیاکان ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیان بینی له وروژاندنی خه‌لک دا و به‌تایبه‌تی که‌ناڵه‌کانی (جزیره‌و العربیه و الشرقیه) ی ئێراقی که له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه تاوانبار کرا به نانه‌وه‌ی ئاژاوه له مابه‌ینی ئێراقیه‌کان و هه‌واڵی داخستنی ڕاگه‌یندرا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێراقه‌وه ..!!
بیژه‌ره‌کانی که‌ناڵه‌کانی جزیره و العربیه خۆیان ڕه‌شپوش کردبوو له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کاندا، له لایه‌کی تره‌وه لیبیا که وڵاتێکی عه‌ره‌بیه به فه‌رمی ٣ ی ڕۆژ پرسه‌نامه‌ی ڕاگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌میشه ئه‌م وڵاته‌و سه‌روکه‌که‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی به دوست و ڵایه‌نگری خۆی زانیوه و له شاری سلێمانیدا په‌یکه‌ری بۆ کراوه‌و گوڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی شاره‌که کراوه به ناویه‌وه چونکه به لایه‌نگری مافی مڕوڤ و دوستی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌و ماف خوراوان ناو ده‌برێت سه‌رۆکه‌که‌ی یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی عه‌ره‌بی بوو به‌رگری له بونی کورد ئه‌کرد له ساڵانی ڕابوردودا به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کورد مافی خۆیه‌تی و حه‌قه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ، بۆیه پێویسته کورد چاو به هه‌موو بڕیار و هه‌ڵویسته‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانیا بخشێنیته‌وه و ئه‌وه‌نده به سوز و ساوێلکه‌یه‌وه نه‌ڕوانیته هه‌موو که‌سێک و ڕوداوه‌کانی جیهان، تا ئیستاش له‌و ڕۆژو کاته‌وه‌ی سه‌دام له سێداره دراوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕاگه‌یاندن و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان و میدیا کوردیه‌کان ڕۆڵی به‌ر چاوی خۆیان نه‌دیوه‌و زۆر سستی وخه‌م ساردیان نواندوه ،،!!
چ مرۆڤێکی کورد هه‌یه ئه‌م ڕوداوه‌ی پێخۆش نه‌بێت که دڕه‌نده‌ترین دوژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌که‌ی له به‌رچاوی سزا بدڕێت و تۆڵه‌ی خۆێنی هه‌موو شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوانی بێ گوناه و ده‌یان هه‌زاران ڕۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی له کیژو لاو پیرو ژن ومنداڵی لێبکریته‌وه. به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر دادگایکردنی کێشه‌یه‌ک که هیچ په‌یوه‌ندی به کورده‌وه نه‌بێت ، له‌و لاشه‌وه تاوانی جینۆساید و ئه‌نفال و ڕه‌شه کوژی و له ناوبردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و ده‌یان هه‌زار کوردی فه‌یلی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر کرد‌و پیناسه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه و به ته‌به‌عیه‌ی دانه قه‌ڵه‌م بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ماڵ و مولکیان، داوای نه‌ته‌وه‌یه‌ک پشت گوێ بخرێت و زینده به چاڵ بکرێت له‌و ساته‌ی سه‌دام له سێداره دراو کۆتایی ژیانی هات و هه‌موو نهێنیه‌کانی په‌یوه‌ست به جینوساید و کیمیا باران و ئه‌نفالی له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر خاکه‌وه ، هه‌تا ئێستا کورد چ که‌لکێکیان له ڕوخاندنی ڕژێمی ئێراق وه‌رگرتوه، هه‌شتا ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته‌کانه‌وه دامه‌زراو ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردوستانی به زۆر پێوه لکێنرا به زۆر که باشوری کوردوستانه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانیشتوانه‌که‌ی که سه‌ربه‌خۆییان هه‌ڵبژارد له ڕیفراندوم دا .؟
له‌مێژوه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م وڵاته‌دا ته‌نها ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تی کوشتن و قات و قڕی زیاتر پێ نه‌بڕاوه ، دوای پڕۆسه‌ی ئازاد کردنیش سه‌رکرده‌کانی کورد ده‌ستی باڵایان هه‌بوو له بینایه‌ت نانه‌وه‌ی ئێراقدا، که‌چی تا ئێستا چ ناوچه‌یه‌کی ڕزگار کراو به فه‌رمی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان، ماده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی که له لایه‌ن زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه په‌سه‌ند کرا بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری ئاسایشی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری هه‌رێمی کوردوستان، له‌لایه‌ن حکومه‌تی مه‌رکه‌زیه‌وه چ هه‌نگاوێکی دروست نرا بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه خۆشمان سست و خه‌م سارد بوین له دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنه‌که‌دا.
له سێداره دانی خیرای سه‌دام زۆر هۆی له دواوه‌یه که حکومه‌ته‌که‌ی مالکی وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک به به کاری ده‌هێنی بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیارێک و بیانویه‌ک له لایه‌ن ناحه‌زانیانه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م به‌ڵگانه نهێنی و هۆی خیرای له سێداره‌دانی سه‌دامه له دوای چوار رۆژ له پشتگیری بڕیاره‌که‌ی دادگاوه له لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌میزه‌وه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه گه‌ر بهاتایه‌و سزای له سێداره‌که بکه‌وتایه‌ته ساڵی تازه‌وه واتا ٢٠٠٧ سه‌دام ته‌مه‌نی ئه‌بوو به حه‌فتا ساڵ و به پێ قانونیش که‌سێک ته‌مه‌نی بوه حه‌فتا ساڵ نابێ سزای له سێداره دان بیگریته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ک ، کاتێک سزاکه‌ی سه‌دام پشتگیری کرا له لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای ته‌میزه‌وه ، طارق عه‌زیز داوای کرد که حوکمه‌که‌ی سه‌دام جێبه‌جێ نه‌کرێ و ببرێته به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێ به زانیاری زۆر گرنگ داله‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال و کیمیا باران که بێگومان ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ ئه‌م زانیاری و نهێنیانه بدرکێت، چونکه له‌وانه‌یه هه‌موو ناوی ئه‌و کومپانیاو وڵاتانه بوترێت که چه‌کی کیمیاویان فرۆشتبوو به ڕژێمی سه‌دام له کاتی خۆیدا و چه‌نده‌ها زانیاری ترسناکی تریش که هه‌موی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیا باران و جینوسایدی گه‌لی کورده‌وه، له‌لایه‌ن چ وڵاتێکه‌وه ڕیگا درا به سه‌دام و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵکرا و پشتگیری کرا ڕیگای درا بۆ ئه‌م تاوانانه ، چونکه زۆر له مێژه سه‌دام یه‌که‌م پیاو و ئاشنای ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیایه ، هه‌روه‌ها ترسی ئه‌وه هه‌بوو که سه‌دام له‌لایه‌ن هه‌ندی که‌س لایه‌نه‌وه به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕیگای هه‌ڵاتنی بدرێ له سجن و بگه‌ێنرێته وڵاتێکی تر، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سه‌رپه‌رشتی به‌رهڵستکاران و گروپه‌کانی به‌ناو مقاومه بکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وی به‌عس و رژێمه‌که‌ی بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات وه‌ک چون پێشتر ئه‌م کاره کرا بۆ کوره‌که‌ی وه‌طبان له سجنی بادوش له موسڵ و ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی له سجنه‌که‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غداد، چونکه چونکه چه‌ن رۆژێک پێش تر زه‌ڵمای خه‌لیل زاد باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له ئێراق داوای له نوری مالکی سه‌روک وه‌زیران کرد ماوه‌ی دوو هه‌فته سزای له سێداره‌دانی سه‌دام بوه‌ستێنێت ، ژه‌نه‌ڕاڵێکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵیت سه‌دام شه‌وێک به‌ر له سێداره‌دانه‌که‌ی داوای گفتوگۆی کردوه له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکادا له‌سه‌ر مه‌ترسی نه‌خشه‌و پڵانه‌کانی ئێران و مه‌ترسیه‌کانی شیعه‌و ڕێکخراوی تیرۆرستی القاعده، من پیم وایه ئه‌مانه‌ی که باسم کرد هه‌ندی له نهێنیه‌کانی هۆی خێرایی سزای له سێداره‌دانه‌که‌یه ، به‌هه رحاڵ سه‌دام گه‌یشت به سزای خۆی و زۆر نهێنی و زانیاری له‌گه‌ڵ خۆی برد . گرنگترینیان هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نیوان ئێران و ئێراق و داگیر کردنه‌که‌ی کویت و دوایش تاوانی ئه‌نفال و کیمیا باران و ڕه‌شه کوژی و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، له هه‌مان کاتدا ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ئاگاداری سه‌رمایه‌ی سه‌دام بێت که به‌نهێنی له هه‌موو جیهاندا بڵاوی کردوته‌وه به تایبه‌تی له ( سویسرا‌و و ئه‌ڵه‌مانیا و یابان ) که زیاتر له ٣١٦ ملیار کرۆنی سویدیه ، دوای نه‌مانی سه‌دامیش کلیلی ئاشکرا بوونی سه‌روه‌ته‌که‌ی لای کچه‌کانێتی ڕه‌غدو ڕه‌نا ته‌نها به هۆی ئه‌مانه‌وه ئاشکرا ئه‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکاش (ئێف ، بی ، ئای به دوای سه‌روه‌ته‌که‌ی سه‌دامدا ده‌گه‌رێت که له ساڵه‌کانی ٢٠٠٠ تا ساڵه‌کانی
٢٠٠٣کۆی کردبـوه بــه هۆی چه‌نـد کۆمپانیایـه‌کی پتڕۆڵه‌وه به پێ ڕاپورتی ( سی ، ئای ، ئه‌ی) ئه‌مه‌ریکی …!! سه‌دامیان به‌م سزای له سێداره دانه کرده سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ وه‌ک شه‌هیدێکی گه‌وره ناوی ده‌به‌ن ، ئه‌مه پلانێکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکاو چه‌ندان وڵاتی تر‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه شۆڤێنزمه‌کانه بۆ ون کردن و شاردنه‌وه‌و له گۆڕنانی تاوانه‌کانی به‌رامبه‌ر کورد کراوه که‌س له به‌رپرسانی کورد له به‌غداد ئاماده‌ی جێبه‌به‌جێکردنه‌که‌ی له سێداره‌دانی سه‌دام نه‌بوون ته‌نها وه‌ک هاوڵاتیه‌ک له میدیاکانه‌وه بینیان ، سه‌رکردایه‌تی کورد زۆر که‌مته‌رخه‌م بوون هیچ هه‌ڵویستێکیان ده‌رنه‌بڕیوه، له ناوبردنی سه‌دام له‌م کاته‌دا که هێشتا کێشه‌ی دادگایی ئه‌نفال کۆتایی نه‌هاتوه بێگومان زیانی کورد‌و له گۆڕنانی ناوی ئه‌و کۆمپانیاو وڵاتانه‌یه که چه‌کی کیمیاویان فرۆشت به سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی که به‌کاری هێنا به‌رامبه‌ر کورد، ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵین له‌وانه‌یه له دادگایی کردنه‌که‌دا کورد ته‌نها ملی عه‌لی کیمیاوی ده‌ستکه‌وتی بێت له دوای له سێداره‌دانی سه‌دامه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی شیعه و سونه جارێکی تر له ئێراقدا زۆر زه‌حمه‌ته، چونکه پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌که له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی ڕاسته‌و خۆ له نێوان هه‌ردو لادا، دور نیه ئه‌م شه‌ره‌ش پێگه‌ی باشوری کوردوستان که هه‌رێمی فیدڕاڵی کوردوستانه له ناوچه‌که‌دا به هێز بکات ئه‌و کاته کورد ئه‌توانێت له نزیک ترین هه‌ل و قوناغدا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ڕابگه‌ێنیت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س پابه‌ند نابێ به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق، ئه‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد پلانێکی گه‌وره‌و پته‌و و داڕیژراوی هه‌بێت بۆ کێشه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید‌و کیمیا بارانی ناوچه‌کانی کوردوستان و هه‌ڵه‌بجه، بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، جوله‌که‌کان زۆر سودیان کرد له پڕۆسه‌ی له‌ناو بردنیان (هۆلۆکۆس) له لایه‌ن ڕه‌گه‌ز په‌رسته نازیه‌کان له سه‌رده‌می هتله‌ر دا بۆ دروست کردنی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ..
ئاسایش عوسمان دانش
٣ی یانوه‌ری زستانی ساڵی ٢٠٠٧
سوید / بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

