ژنه گه‌رمیانییه‌که
ئاری ئه‌بوبه‌کر
کێ هه‌یه دڵی پڕ نه‌بوبێت به دیتنی دیمه‌نی(حاجی ئاسکه) ئه‌و ژنه گه‌رمیانییه‌ی که کوڕ و مێردی ئه‌نفال بووه، مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستی ماچ کردووه و ئێستا نایه‌وێت وێنه‌که‌ی بۆ ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن به‌کار ببرێت.
کێ هه‌یه بتوانێت دڵی قرچه‌ی نه‌یه‌ت، کاتێک ئه‌و ژنه گه‌رمیانییه ئه‌نفال کراوه، که خاوه‌نی خه‌باتی ژێر زه‌مینی و سه‌رزه‌مینی ییه هه‌م نان‌بڕاو کرابێت و هه‌م واز بێنێت له‌و حیزبه‌ی که هه‌موو گه‌نجێتی خۆی تیا خه‌ساردبردووه
ئاخر تۆزێک ویژدان تۆزێک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری بتانگرێت، من ئه‌پرسم کام سه‌کرده هه‌یه له دونیادا بتوانێت به ئاسانی خه‌وی لێبکه‌وێت، کاتێک ئه‌و ژنه گه‌رمیانییه، که توڕه‌بونێکی جدیی به ده‌موچاوییه‌وه دیاره، بێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و حاشا له‌و ڕۆژه‌ش بکات که سه‌رۆکی هه‌رێم دانه‌ویوه‌ته‌وه بۆ ده‌ست ماچ کردنی.
نایشارمه‌وه کاتێک ئه‌و ژنه گه‌رمیانییه‌م بینی که باسی خۆیی و کوڕ و مێرده‌که‌ی ده‌کرد، ده‌ستم کرد به‌گریان و ده‌مویست تف له خۆم بکه‌م که له وڵاتێک له دایکبووم، ژنه گه‌رمییانییه قاره‌مانه‌کانی ئا به‌وشێوه‌یه له کۆمه‌ڵگای زۆره ملێدا ئه‌ژین، له‌کاتێکدا کوڕی مه‌سئولین ده‌فته‌ره دۆلار ده‌که‌ن شاباشی ئاهه‌نگێک.
ئاخر خواتان بێت، خۆ که‌س ناڵێت با کوڕی مه‌سئولین وه‌ک کوڕی فه‌قیر و هه‌ژار بژین، که‌س ناڵێت با جیاوازی نه‌بێت سه‌د ده‌رسه‌د، به‌ڵام تۆزێک ویژدان، تۆزێک به سلوکه‌ت، تۆزێک ته‌نها تۆزێک به عادلانه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و میلله‌ته دابه‌شکه‌ن، با کوڕی مه‌سئول پاره‌ی چاکی پێبێت، با مه‌سئولین بتوانن باشترین ژیان بژین، به‌ڵام یه‌ک تۆز به ویژدانه‌وه، یه‌ک تۆز له خۆتان بگرنه‌وه و بیده‌ن به‌و ژنه و هه‌زاره‌ها ژنی تری ئه‌نفال، که له هه‌موو خۆشییه‌کانی ژیان بێبه‌ش بوون له‌سه‌ر کوردایه‌تی.
کێ هه‌یه ئه‌وه‌نده بێ‌ویژدان بێت و بتوانێت ئاسوده بژی، کاتێک ئه‌و ژنه گه‌رمییانییه‌ی که له ده‌مووچاوی دا هه‌موو ناخۆشییه‌کانی ژیان به سانایی ده‌بینرا، باسی بێ خزمه‌تگوزاری ئه‌و گۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێێه‌ی ده‌کرد و له خه‌م و خه‌فه‌تی که‌سوکاره‌که‌ی و میلله‌ته‌که‌ی ددان له ده‌میدا نه‌مابوو، له کاتێکدا ژنانی مه‌سئولین به ده‌یان ده‌فته‌ر بۆ ته‌جمیلی ده‌موچاویان له وڵاتانی ده‌ره‌وه سه‌رف ده‌که‌ن.
ئێمه هه‌موومان تاوانبارین، هه‌موومان لێپرسراوین، هه‌مووان ده‌بێت شه‌رم له خۆمان بکه‌ین که وڵاتێکمان هه‌یه، گه‌رمییانییه قوربانییه‌کان له ئاوا ژیانێکدا بژین، به‌عس به به‌عسییه‌تی خۆی، کاتێک سه‌ربازێک له جه‌نگدا ده‌کوژرا، به‌جیا له‌وه‌ی ئینتیمای خێزانه‌که چییه، به جیا له‌وه‌ی که ئه‌و خێزانه کوڕی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه یان نا، به جیا له هه‌موو ئیعتیباره‌کان، مووچه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی کوژراوه‌که ده‌بڕییه‌وه، که‌چی ئێستا ده‌بینین خانه‌واده‌ی شه‌هید، ئه‌و ژنه گه‌رمییانییه به‌شه‌ره‌فانه‌ی که نه‌هامه‌تی ژیان و قورسی نان په‌یداکردن به سه‌روسوره‌تییانه‌وه دیاره، نه‌ک خزمه‌ت به‌ڵکو مووچه‌شیان ده‌بڕدرێت و دژیان قسه ده‌کرێت و به تێکده‌ر و ناوناتۆره‌ی جیا جیا تۆمه‌تیان بۆ دروستده‌کرێت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بیروڕایان جیایه له‌گه‌ڵ حزب و سه‌رکردایه‌تی حزب.
له کۆتایی دا من و تۆی خوێنه‌ر و هه‌موو سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کانمان ده‌بێت ئه‌م جاره به‌جیا له‌وه‌ی ئینتیمای ئه‌و ژنه گه‌رمییانییه‌و هه‌موو خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌کان و ئه‌نفالکراوه‌کان چییه، دانه‌وین و قاچیان ماچ بکه‌ین و داوای گه‌ردن ئازادییان لێ بکه‌ین، ئینجا بودجه‌ی حیزبه‌کانمان بده‌ین به‌و خێزانانه، بۆ ئه‌وه‌ی لانی که‌م بتوانین بۆ ساتێکیش بێت ویژدانمان ئاسوده بکه‌ین.
Arei1976@hotmail.com
تێبینی: ئه‌م تێکسته له‌کاتی دیمه‌نی نیشاندانی ئه‌و ژنه گه‌رمییانیه‌وه به ده‌م گریانه‌وه، بێ موجامه‌له‌و منه‌ت کردن نوسراوه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

