یادکردنه‌وه
یادکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی شێخی نه‌مر ((مه‌لك مه‌حمود))
گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین سمبولی سه‌ربه‌رزی وتێکوشانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه
ساڵی ١٩٢٣ پاش ئه‌وه‌ی په‌یمانی لۆزان جێگه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ری گرته‌وه باسی کوردوستان ومافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد پشت گوێ خرا، ئینگلیز له په‌یمانی لۆزاندا له به‌ڵێنه‌کانیان بۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی پاشگه‌ز ببونه‌وه،
له دوای بڕانه‌وه‌ی کێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ به پێ بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ( عصبه الامم ) له‌ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی کوردوستانی خوارو (کوردوستانی ئێراق) به وڵاتی تازه دامه‌زراوی ئێراقه‌وه، ئینگلیز چاودیری چاڵه نه‌وته‌کانی موسڵی خسته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ، به‌ڵام له وڵاتی تازه دامه‌زراوی ئێراقدا دانیان به‌بوونی گه‌لی کوردا ناو بڕیار درا زمانی کوردی ببێته زمانی ناوچه کورد نشینه‌کان ، له ساڵی ١٩٢٧ تیشدا نه‌وت له که‌رکوکیش دوزرایه‌وه له‌و کاته‌شدا به ده‌وڵه‌مه‌نترین عه‌ماری ( چاڵی ) نه‌وت ئه‌ژمیردراله جیهاندا، ئه‌مه‌ش هۆیه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوزی کوردان که‌متر جێگه‌ی سه‌رنج وچاره‌سه‌رکردن بێ ، کورد له‌م به‌شه‌ی کوردوستان هه‌ستیان به زوڵم و مافخوراویی خۆیان ده‌کرد ، بۆیه به ڕێبه‌رایه‌تی ( شێخ مه‌حمودی نه‌مر ) دژی سیاسه‌ته‌کان بونه‌وه‌و ناقایل بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند و له پێناوی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ که‌وتنه خه‌بات کردن . . !! له به‌هاری ئه‌م ساڵه‌دا دا ئینگلیز هه‌وڵیان دا ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حمود له ناوچه‌که‌دا که‌م بکه‌نه‌وه به‌ڵام شێخ به‌ڕاپه‌ڕینی چه‌کدارانه وه‌ڵامی دانه‌وه ، له‌م ساڵه‌دا بوو کورده شورشگێڕه‌کان شاری سلێمانیان ڕزگار کرد و ئاڵای ده‌وڵه‌تی شێخ مه‌حمود له‌سه‌ر پێرگه‌ی ئینگلیزه‌کان شه‌کایه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئینگلیزه‌کان هێرشێکی به‌ربڵاویان هینایه سه‌ر هێزه‌کانی شێخ مه‌حمو د و له (ده‌ربه‌ندی بازیان) له نزیک شاری سلێمانی به‌ره‌نگاری یه‌کتر بونه‌وه و دوای شه‌ڕێکی قورس شێخ مه‌محمود به برینداری که‌وته ده‌ست هێزی ئینگلیزه‌کان و کورد شکستی هێنا ..؟ له‌م شه‌ڕه‌دا شێخ مه‌حمود به خۆی و پێنچ سه‌د پێشمه‌رگه‌وه له ده‌ربه‌ندی بازیان به‌ره‌نگاری ئینگلیزه‌کان بووه ، به‌رامبه‌ر به‌هێزێکی گه‌وره‌ی دوژمن به جۆره‌ها چه‌کی تازه‌و زۆره‌وه و له ئاسمانیشه‌وه به فڕۆکه بۆمب بارانی ئه‌کرد ، له ئه‌نجامی خیانه‌تی (موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان) که شێخ کردبویه سه‌رکرده‌ی له‌شکری چه‌مچه‌ماڵ، جگه له شێخ مه‌حمود که بریندار بوو ٤٨ پێشمه‌رگه شه‌هید و ١٢٠ یش بریندار بوون دادگای ژماره ( ٤ ) ی ئینگلیزه‌کان فه‌رمانی کوشتنی شێخ مه‌حمودی ده‌رکرد ، به‌ڵام پاش ده‌ست تێوه‌ردانی له‌نده‌ن بڕیاره‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه و شێخ بۆ هیندستان دوور خرایه‌وه ،، دوایی تر له‌سه‌ر کێشه‌ی ولایه‌تی موسڵ ئینگلیزه‌کان شێخ مه‌حمودیان هینایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر تورکه‌کان به‌کاری بێنن ، هه‌ر که شێخ گه‌یشته‌وه سلێمانی یه‌کسه‌ر سه‌ربه‌خۆیی مه‌مله‌که‌تی کوردوستانی باشوری ڕاگه‌یاند وه بوه مه‌لیکی کوردوستان به‌ڵام ئینگلیز به‌مه ڕازی نه‌بوون و له‌ئه‌نجامدا ناکۆکی له‌نیواناندا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌و له ساڵی ١٩٢٤ دا له‌شکری ئینگلی ز سلێمانیان داگیر کرده‌وه ، شێخ مه‌حمود به ناچاری په‌نای برده به‌ر چیاکان ، له ساڵی ١٩٣٠ شدا په‌یمانی ئه‌نگلۆ ــ ئێراقی له نێوان ئینگلیزه‌کان و ئێراقیه‌کان به‌سترا ، به‌ڵام گه‌لی کورد به‌مه قایڵ نه‌بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆپیشاندانێکی مه‌زنیان له شاری سلێمانی په‌رپا کرد که به خۆ پیشاندنی ٦ ی ئه‌یلولی به‌رده‌رکی سه‌را ناوزه‌نده کراوه له ئه‌نجامدا زۆر له دانیشتوان بریندار بوون له‌گه‌ڵ ١١ که‌س له پیاوانی ڕژیم کوژران مانگێک دوای ئه‌م ڕوداوه شێخ مه‌حمود جارێکی تر ده‌ستی له سوپای ئێراقی وه‌شانده‌وه له ئه‌نجام ئینگلیزه‌کان به هانای سوپای ئێراقه‌وه هاتن و شه‌ڕ تا به‌هاری ساڵی ١٩٣١ درێژه‌ی کێشا و به‌رده‌وام بوو ئه‌م جاره‌ش کورد شکستی هێناو ، شێخ مه‌حمود گیرایه‌وه‌و بۆ باشوری ئێراق دور خرایه‌وه تاکو ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی (ڕه‌شید عالی گه‌یلانی) له ساڵی ١٩٤١ له خواروی ئێراق مایه‌وه ، لێره‌دا مه‌به‌ستم له باسکردنی ئه‌م ڕوداو ڕاستیانه ئه‌وه‌یه که گه‌لی کورد هه‌میشه خه‌بات و به‌رخودانی کردوه بۆ گه‌یشتن به حوکمڕانی خۆی ، شێخ مه‌حمودی نه‌مریش یه‌کێکه له سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی گه‌له‌که‌مان که هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ ڕزگاری کوردوستان هه‌میشه به‌شداری خه‌بات و کۆڕی تێکوشان و هه‌ڵمه‌ته‌کانی کردوه ، به‌رده قاره‌مانیش شایه‌تێکی زیندوی ئه‌م تێکۆشان و خه‌باته‌یه له دژی گه‌وره‌ترین هێزی داگیرکه‌ری ئینگلیز که له ریزه‌کانی پێشه‌وه‌دا جه‌نگاوه‌و بریندار بوه ، قوناغه مێژوویه‌که‌ی حوکمڕانی شێخی نه‌مر ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ی مێژوویی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردوستانه له ڕوی سیاسی وئیداری و ڕوناکبیریه‌وه ، په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تێکۆشه‌رانی کوردا له هه‌موو پارچه‌و به‌شه‌کانی تری کوردوستاندا لێره‌دا ئه‌مه‌وێ باسی په‌یوه‌ندی نێوان شێخ مه‌حمود و سمایل ئاغای شکاك ( سمکۆ ) بکه‌م که تێکۆشه‌رێکی مه‌زنی کورده له کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات، دوای ئه‌وه‌ی سمکۆی شکاک له‌لایه‌ن رژێمی تورکیاوه په‌لامار ئه‌درێ و خێزانه‌که‌ی ئه‌کوژری و خه‌سره‌وی کوڕی به دیل ده‌گیرێ و ماڵی تاڵان ئه‌کرێ و هیچی نامێنی چونکه پێشتر له‌دوای شکستێکه‌وه له ئێرانه‌وه به‌ره‌و تورکیا ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌بێت ، سمکۆ به هیوای ڕاکێشانی پشتیوانی ئینگلیز ده‌چێته ئێراق به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی بێ سود ده‌بێ و ناچار ئه‌بێ ڕوو بکاته شاری سلێمانی و بۆ لای شێخی نه‌مر ، که وه‌ختێک سمکۆ له شاری سلێمانی نزیک ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌لیک مه‌حمود ، خانوه‌که‌ی شێخ مسته‌فای نه‌قیب که مامی شێخ مه‌حموده بۆ پاک ئه‌کرێته‌وه‌و ئاماده ده‌کرێت ، ئه‌و ڕۆژه‌ی سمکۆ ئه‌یه‌وێت بێت بۆ سلێمانی خه‌ڵکی شاره‌که به‌جارێ له‌ماڵ دینه ده‌ر ، زۆربه‌ی عه‌شایه‌ری ده‌ورو پشت خه‌لکی گونده‌کانی سلێمانی ده‌چن به پێریه‌وه ، شاری سلێمانی وه‌ک بووک ده‌ڕازیته‌وه و له ئاهه‌نگێکی گشتی و زه‌ماوه‌ندێکی میلی و نه‌ته‌وه‌یدا ، به‌ره‌و پیریه‌کی زۆر شیرین و شاهانه‌ی بۆ ده‌کرێ شه‌وێک پێش گه‌یشتنی بۆ شاری سلێمانی خه‌لکی شاره‌که هه‌موو ده‌ڕژینه سه‌ر شه‌قام گوڕه‌پانه‌کان تا ڕۆژی دوایی تر زۆره‌های دانیشتوان خه‌و ناچێته چاویان ، سه‌یر ئه‌وه‌بوو که پیاوه‌کانی تورکیش له که‌یفا بوون به هاتنی سمکۆ خۆشحاڵ بوون ، چونکه هاتنی سمکۆ جێ هیوا بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی تورک بۆ مه‌به‌ستی شاراوه‌ی خۆیان ، بۆ ڕۆژی هاتنی سمکۆ گورانیه‌کی میلی رێک خرابوو ، فێری قوتابیه‌کانی قوتابخانه‌کان کرابوو ، ئه‌وانیش زۆر پێخۆشحاڵ بوون چونکه ئه‌چوون به پیر تێکۆشه‌رێک و پاڵه‌وانێکی کورده‌وه به‌یانی ئه‌و شه‌وه پێش هه‌تاو که‌وتن خه‌لکی سلێمانی زۆربه‌یان هاتبونه ده‌ر و له چاوه‌ڕوانیدا بوون ، هێزی پۆلیس و سوپا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ریزیان به‌ستبوو و ئه‌فسه‌ره کورده‌کانیش و زۆربه‌ی ماموستای قوتابخانه کان سه‌رپه‌رشتیان ئه‌کرد ڕاوه‌ستانی خه‌ڵکه‌که‌یان ڕێک ئه‌خست بۆ دوو ریزی رێک وپێک ئه‌و کۆڵانه‌ی که ئه‌چوه لای ماڵی شێخ مسته‌فا به زه‌حمه‌ت ڕی به‌ر ده‌که‌وت بۆ هاتووچوو ، سه‌ربانی مزگه‌وتی گه‌وره دوکان و بازاڕ جمه‌ی ئه‌هات له‌به‌ر زۆری خه‌لک ، قوتابیه‌کان پێخۆشحاڵ بوون بۆ وتنی گورانیه‌که چاویان بڕیبوه ده‌ستی ماموستا و ئه‌فسه‌ره‌کان ، له گه‌ڵ هاتنی سه‌یاره‌یه‌ک خه‌لکه‌که هه‌موو چاویان بڕیه ئه‌و شوینه ، که ده‌رگاکه‌ی کرایه‌وه به ته‌نیشت شێخ قادره‌وه باڵای به‌رزو قه‌دی شمشاڵی سمکۆ ده‌ر‌که‌وت ، سمکۆ وه‌ک پڵنکێکی کوردوستان له به‌رگی سه‌ربازی ژه‌نه‌ڕاڵێکدا هاته پێشه‌وه ، چاوی به خه‌لکه‌که‌دا گیڕاو هه‌ردو ده‌ستی بۆ بڵند کردن ، ئیتر له‌گه‌ڵ چه‌پڵه لێدان و هاواری خه‌ڵکدا ده‌نگی بژی بژی و گوڵ باران ده‌ستی پێ‌کرد ، له‌م کاته‌شدا ده‌نگی گرمه‌ی چه‌نده‌ها تۆپ هات که بۆ پێشوازی له سمکۆ ته‌قێندران ، فرمێسکی شادی به‌رچاوی نیشتمانپه‌روه‌رکانی گرتبوو زۆریان له هۆش خۆچوون ، له مێژووی رۆژه گرنگ و پیرۆزه‌کانی شاری سلێمانی بوو له دوای هاتنه‌وه‌ی شێخی نه‌مر له هیندستان، جوانترین پێشوازی شاهانه‌ی بۆ کرا ، وێنه‌ی جوانی سمکۆ و پێشمه‌رگه‌کانی هێزی شکاک که له‌گه‌ڵ سمکۆ هاتبون ، شیاوی چونه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کورد بوو ،، هه‌رچه‌نده سمکۆ به‌رگی سه‌ربازی پۆشیبوو ، به‌ڵام کڵاوێکی کوردانه‌ی شکاکی له‌سه‌ر نابوو که به‌چه‌ن هه‌وری و مشکیه‌ک پێچرابوو ، چوونی سمکۆ بۆ سلێمانی و دیداری له گه‌ڵ شێخی نه‌مردا.
کونه په‌رست و دوژمنه‌کانی کوردی نیگه‌ران کردبوو ، ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به‌م چونه زۆر بیزارو په‌ست ببوو چونکه مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی کوردوستانێکی سه‌ربه‌خوو ئازاد هه‌میشه خه‌می ده‌وڵه‌ته ئیستعماریه‌کان و دراوسیه کونه په‌رسته‌کانی کورده ، هه‌میشه و تا ئێستاش مه‌سه‌له‌ی کورد سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پێوه ئه‌کرێت . له هه‌مان کاتدا سمکۆ نه‌یتوانی هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی وه‌ربگری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود و ئینگلیز نێوانیان به‌ره‌و تێکچون ئه‌چوو ، لایه‌نێکی گرنک هه‌یه که بۆته گرفتێک لام ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌م رۆژانه‌دا که یادی په‌نجا ساڵه‌ی کۆچی دوایی یه‌که‌م مه‌لیکی کوردوستانه یادی شۆڕشگێڕ و سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌زنی کورده ، که‌چی له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی کوردساته‌وه ، زیاتر له پێنچ لاوی به‌شداربوی به‌رنامه‌که که پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که پرسیاری لێکردن له مێژو و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م که‌ڵه پیاوه مه‌زنه ، به‌ڵام به داخه‌وه هیچیان زانیاریان نه‌بوو ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌یان زانی ناوی مه‌لیك مه‌حموده ، بۆیه زۆر به داخه‌وه‌م چونکه ئه‌م لاوانه هیوای دوا ڕۆژی ئه‌م گه‌له‌ن ، تاوانه مێژووی پڕ سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌یان نه‌زانن ،، له دوایدا هه‌زاران سه‌ڵاو له گیانی پاکی شێخ مه‌حمودی نه‌مرو هه‌موو شوڕشگێڕێک و خه‌بات که‌رێک وپێشمه‌رگه‌یه‌ک که ژیانی خۆیان له پێناوی ڕزگاری و سه‌رفرازی ئه‌م گه‌له‌دا به‌خت کردوه .. !!
ئاسایش عوسمان دانش
بیست و چواری ئوکتوبه‌ری دووهه‌زارو شه‌ش
سوید / شاری بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


نــهوزاد شێردڵ
کاکه ئاساییش ڕێز و موحه‌به‌تم / (( که‌سێك به دێڕێك خزمه‌تی
مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌م بکات به زێڕێك ستاییش لای دونیا باسی ئه‌که‌م )) ،، هه‌ڵبه‌ت نووسینه‌که‌م وه‌ك ده‌رفه‌تێك هه‌م ئیزافه زانیارییه‌کی پێشتر نه‌نووسراوو و هــه‌م نه‌رمه
گازنده‌یه‌کی دڵسۆزانه‌شه له هه‌ڵسوونێنه‌رانی ئێجگار به په‌رۆشی فــیــستیــڤـاڵـه به ڕه‌ونه‌قه سێ ڕۆژییه‌که‌ی یادی په‌نجا ساڵه‌ی هه‌میشه زیندوێتی حه‌زره‌تی مه‌لیك ،، خۆزیا به‌م فرسه‌ته‌ی که پــێ ئـه‌چــێــت وه‌ك نیمچه ئـیستغـلالــێکـی
شوێن و کاتی لۆکه‌یشنه‌که‌ی به‌ڕێزیشـتان خــۆی بنوێــنـێــت و
من وه‌ك گۆشه یه‌کی فریاد ڕه‌سی ڕازێکم په‌نام بۆ بردوه دڵ فراوانانه ئه‌م به‌کار هێنانه‌م قبووڵ بفه‌رموویت ،، به‌نده له
8 - 3 - 1988 و بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کوردوستاندا و له
زروفێکی ئێجگار موسته‌حیلدا دوای شه‌ش مانگ چاوه‌ڕوانیی به‌شی ڕه‌قابه‌ی ڕۆشنبییریی دائیره‌ی ئه‌من یه‌که‌م پێشانگای
ژیان و وورده‌کاریه‌کانی شۆڕش و ئه‌ده‌بیاتی حه‌زره‌ت خۆی و
کــڕۆکــی چــلۆنایه‌تیی ئینڤایه‌رنمانتی ئه‌وده‌می سلێمانی و کوردوستانی کورد و عــێراقی عه‌ره‌بیی و به ده‌یان وێنه‌ی
فۆتۆگرافی ده‌گمه‌نی پێشتر ئه‌به‌د نه‌بینراو و له ڕێی تابوورێك
شیعر و په‌خشانی خۆم و تابلۆکانی شه‌هید نزاری برام و
ڕێنماییه‌کانی شه‌هید نه‌به‌زی برام و پشتگیرییه‌کی ته‌واوی زاته
ڕێزداره‌کانی پیاو و ژن ماقوول و ته‌شکیلییه‌کان و نووسه‌ران و هتد… ی سلێمانی و ده‌ورووبه‌ره‌وه له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
بۆ هه‌شت ڕۆژی سه‌رلێو له میوان و دواجار به تۆپزی داخستن له لایه‌ن حکومه‌ت ،، به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا سـه‌ڵاح حامیده‌وه بۆ کرایه‌وه که دوا جار جگه له سه‌ر به نیمچه ڕۆ چوونی خۆم گرفت و سه‌رئێشه‌یه‌کی زۆرییشم بۆ
چه‌نـد به‌ڕێزێکــی تریش خووڵقاند به‌وه‌ی که له کۆی سی و هه‌شت
وێنه‌ی فۆتۆگراف هه‌شتیان مۆری سووری — مـمـنـوع — کرابوون و
به‌ڵام به ڕه‌زامه‌ندی م . سه‌ڵاح فۆتۆ ئه‌سڵه‌کانم دووباره
هه‌ڵواسینه‌وه و ،، معاون مودیری ئه‌من و ڕه‌فیق یاسرییش خوا هه‌ڵناگرێت جگه له که‌وتنه `شه‌ق و کاوول کردنی پێشانگاکه ئیتر
بۆ فه‌تاره بوونیان نه‌ناردم ،، که ئه‌شڵێم وێنه‌ی ده‌گمه‌ن با خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌وه بزانن سه‌رجه‌میان موڵکی باووڵه‌که‌ی باوکم ( کاکه حه‌مه نمره یه‌ك ) ی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی حه‌زره‌ت خۆی و یه‌که‌م شۆفیری تایبه‌تی خۆیشی بوون و وه‌سێتی وابوو تا خۆی وه‌فات نه‌فه‌رموێت باووڵی پڕ سیحری خه‌ونه‌کانم نه‌کرێنه‌وه ،، هه‌ر هه‌مان ئه‌و وێنانه‌ش بوون که دوای ئه‌نفال کردنی پێشانگاکه م و به بێ هیچ هێمایه‌ك بۆ ناوی من وه‌ك خاوه‌نێکی شه‌رعیی ئیتر سه‌رجه‌می به‌رگی گۆڤار‌و لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه‌و ڕێپۆرتاج و هتد….ی سه‌رتاخواری کوردوستانی مه‌زن و هه‌نده‌رانی پێ پڕ کرانه‌وه‌و به ملوێنه‌ها که‌س سوودی له بینینیان کرد ،، ئا لێره‌دا گازنده‌که‌م کاتی خۆیه‌تی و چ خۆش ئه بوو ئه‌گه‌ر فیستیڤاڵه‌که ئه‌م ڕه‌نجه بچووك و ئه‌رکی سه‌ر شانه‌می ته‌نها به یه‌ك دێڕ باس بکردایه ،، خۆ مه‌علوم ئه‌زانم و زه‌مانێکه زانییوویشمه که ئه‌م جۆره ماف خواردنه‌ی ناو جیهانی ڕۆشنبیریی ئێمه‌ی کوردی بێ جیهان و هــێــشــتا دانــه‌مــه‌زراو
نه یه‌که‌م و نه دواجاریش ئه‌بێــت و ئێستاش به ده‌یان شیعری شـێــوێــنراووم لــێــره و لــه‌وێ وان له نێو - سی ، دی - و چه‌ندان نامیلکه شانۆ و نووسینیشم قوربانی سه‌ری حازر بووه و گوێم نه‌داونه‌تێ چوونکه په‌یامه‌که گه‌یشتوه‌و ته‌واو ،، به‌ڵام کارێکی وه‌ك ئه‌وه‌ی باسم کرد ،، خه‌ونێکی هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریی منێکی 19 و 20 ساڵ که پایه‌دار و گه‌وره‌م کاك شێخ سالاری محامی ڕۆژانه ئه‌رکی هێنان و بردنی خه‌نجه‌ری عه‌زم به‌خشی له ته‌زبییح ئاڵاوی حه‌زره‌تی مه‌لیك بکێشێت ،، شێخ نه‌وڕه‌سی دڵ پڕ میهر ده‌سته ده‌سته هه‌زاران دیزاینی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند ترین ده‌لیلی پێشانگاکه‌م به غه‌زه‌لێکی چوار خشته‌کی دیسان پێشتر نه‌بیستراوی حه‌زره‌ت خۆی و ئه‌و فۆتۆگرافه ده‌گمه‌نانه‌ی که ته‌نانه‌ت به‌هه‌شتییه‌کی جێ له‌سه‌ر دڵ و چاوانی وه‌ك مامۆستا ( ئه‌حمه‌د خواجه‌ش ) بفه‌رمووێت :-
(( — نه‌وه - هه‌بێ و نه‌بێت ئه‌مانه‌ت له ئینگلستان دزیوه )) له سه‌ر نه‌فه‌قه‌ی سنووقی چاپخانه پسپۆڕه‌که‌ی خۆی په‌یتا په‌یتا و بێ به‌رامبه‌ر بۆ بکات به ناو هۆڵی مۆزه‌خانه‌دا ،، یا مامی گه‌وره‌م هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی په‌یکه‌ر تاش شێخ موسته‌فای به‌رزنجه جگه له وێنه‌ی په‌یکه‌ره عـیملاقه که‌ی مه‌لیکی سه‌روه‌ر که خۆی دای تاشیبوو و وه - له‌طـیف نـصـیف جـاسمی — وه‌زیری کوشتنی ڕۆشبیری کوردیی به ته‌ورێکه‌وه تێکی ئه‌شکان ،، ئه‌م به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌موو وێنه‌یه‌کی پێشانگاکه‌ش جۆره شه‌رحێکی ئه‌دا که ئێستاشی له پاڵدا بێت به زۆر سیاسیی کورد نادرێت ،، بگره لــێره‌دا وه‌ك تــێهــ‌ــه‌ڵـکــێــشــێك ته‌نانه‌ت په‌یامنێرێکی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی به‌ڕێزییش لـه‌م ڕۆژانــه‌دا کاکه مه‌حموودی حه‌فیدی کوڕی شه‌هـید شێخ کاوه‌ی حه‌فیدی کوڕی شێخ له‌تیفی نه‌مری به کوڕه‌زای حه‌زره‌تی مه‌لیك ناوبردوه له کاتێکدا کاکه مه‌حموودی
حه‌فیدی وه‌زیری ئه‌وقافی پێشوو کوڕی کوڕه‌زای مه‌لیکی نه‌مره ، وه برایه‌کی نووسه‌ری تریش له — کوردوستانی نوێ ی ئازیز دا — و له نووسینێکی به پێزدا ، به‌ڵام بێ حه‌زه‌رێکی زۆر بچووکی وه‌ك ناووکی ئه‌تۆم ووردیله و حــه‌ســاس له مـوخاته‌بــه یــه کــیــدا بـــۆ
سه‌رۆکــی خــۆشــه‌وویــستــمــان مام جـــه‌لال و هه‌ر له زمانی حه‌زره‌ته‌وه شۆڕشی نــۆزده‌ی به ســێ هه‌زار سواره‌وه وه‌ك به هانا چوونێـــك تێکه ڵ به — بیسته‌که‌ی شێخ ضـاري ألدلیمی — کردوه ،، ئه‌مانه ئامانه‌تی مێژوون و خۆ له قه‌ره دانیان وه‌ك حه‌زه‌ری ده‌ست دانه له که‌مۆڵه‌یه‌کی — ڕایدیۆ ئه‌کتیڤ - ،، له وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافدا که ملازم مه‌حموود ناوێکی موسڵاوی ئه‌من ،، لێپرسراوی کاری هونه‌ریی سلێمانی لێمی پرسی ئه‌وه
شێخ - ضاري - چی ئه‌کات لای شێخ مه‌حموود ؟! ووتم بۆ
هاریکاریی پاره‌و تفه‌نگ هاتووه.. چاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو به ته‌وسێکه‌وه که جه‌رگمی ئاو دا ووتی ، ئه‌م وێنه‌یه ناوی
وه‌زاره‌تی موسته‌عمه‌راتی به‌ریتانیای له‌سه‌ره‌و ده‌ست کردی صـه‌هــیۆنیه‌کانه ، ئه‌گینا شێخه‌که‌ی تۆ به بێ — دعم ألعرب -
نانی نه‌بووه بیخوات !!! به‌م پێیه ئه‌گه‌ر من وه‌ك کوردێــکییش بمه‌وێت به عــه‌ره‌ب بڵــێم چــاره‌نووســمان یــه‌که ،، ئه‌وا به دڵـنــیایی ئــه‌و ئــاماده نیه به‌م دوعــایه‌م بڵــێــت ئــامــیــن !! چوونکه تــاڵییــم بێـت یــا تــرشــیی ئــه‌و هــێــشــتا گــه‌وره‌و خۆم غــوڵامــم ،، ئێستاش کــه به هه‌زاران هه‌زار ملازم مه‌حمودی دوێنێ و عــه‌لی و عــه‌باسیی ئه‌مڕۆ له عێراق و ئوردن و سوریا له‌گه‌ڵ — ضـاري و مــوقــته‌دای تازه‌دا — ئه‌وه‌ی ناوی نه‌به‌ن و نه‌یناسن ده‌یان حه‌زره‌تی مه‌لیکـی دوێنێ و یه‌ك بسـت فیدرالیـه‌ت و یـــه‌ك ســم ئــاڵای ئــه‌مڕۆمــه ؟؟ باوکم گێرایه‌وه و ووتی هه‌ر نامه‌یه‌ك له شێخانی عه‌ره‌به‌وه به حه‌زره‌ت گه‌یشتبێت و داوای — توحید ألـجـبـهة — بووبێت وه‌ڵامه‌که‌ی یه‌ك جۆر کڵێشه بووه و ئه‌ینووسی ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بوومایه ڕه‌نگه له 10 % ئه‌وه‌مان بکردایه ، به‌ڵام وه‌ك کوردێك ئه‌مه کارێکی تا چاو بڕکات موسته‌حیله ، ،،( ( له تافی لاویی هه‌تاکوو پیریی — هه‌وڵی ئازادیی نه‌وه‌ك ئه‌مییریی )) = ئه‌م داستانه تابلۆ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه ی ڕۆژی حه‌شر‌ی
– نه‌به‌ردییه‌که‌ی ده‌ربه‌ندی بازیان - فۆرمیکایه‌کی بێ ناووی به ستانداری 150 سـم ی ناو پێشانگاکه‌م بوو ،، حه‌زره‌ت به سواری ئه‌سپێکی سپی یاڵ خوێناوی و شه‌هیدانی ته‌وێڵ نوورانییش له ده‌وری خه‌ووتبوون ،، ئه‌م نه‌ده‌که‌وت فریشته‌یه‌ك چووبوه بن باڵی ، ئه‌ترافیش ته‌رمی له ژماره نه‌هاتووی سه‌ربازی ئینگلیز و سـیغـی هیندی و تانگ و جێب و زری پۆشی سووتاوو ،، ئه‌مه و هاو چه‌شنێکی ئاسایی تر موڵکی کاك فه‌ره‌یدوونی حاجی که‌ریمی بازرگان بوون ،، پێم وایه به پرسی پسپۆری شوێنه‌وار ناسی مه‌زن مامۆستا — عه‌بدولڕه‌قیب یوسف — ئه‌گه‌رچی له ڕووه مێژوویی و جوگرافیاییه‌که‌وه شفره‌که‌ی کرده‌وه ،، به کاری قه‌دیم زه‌مانی ئه‌فسه‌ره هونه‌رمه‌ندێکی ئینگلیزه‌کان خۆیان ده‌رچوو ،،( بڕوانه وه‌سفی
ڕاستگۆییانه‌ی دوژمنه‌کانمان ) و وه‌فای خۆشمان به‌رامبه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان وه‌کو کورد ؟؟! خۆ ئه‌گه‌رچی ده‌بوو له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر لێپرسراوێکی جل زه‌یتوونیدا وه‌ك زۆر تابلۆ و کاری تری ده‌ستیی و وێنه‌ی تری مۆڵه‌ت نه‌دراودا به مووه‌قه‌ت بیان شاریینه‌وه به‌ڵام ئه‌سه‌ف دواجار ئه‌م ئه‌ســطوره‌یه به جۆرێك تێك شکێنرا مه‌گه‌ر هه‌ر ماده‌ی
140 ی ئه‌مڕۆ بـه‌و جۆره داغان کرابێت ،، بیرمه که سیمپوڵی ئه‌غرییقی کورد مامۆستا — ئه‌حمه‌د سالار — ته‌شریفی فه‌رمووه
سه‌ر قاڵدرمه‌ی هۆڵه‌که ده‌نگی ده‌ف و — وه‌ی لێ ، وه‌ی لێ -
ئه‌گه‌یشته ئه‌وبه‌ری که‌با‌ب خانه‌که‌ی کریستاڵی کاکه نه‌وزاد سابیری
هـونه‌رو ئه‌ده‌ب دۆست که به دریژایی ڕۆژان شاگردێکی خۆی بۆ گه‌شانه‌وه‌ی پشکۆکانی ژێر بووغوردی هۆڵه‌که کردبوه - ڤۆلنتێر - ،، سالاری ڕابه‌ری شانۆ‌و خه‌تمی ژێر که‌وا‌و سه‌ڵته‌که‌ی سلێمانی به‌و شه‌ڕواڵ و مرادخانی و مشکیه‌وه ده‌تگووت حه‌زره‌تی مه‌لیك به تایبه‌ت ناردوویه‌تیه دوای تاکو
به وه‌فد بینێرێته لای سمکۆ و مه‌لای جزیریی ،، نزیکی ده چرکه‌یه‌ك
بێ ده‌نگ چاوه‌کانی داخست و پڕ به کڵاوو فێسته‌که‌ی حــه‌پــسـه خان بۆنی
بــخــوورده‌که‌ی هه‌ڵمژی و ئیتر هه‌ر له‌و قاڵدرمه‌یه‌وه ئاگام لێی بوو پێ ی نایه گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌نی جاران و دوای گه‌شتێکی
شار خۆی و ته‌واوی هاوڕێ و هه‌ڤاڵی شانۆ و کتێب و بیره‌وه‌ریی و سه‌رجه‌م مامۆستا‌و کارمه‌ندو قوتابیانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان به ده‌یان عه‌ره‌بانه‌ی تریشقه ڕووه‌و داری که‌لی که‌وتنه ڕێ ،، دوو گه‌نجی هه‌رزه‌کار یه‌که‌م
ئه‌یگووت به‌و چڕه دوکه‌ڵه‌دا وامان ئه‌زانی هـۆڵه‌که گڕی گرتوه، دووه‌میان زۆر له وێنه‌کانی حه‌زره‌تی مه‌لیك وورد بۆوه و ووتی وا بزانم دایکم ئه‌یناسێت و زۆر جار له جومعه‌کاندا ئه‌ڵیت سه‌رێکی مه‌رقه‌د ئه‌ده‌م ،، وا بزانم ئه‌م کاك شێخ مه‌حموده‌ش له‌وێ نێژراوه !!! باشه کاك شێردڵ ئه‌ی
ئه‌مه کاتی خۆی ئیشی چی بووه ؟! تێبینی / له سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکاندا که من به ساڵانی زێڕینی شاری سلێمانی ناو ئه‌به‌م زۆرینه‌ی گه‌نجان ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه کتێبخانه‌یه‌کی بچووکیان نه‌بووبێت ئه‌وا لایه‌نی که‌م چه‌ند کتێبێکی باشیان هه‌بوو ،،
وه‌لێ ئێستا به جوگرافیای ئه‌و کتێبخانه‌یه جێیه‌کیان نیه تاکو بۆ ئێستای خوێندن کۆششی تیا بکه‌ن و دوای دیپلۆمیش
له‌گه‌ڵ دڵداره هاوسه‌ره‌کانیاندا لێێ ڕابکشێن ،، گازنده له‌و گه‌نجه نه‌که‌ن که بۆدی ته‌کنیکێکی له هه‌موو ئینتیمایه‌ك
مـوجه‌ڕه‌د شك ئه‌بات ئه‌گینا غه‌زه‌بی له‌مه تراژیدی تر سه‌رمان ئه‌خوات ،، گه‌نجێك که ئه‌ڵێیت — شێخ — ئه‌و له بری حه‌زره‌تی حه‌فید و پیران و نه‌هری و هتد.. ،، — زانا –کانی بیر بکه‌وێته‌وه و که بڵێیت — شه‌ڕ — ئه‌و له بری ئاوباریك و
ده‌ربه‌ندو هـه‌ولێرو هۆلاکۆو خانزاد و ماهراکۆ و دم دم و ئه‌یلول و بێتواته و قه‌ندیل و هتد ،،، تاق و ته‌نیا مۆته‌که‌ی — خــۆ کووژیه‌که — ته‌نگه نه‌فه‌سی بکات ،،، گه‌نجێك چه‌واشه کراو بووبێت و وه‌ك خۆم بیستوومه بپرسێت :- ئه‌و مه‌لیك مه‌حمووده‌ی هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی سلێمانی هه‌ر یه‌کێکن ؟؟! ئیتر ئه‌م
گریانه‌ی مێژووم به چی ساکن ببێت !! ئه‌م دڵه کوتێیه‌ی خۆم به کام ده‌ست سه‌بووریی بێت ؟! پاپۆڕی ده‌فه شکاوی
خۆشــنوودیه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌م به کام نه‌خشه‌و قرطاس ، به
کام کابیتانی له خۆبووردوو ،، به چ موعجیزه‌یه‌ك بگه‌ڕێنینه‌وه
ڕۆخ و که‌ناری دڵنیایی ،، قێزه‌وه‌ن ترین مرۆڤ و بێ که‌ڵك ترین کۆمه‌ڵگا ئه‌وانه‌ن که به بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی مشتێك
– به‌دیــل — بن خــــه‌روارێـــك ڕه‌فزیان به چوار لای خۆیاندا
کــه‌ڵه‌که کردووه ،،، تاقه هیوایه‌کییش که دڵی ملیۆنه‌های وه‌ك من شاد بکات و کۆڵم له خه‌ون و تــمـووحه مه‌زنه‌کان پێ نه‌دات هه‌ر ئه‌وه‌یه که له نێوان سه‌دان بــیر و نووسینی
سه‌راپا ڕه‌فز که‌ری داڕووخێنه‌ری بێ که‌ڵکدا جار جاره بــیر و قــه‌ڵـــه‌م به ده‌ستێــكــی خاوه‌ن به‌دیلی وه‌ك هه‌ندێــــك له نووسه‌ره ماندوو نه‌ناسه‌کانی ئه‌م ســایــته‌و چه‌ندان ســایت و
بڵاو کراوه‌ی تری ده‌گــمه‌نی ناوخۆ و هه‌نده‌ران نزیــکه له‌وه‌ی ئه‌م پرسه و ته‌عزێ ئه‌زه‌لییه‌ی ناخمان بۆ یه‌کجاریی هه‌ڵگرن و ده‌ستێکی سه‌بووریی به ڕۆحی ڕه‌ش پۆشماندا بهــێنن …… دووباره ،، خوزیاش ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی
مــادی و مه‌عــنه‌وی به گه‌له‌که‌ی کردووه له بری دوو سه‌د
مــه‌تر زه‌وی ته‌نهــا ( ده ) ســـانــتــیــمـه‌تر ســوپــاسیــان
بــکــردایــه …….. !!!!
– سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش –
— نـــه‌وزاد شـــێــــردڵ —
wed - Des — 27 — 2006
Ontario — Canada