دواهه‌مین ساته‌کان
((دواهه‌مین ساته‌کانی دڕه‌نده‌ترین مرۆڤ))
به پێ هه‌واڵی ئاژانسه‌کان له میدیاکانی جیهانه‌وه سه‌دام حوسینی دیکتاتوری ئێراق و پاڵه‌وانه‌که‌ی به‌عس و خۆین ڕێژه‌که‌ی گه‌لانی ئێراق به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی که ماوه‌ی زیاتر له ٣٥ ساڵ به ئاگرو ئاسن حوکمڕانی گه‌لی کورد کرد‌و به هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کوردی زینده به‌چاڵ و قڕکرد ، زیاتر له چوار هه‌زار گوندی کوردوستانی خاپور کرد..!!
ڕه‌شه‌کۆژی و جینۆساید‌و کیمیابارانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێ تاوانی گه‌له‌که‌مانی کرد، ئێستاش ئه‌وه‌تا له‌به‌ر ده‌ستی عه‌داله‌ت دا‌و دوا چرکه ساته‌کانی ژیانی نزیک بۆته‌وه له مردن وپه‌تی سێداره، بڕیار وابوو خه‌لیل دلیمی وچه‌ن که‌سێکی تر له پاریزه‌ره به کرێ گیراوه‌کانی چاویان پێبکه‌وێت بۆ دواجار به‌ڵام ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له جیاتی ئه‌وه بانگێشت کران بۆ ئه‌وه‌ی بین که‌ل وپه‌ل جل و شته‌کانی وه‌ربگرنه‌وه که بێگومان ئه‌مه نیشانه‌ی نزیک بونه‌وه‌ی سزای له سیداره دانه‌که‌یه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ن ڕۆژێکه سه‌دام که‌وتوته نوسینی نامه‌و وه‌سێت بۆ ده‌ست وپێوه‌ندو ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی و گه‌لانی ئێراق ، که‌تێدا داوایان لێ ده‌کات خۆ ڕاگر بن به‌رامبه‌ر دوژمنان و فارسه‌کان، بۆ دوا جاریش چاوی به‌هه‌ردو زڕ براکانی (وه‌طبان وسبعاوی) که‌وت که له هه‌مان گرتوخانه‌دا له گه‌ڵیدان، هه‌موو خۆ ئاماده کردنێکی سزاکه‌شی جێبه‌جێ کراوه له لایه‌ن حکومه‌تی ئێراقه‌وه و له‌وانه‌یه له‌کاتژمێرێکی دره‌نگی ئه‌م شه‌ودا یا به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینی له‌گه‌ڵ تاوانباران به‌رزانی زڕ برای و به‌نده‌ر عوادی سه‌رۆکی دادگا به‌ناو شورشه خۆیناویه‌که‌ی سه‌دام له سێداره بدرێن ، لێره‌دا خاڵیکی گرنگ و جیاواز هه‌یه له نێوان دوێنی حوکمڕانی سه‌دام دا‌و ئه‌مڕۆی سزا دانی وه‌ک تاوانبارێک به حوکمی له سێداره‌دانی، له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٠٦ دا‌و به درێژایی ئه‌و ساڵه سه‌دام و تاوانباره‌کانی تر به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دادگایی کران به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه پارێزه‌ریان هه‌بوو به‌رگری لێ ئه‌کردن و چه‌نده‌ها که‌سی ده‌ست وپێوه‌ندی خۆی شاهیدو به‌رگریکه‌ر بون لیان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سه‌دام له‌و ماوه درێژه‌ی حوکمڕانی خۆیدا چه‌نده‌ها لاوی تازه پێگه‌یشتوی کوردی له‌سیداره دا به‌بێ ئاگاداری که‌س و کاری به شێوه‌یه‌کی شاراوه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی هیچ مافێکی مرۆڤانه بکات زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له خوار هه‌ژده ساڵیه‌وه بوو یا کاتێک لاشه‌کانیان ئه‌درایه‌وه به که‌س و کاره‌که‌یان پرسه‌یان لێ قه‌ده‌غه ئه‌کردن. یا پاره‌ی فیشه‌که‌کان که پێ کوژرابون لێ ئه‌سه‌ندرایه‌وه، چه‌نده‌ها منداڵ و پێرو په‌که‌وته‌ی زینده به‌چاڵ کرد‌و لاشه‌کانیان بونه خۆراکی سه‌گه هاره‌کانی گرتوخانه‌ی نوگره سه‌لمان ، چه‌نده‌ها شار‌و گوند‌و ماڵی به‌سه‌ر خه‌ڵکانی بێ گوناه و بێ تاوان دا ڕوخان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کورد بون و داوای مافی چاره‌نوسی خۆیان ئه‌کرد، به‌هه‌زاران تێکوشه‌رو شورشگێڕی له سه‌رداب و سجنه نهینیه‌کاندا له ناو برد به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکیان چاره‌نوسیان بزانن، کیمیابارانی زیاتر له‌نیوه‌ی گوند‌و شاره‌کانی کوردوستانی کرد به‌بێ گوناه له گه‌رمه‌ی به‌ره‌به‌یان یا کاتی نان خواردندا، سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی کوردی له‌ناو برد ڕه‌وانه‌ی چۆڵ و بیابانه‌کانی کردن و له ناوی بردن کیژوڵه‌کانی فروشت به وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و مه‌لهاکانی میسڕ ، له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کدا پێنچ هه‌زار که‌سی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید کرد‌و زیاتر له ده‌هه‌زار بریندار و جگه له لێقه‌وماوان و ده‌ربه‌ده‌رکردنی هه‌زارانی تری ئه‌م شاره، له دوایشدا له کۆڕه‌وه مه‌زنه‌که‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستاندا نزیکه‌ی دوو ملێون خه‌ڵک ئاواره بوون به وڵاتانه‌وه، ئه‌مانه‌ی که هه‌رگیز له بیری هیچ که‌سێک ناچێته‌وه تاوانه‌کانی دڕه‌نده‌ترین و خۆین مژ ترین جه‌لاد بوو که سه‌دام حوسین و ڕژیمه‌که‌یه‌تی ، جگه له شه‌ڕی به‌زۆر سه‌پێندراوی چه‌ند ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و داگیر کردنی کویت و هه‌موو تاوانه‌کانی که به‌رپای کرد له‌م ناوچه‌یه‌دا که چگه له مرۆڤ ، ئاژه‌ڵ و تا باڵنده‌و ماسی ده‌ریاکانیشی له ناو برد، ئه‌بێ سه‌دام له دوا چرکه ساته‌کانی ژیانیدا چی بڵیت به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوانانه، هه‌ر چه‌نده له سێداره‌دانی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌ی سات و مژده‌یه‌کی خۆشه بۆ که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان و گه‌لی کورد به گشتی به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ناڕه‌وایه‌که به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان، چونکه ئه‌بوایه سه‌دام له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ به گه‌لی کورد به سزا بگه‌یشتایه و بۆ هه‌موو جیهان ئاشکرا بوایه ئه‌م دڕه‌نده‌یه چ تاوانێکی له مێژودا کردوه به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌رسێک بۆ هه‌موو دوژمنانی داخ له دڵی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ڵیره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی له لایه‌ن دادوه‌رێکی کورد که به‌ڕێز دادوه‌ر (ڕه‌ووف ڕه‌شید) ه دادگا کراو سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێنراو ناوی ڕه‌شی ئه‌چێته خانه‌ی تاوانبارانی دژ به مرۆڤایه‌تی، نمونه‌ی وه‌ک سه‌دام و هه‌موو دوژمنێکی گه‌له‌که‌مان چاره‌نوسی هه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵدیرو دوزه‌خ ده‌چێت، سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانج وهیوای دوا ڕۆژێکی ڕوناک و سه‌ربه‌خۆیش هه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌بێت..!!
ئاسایش عوسمان دانش
ڕۆژی هه‌ینی / ٢٩ ئوکتوبه‌ری ساڵی ٢٠٠٦
شاری بۆرۆس / سوید
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

