میتۆدی ده‌نگکڕین به پاره، یان پاره کۆکردنه‌وه بۆ ده‌نگدان
ئاری ئه‌بوبه‌کر
سه‌رچاوه سبه‌ی
ئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌م جاره جیاوازه، جۆری ئه‌و میتۆده‌یه که لیسته‌کان به‌کاری ده‌هێنن بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ ریکلام و پڕوپاگه‌نده‌ی مسۆگه‌رکردنی زۆرترین ده‌نگ بۆ لیست و لایه‌نه‌کانیان.
هه‌ندێک لیست و قه‌واره بۆ مسۆگه‌ر کردنی ده‌نگ، ده‌مانچه‌و پاره و شیرینی ده‌به‌خشنه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا، ئه‌مه هه‌رچه‌نده میتۆدێکی ناشرین و قێزه‌ونه (ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌سڵ وایه، حیزب خاوه‌نی سه‌رمایه نه‌بێت و پاره‌دار نه‌بێت، جگه له‌و بڕه زۆرکه‌مه‌ی که به پێی یاسا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆی دابین ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌کانی)، که له وڵاتانی دیموکراسی دا ئه‌م جۆره له میتۆد نه‌ک هه‌ر به تاوان، به‌ڵکو ئه‌و لیست و لایه‌نه‌ی به‌م جۆره بیه‌وێت ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، سزای توند ده‌درێت تا ئه‌ندازه‌ی بێبه‌شکردن له مافی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن، چونکه متمانه‌ی هاوڵاتییان خه‌ڵاتێکه و متمانه‌یه‌که، که ناکرێت ببه‌خشرێته که‌سێک یان لایه‌نێک که له بێ متمانه‌یی دا بێت و به‌پاره ده‌نگی خه‌ڵک بکڕێت.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م میتۆده، هه‌ندێک لایه‌ن و لیستی تر هه‌ن، له بری ده‌نگکڕێن و دانی پاره به هاوڵاتییان، داوای یارمه‌تی و کۆمه‌ک له هاوڵاتییان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پڕوپاگه‌نده‌ی لیست و قه‌واره‌که‌دا به‌کاریبهێنن، که ئه‌م میتۆده‌یان له وڵاتانی دیمۆکراتی دا بێ‌سنور به‌ربڵاوه و تاقه میتۆده که کۆی گشتی قه‌واره و لیسته‌کان پشتی پێده‌به‌ستن، چونکه دواجار حیزب کۆمپانیای بازرگانی نییه تا خاوه‌نی سه‌رمایه و پاره بێت، له‌وڵاتانی دیموکراتی دا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب و لیسته‌کاندا ده‌کرێت ئه‌گه‌ر گومانی ئه‌وه‌ی لێبکه‌ن که خاوه‌نی پاره‌یه‌کی زۆره، به پێچه‌وانه‌وه حیزب خاوه‌نی بیروڕا و فه‌لسه‌فه‌ی حوکمڕانی جیاوازه، که ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه کۆمه‌ڵگا به‌و ئاقاره‌دا ببات، که به سودمه‌نی ده‌زانێت بۆ کۆمه‌ڵگا.
نمونه‌ی ئه‌م کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاریی و یارمه‌تی بۆ که‌مپینی هه‌ڵبژاردن زۆرن، نزیکترینیشیان که‌مپینی ئۆباما بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی ئه‌مه‌ریکا یه، ئۆباما له کاتی یه‌کلایی بونه‌وه‌ی کاندیداته‌که‌ی دا، ژماره‌یه‌کی حسابی بڵاوکرده‌وه بۆ کۆکرنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوکاری بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، کۆی گشتی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی که بۆ ئۆباما کۆکرایه‌وه له رێگه‌ی ژماره حسابی بانقه‌وه، ده قاتی ئه‌و پاره‌یه بو، که له‌لایه‌ن یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ هه‌ردو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی دانرابو، بۆیه وه‌ک ئه‌خلاقێکی دیمۆکراتییانه، ئۆباما به ئاشکرا ئیعلانی ئه‌وه‌ی کرد، که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن یاساوه بۆی دانراوه، وه‌رناگرێت و ده‌یگێڕێته‌وه بۆ بودجه‌ی گشتی وڵات، چونکه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی که بۆ که‌مپینی هه‌ڵبژاردن کۆی کردبوه‌وه ده هێنده و زیاتریش بو، وه به‌مه‌ش رێزگرتنی خۆی بۆ بودجه‌ی گشتی، که خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا خاوه‌نێتی، نیشاندا و به‌رنامه‌ی change له عه‌مه‌لی دا جێبه‌جێکرد.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین، ده‌نگکڕین به‌ره‌و دواوه‌مان ده‌بات و میتۆدێکی نایاسایی و بێڕێزی کردنه به مافی تاک و گه‌نده‌ڵی لیست و حیزبه‌کان ده‌رده‌خات به‌وه‌ی که پێمان ده‌ڵێت ئه‌و لیستانه‌ی ده‌نگده‌کڕن خاوه‌نی پاره‌ن، پاره‌که‌ش له رێگه‌ی ناشه‌رعی و گه‌نده‌ڵییه‌وه وه‌ده‌ستهاتوه، ئه‌گینا حیزب و لیست پاره‌ی له کوێ بو؟. له کاتێکدا کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه له خه‌ڵک بۆ لیست و قه‌واره‌کان جوانترین و باشترین مۆدێلی دیمۆکراتی دونیایه و نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه، که لیست و حیزبه‌کان خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعی نین، به‌ڵکو خاوه‌نی فه‌لسه‌فه و به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابوری تایبه‌تین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌و شێوه‌یه‌ی که به سودمه‌ندی ده‌زانن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

