پاشماوه‌ی به‌عس
پاشماوه‌ی به‌عس وداخ له دڵ و شۆڤێنیه‌کان
ئێستاش هه‌ر ئه‌ڵین (شمالنا الحبیب) پێ‌یان سته‌مه بڵین کوردوستان
جاران له زه‌مانی حوکمڕانی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌ی به‌عس دا له کوردوستان به تایبه‌تی و له ئێراق دا به گشتی که ئه‌ڵیم کوردوستان به تایبه‌تی زۆر مه‌به‌ستمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دریژایی حوکمڕانی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئێراق ڕۆژیک له ڕۆژان مامه‌ڵه‌ی کورد و هاوڵاتیه‌کی کوردستانیان وه‌ک هاوڵاتیه‌کی تری ناوچه‌کانی ئێراق نه‌کراوه،
هه‌میشه جیاواز و به چاوێکی تره‌وه سه‌یر کراوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر دانیشتوو خه‌لکی ئه‌م وڵاته نیه‌و دایم به هاوڵاتی ژماره‌ڤدوو ئه‌ژمار کراوه ، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا به هه‌میشه‌یی په‌نا بۆ کوردوستان براوه‌و چونکه کورد خاوه‌ن شورش و هه‌میشه به درێژایی ساڵانی شورشه‌کانی کوردوستان ناوچه‌ی ئازاد و ئارامی تێدا هه‌بوه‌و بۆ په‌نا به‌ران کوردوستان وه‌ک قه‌ڵایه‌کی به‌رزو سه‌رکه‌ش بۆته قه‌ڵغان بۆیان و تێدا حه‌ساونه‌ته‌وه پارێزراون تا مه‌ترسیان له سه‌ر لاچوه، دواێش یه‌کسه‌ر پشتیان تێ کردوین به هیچ شێوه‌یه‌ک نه ناوی کورد‌و نه خاکی کوردوستانیان بردوه، ئه‌گه‌ر کاتێک ناویشیان هێنابێ هه‌ربه ((شـمال الوطن)) ناویان بردوه نه‌وه‌ک کوردوستان، ئه‌م هه‌ڵویسته‌ش له سه‌رده‌می به‌عس دا زیاتر په‌ره‌ی پێ دراو کرایه مه‌نهه‌ج و به فه‌رمی هه‌چ کاتێک ناوی کوردوستان بهاتایه ئه‌وترا ((شمال الوطن)) یا ناوچه‌ی حوکمی زاتی و خۆیان له ئاستی ناوی کوردوستان هه‌ڵه ئه‌کردو ناوی کوردوستان له قاموسیان سڕابوه‌وه، پێ‌یان سته‌م بوو ناوی بهێنن ئه‌مه ئه‌خلاقی ئه‌و ڕژێمه گوڕ به گوڕه و هه‌موو به‌عسی و شۆڤێنیه‌ک و نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان بوو، لای ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌و بێ پشتیوان، له‌و ڕۆژه سه‌ختانه‌دا ئه‌م وشه‌یه زۆر گران و قورس بوو لای هه‌موو تاکێکی کورد‌و که گۆێمان له‌م ناو بردنه ئه‌بوو هه‌ستمان به زۆڵم و چه‌وسانه‌وه ئه‌کرد له ڕاستێدا ئه‌م هه‌ست و هه‌ڵویسته‌ش جێگای گومان نیه‌و، به دریژایی زیاتر له هه‌شتا ساڵی ته‌مه‌نی دروست بوونی وڵاتێکی تازه‌ی وه‌ک ئێراق و لکاندنی باشوری کوروستان به بێ ڕه‌زامه‌ندی دانیشتوانی که له‌و کاته‌دا سه‌رژمیری چوار ملیون که‌س ئه‌بوو و وه پێشتر له ڕاپرسیه‌کدا له شاره‌کانی باشوور که سلێمانی و هه‌ولێرو که‌رکوک و دهۆک ناوچه‌کانی تربوون، زۆربه‌ی زۆری دانیشتوان ده‌نگی نه‌دا به چوونه پاڵ ئه‌م ووڵاته تازه‌یه‌ی که ناوی ئێراقه و به درێژایی تێپه‌ربوونی ئه‌م ته‌مه‌نه زۆره ڕووبه‌ڕووی ده‌یان و سه‌دان هه‌ڵه‌ی مێژوویی و کاره‌ساتی جه‌رگ بڕو ناخۆش بووته‌وه ئێراق تووشی ئه‌م چاره‌نوسه بووه، له کوتایشدا بێ‌گومان چاره‌نووسی ئه‌م ووڵاته تووشی هه‌ڵوه‌شان و له‌یه‌ک ترازان ئه‌بێته‌وه، لێره‌دا ئه‌و بڕوایه‌ی که پاڵی پێوه‌نام بۆ نووسینی ئه‌م چه‌ند دیڕه بینینی یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی که‌ناڵی ئاسمانی ((البغدادیة)) بوو به ناوی به‌رنامه‌ی ((حذوره بلیره)) که ئه‌کته‌رێکی عه‌ره‌بی ئێراقی له‌م که‌ناڵه‌وه هه‌موو ئێواره‌یه‌ک پێشکه‌شی ئه‌کات به ناوی ((خضیر ابو العباس)) که به یه‌کێک له ئه‌کته‌ره‌کانی گروپی ته‌هریج و شانۆی تیجاری ئه‌و زه‌مانه‌ی ڕژیمی به‌عس و ئه‌لقه له گۆی ڕژیمه ڕوخاو و له ناوچوه‌که دائه‌نریت، بێ‌گومان هه‌موومان ئه‌زانین که که‌ناڵی ((بغدادیة و شرقیة)) و هتد هی سه‌رانی پاشماوه‌کانی به‌عسه‌و به پاره‌و ڕاسپارده‌ی ئه‌وان کارده‌که‌ن و جیاوازیان نی‌یه لای من له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی (الجزیرة و العربیة) و که‌ناڵه ته‌له‌فیزونیه‌کانی جارانی ڕژێمی به‌عس دا‌و ته‌نها ناو و ڕه‌نگیان گوڕاوه، ئه‌م ئه‌کته‌ره له یه‌کێک له حه‌لقه‌کانی به‌رنامه‌که‌ی‌دا که له ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردوستان له ڕۆژانه‌دا تومارکرابوو زیاتر له چه‌نده‌ها جار به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ووشه‌ی ((شمالنا الحبیب)) ی دوباره کرده‌وه، که زۆر سته‌مه ڕیگایان پێ ئه‌درێ بێنه خاکی کوردوستانه‌وه‌و به‌م سه‌ربه‌ستیه کاربکه‌ن و ئاواشمان ناو به‌رن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و دام و ده‌زگا به‌ر پرسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌بێت و سانسۆر له‌سه‌ر کاره‌کانیان دابنڕیت و یا هه‌ر هیچ نه‌بێت لێژنه‌یه‌کێ لێپرسراویتی هه‌بێ بۆ ئه‌م به‌رنامانه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت بزانن که دێنه کوردوستان چی‌ئه‌که‌ن و کارنه‌گاته پاشاگه‌ردانی و بێ ئاگاداری و گۆره‌پانه‌که نه‌بێته جێگای ڕم‌بازێن و به ئاره‌زووی خۆیان تێدابێن بچن و له دوایشدا پیاو خراپمان‌بکه‌ن ناومان بزڕێنن، لیره‌دا پرسیارێک ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دام و ده‌زگا به‌رپرسانه ئه‌که‌مه‌وه چ کاتێک که‌ناڵیکی ئاسمانی کوردی توانیویه‌تی و به‌م جۆره کارئاسانی بۆ کراوه له کاتێک‌دا ئه‌گه‌ر ویستبێتی یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی له ناوچه‌کانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی ئێراق دا تومار بکات ئه‌مه له لایه‌ک، له‌م دوایانه‌دا کاتێ بڕیار درا به لابردن و داگرتنی ئاڵای ئێراق له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستانه‌وه، که‌ناڵی بغدادیة ته‌نها که‌ناڵێک بوو ڕه‌گه‌ز په‌رستانه دژی بڕیاره‌که وه‌ستایه‌وه‌و له دوای چه‌ند ڕۆژێک به درێژایی په‌خش کردنی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌رخان کردبوو بۆ دژایه‌تی کورد‌و ئه‌و بڕیاره و ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کارمه‌ندانی ئاڵای ئێراقیان کردبووه ملیان یاله‌سه‌ر شانیان دایان نابوو وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک که من بێگومانم هه‌ڵوێستێکی به‌رنامه بۆداڕیژراو بوو له سه‌رو تره‌وه فه‌رمانیان پێ درابوو ته‌نها بۆ دژایه‌تی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی کورد بوو، وه‌کو کاری ڕۆژانه‌شیان له یه‌که‌م هه‌نگاوی په‌خشی ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌کانیانه‌وه چ که‌لێن و بۆشای‌یه‌ک بدۆزنه‌وه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد بێت جێبه‌جێ ئه‌که‌ن له گه‌ڵیدان، ئه‌گه‌ر ناچار بن ئه‌گینا قه‌ت ناوی کوردوستان ناهینن، بۆیه ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه کوردیش له‌مه‌و دوا ڕیگا چاره‌و هه‌ڵوێستی گونجاو هه‌ڵبژیرێ و به‌رامبه‌ر به پاشماوه‌ی ئه‌م کونه به‌عسی و شۆڤێنێزم ڕه‌گه‌ز په‌رستانه ..!!!
ئاسایش عوسمان دانش
سوید ٣٠ سبتمبه‌ری ٢٠٠٦
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

