ده‌ستوور و مه‌یلی دیکتاتۆرییه‌ت
ئاری ئه‌بوبه‌کر
هه‌رچه‌ند خۆشحاڵ بین به تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌ستوور و سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی خه‌ڵک به‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه بێباکانه‌ی که ویست و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌بوو که له گه‌وره‌یی ده‌ستوور که‌مبکه‌نه‌وه و بیکه‌نه کایه‌یه‌کی سیاسی بێ‌نرخ، هه‌رچه‌ند باسی ئه‌وه بکه‌ین و لاف و گه‌زافی ئه‌وه لێبده‌ین که مه‌یلی دیموکراتیه‌یت سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر مه‌یلی دیکتاتۆرییه‌ت دا، به‌ڵام دوو شت هه‌یه که ویستی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور دا نابێت له‌بیری بکه‌ین، به‌ڵکو به بڕوای به‌نده ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی جدیی بۆ بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا هه‌مان مه‌یلی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور نه‌بێته مه‌یلێکی ده‌سه‌لاتداران بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌زاره‌ها یاسا و ڕێسا که په‌یوه‌ستن به ژیانی هه‌موو تاکێکی ئه‌م وڵاته.
یه‌که‌م خاڵ که ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و ددانی پێدابنێین، گوێ نه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵایه بۆ خه‌ڵک و میلله‌ت، بۆ ئیراده و هه‌ڵوێستی تاکی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتداران، وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر و هه‌موو زه‌مانه‌کانی تر، له‌بری ئه‌وه‌ی گوێ بۆ خه‌ڵک و میلله‌تی خۆیان بگرن، له‌بری گوێگرتن بۆ ئه‌و هێز و تاکانه‌ی که داوای تێنه‌په‌ڕاندنی ده‌ستوورێکی په‌له پڕوزکێیان ده‌کرد، سه‌رۆک و سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به پێچه‌وانه‌وه میلله‌تی خۆیان و هێزه ناوخۆییه‌کانیان به چقڵی چاو و دوژمن ناوزه‌ند کرد، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش دوپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌بوو، که چه‌ند ساڵه هاوارده‌که‌ین و ده‌ڵێین سه‌رکرده‌کانمان گوێ له میلله‌ت ناگرن وحساب بۆ هه‌موو که‌س ده‌که‌ن، میلله‌تی خۆیان نه‌بێت، سه‌ر بۆ هه‌مولایه‌ک داده‌نه‌وێنن ته‌نها هێزه خۆماڵییه‌کانی ناو ماڵی کورد نه‌بێت، به قسه‌ی هه‌موو که‌س ده‌که‌ن، ته‌نها تاکی وڵاتی خۆیان نه‌بێت، ئه‌گینا چ وای کرد که خه‌ڵکی ناڕازی له ده‌ستوور به چقڵی چاو ناوزه‌ند بکرێت، له‌کاتێکدا پێ ده‌چێت، دواخستنی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور له‌سه‌ر داوای ده‌ره‌کی بوبێت، که‌چی نه په‌رله‌مانی واده به‌سه‌رچوو، نه‌سه‌رۆکه‌کانمان نه‌بینی به داوا ده‌ره‌کییه‌کان بڵێن چقڵی چاو و دوژمن و ئه‌م جۆره ناو و ناتۆرانه، په‌رله‌مانی ماوه به‌سه‌رچوو هات و به‌بڕیارێکی لاستیکیانه ڕاپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوور دواخست. ئه‌م مه‌هزه‌له‌یه ئه‌و ڕاستییه‌ی دووباره‌کرده‌وه، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵا بۆ له‌حزه‌یه‌کیش ئاماده نییه گوێ بۆ خه‌ڵک و میلله‌تی خۆی بگرێ و هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی ناوخۆ به دوژمن وه‌سفده‌که‌ن، که‌چی ئاماده‌ن مل بۆ هه‌موو داوا ده‌ره‌کییه‌کان بده‌ن بێئه‌وه‌ی فشاره ده‌ره‌کییه‌کان به دوژمن و چقڵی چاو ناوببه‌ن.
دووم خاڵ، که هه‌م هه‌ستییاره و هه‌م گرنگ، پێویستی به ڕاڤه‌کردن و هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردنێکی جدیی هه‌یه، ئه‌و مه‌یلی نه‌رجسییه‌یه، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵا له کوردستان دا هه‌یه‌تی بۆ دیکتاتۆرییه‌ت. ویستی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور به‌و شێوه کۆمیدییه، به‌و جۆره مه‌هزه‌له‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران ئیشتیهایان ده‌کرد، بۆ ئێمه‌ی دوپاتکرده‌وه، که سه‌رۆکه‌کانمان ئه‌وه‌نده دیمۆکراتیخوازن نین وه‌ک ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن، جیکڵدانه‌ی پلۆرالیزمییان ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه که ساڵانێکه ده‌یده‌ن به گوێماندا، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵا له کوردستان دا بۆی بلوێت، ئه‌وا ده‌خوازێت دیکتاتۆر بێت و دیکتاتۆر دروستبکات، هه‌رکاتێک بۆی بلوێت و ڕێگری نه‌بێت ئاماده‌یه هه‌موو کارێک بکات(به یاریکردن به گه‌وره‌ترین وه‌سیقه‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕێکخستنی ژیان تاکه‌کانی وڵاتی ئێمه که ده‌ستووره) بۆ ئه‌وه‌ی که کورسی حوکم بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌گینا جگه له زامنکردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سه‌رۆک له خولی داهاتووی ده‌سه‌ڵاتدا، له کاتێک دا پێشبینی ئه‌وه ده‌کرێت پێکهاته‌ی په‌رله‌مانی داهاتوو گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، هیچ به‌هانه‌یه‌کی تر نه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور به‌و شێوه کۆمیدیه.
ویستی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور مه‌یلی دیکتاتۆرییه‌تی تازه‌کرده‌وه، که ده‌کرێت ئه‌م مه‌یله‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باڵا بۆ ئه‌م تاکڕه‌ویه و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هادا، ده‌شێت له کاتی تر و له به‌رگی تردا خۆیمان نیشان بدات، به‌تایبه‌تی تر که ئه‌م مه‌یلی دیکتاتۆترییه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یه‌وێت فۆرمێکی شه‌رعی وه‌ربگرێت و به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌م دیکتاتۆرییه‌ته‌مان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێت له‌مه‌ودوا زۆر به‌هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کاندا بکه‌ین، له‌جاران زیاتر چاودێرییان بکرێت، چونکه هه‌موو خافڵ بونێک له‌م هێزه سیاسیانه، ده‌شێت دیکتاتۆرییه‌تمان بۆ به‌رهه‌مبهێنێت بێئه‌وه‌ی که شه‌رم له خۆی بکات.
هه‌ر له‌سه‌ر پرسی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونبۆوه که ئیسلامییه‌کانیش وه‌ک هێزه باڵاده‌سته‌کانی کوردستان، چ باکییان نییه به دروستکردنی دیکتاتۆر و به‌ڵکو له‌به‌ر هه‌ندێک ئیمتیازی حیزبی به‌رته‌سک، دیمۆکراسییه‌ت و دیکتاتۆرییه‌تیان بۆ له‌یه‌ک جیا نابێته‌وه و ئیسلامییه‌کانیش خواسته‌کانی خه‌ڵکیان خسته لاوه و ئاماده‌بوون سازش به‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌بده‌ئێکی دیمۆکراتی، ته‌نها بۆ ڕازیکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و به مه‌رامگه‌یاندنی مه‌به‌سته حزبییه ته‌سکه‌کانی خۆیان.
له‌دواجاردا ئه‌بێت هه‌مووان ئه‌وه به‌باشی بزانین مه‌یلی دیکتاتۆرییه‌ت زه‌نگێکی خه‌ته‌ره بۆ کورد، که هه‌میشه له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌ره‌داین، که هێزێک و لایه‌ک بێت و بیه‌وێت به‌ناوی دیموکراتییه‌ت و بریقوباقی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ببێته دیکتاتۆر و به کورسی حوکمه‌وه بنوسێت، ڕێگری له‌م مه‌یله‌ش ته‌نها و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی جدیی و میدیای ئه‌هلی و به‌شداریکردنی هه‌موومان ده‌کرێت له پرۆسه‌ی کاڵکردنه‌وه‌ی مه‌یلی دیکتاتۆرییه‌ت له‌لای هێزه سیاسییه‌کان.
ئه‌م وتاره له پاشکۆی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوکراوه‌ته‌وه
Arei1976@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

