*وڵاته‌که‌م قه‌سابخانه‌ی ژن و کچان
بۆ دکتۆر که‌مال میراوده‌لی
ئاری ئه‌بوبه‌کر
یه‌که‌م جار که یه‌کمان بینی، کۆتایی ساڵی 2003 له دانیمارک له شاری ئارهوس دوای ئه‌و کۆڕه پڕ مانایه‌ت، له ماڵی به‌ڕێزێک به ناوی ئازاده‌وه دانیشتین و که‌وتینه گفتوگۆ، ئه‌و کات من وه‌ک په‌یامنێری هاوڵاتی هه‌ڵده‌سوڕام، بڕیاریش بوو که په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌که‌وه هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی سه‌رقاڵی هه‌ردوولامانه‌وه، نه‌مانتوانی په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌رده‌وام ببێت. دیاره که‌من باس له‌م چیرۆکه ده‌که‌م، مه‌به‌ستم چه‌ند شتێکه، که ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م وتاره‌وه ئاڕاسته‌ت بکه‌م.
ئازیزم میراوده‌لی، که زانیم خۆت کاندید کردووه بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆشحاڵ بووم، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ه‌ی که تۆ به موقه‌ده‌س ده‌زانم، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ بڕیارت دابێت که چویته سه‌ر کورسییه‌که تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌تخه‌نه تابوته‌وه به کورسییه‌که‌وه له‌حیم ببیت و به هیچ هێزێک نه‌یه‌یته خواره‌وه و که خۆشت له لێواری مه‌رگ نزیک بویته‌وه، کورسییه‌که خۆش بکه‌یت بۆ کوڕه‌که‌ت و خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌که‌ت.
به‌ڵام له‌به‌ر دووشت خۆشحاڵم که ئێوه خۆتان کاندید کردووه، یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی که به خۆ کاندید کردنت، ئه‌و ته‌وقه‌ت شکاند و ده‌کرێت پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ستاوده‌ست بکات و به‌رنامه‌و کاری جیاواز بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمایه‌تی هه‌بێت، وه به‌م ته‌وق شکاندنه‌ت، نیشانی خه‌ڵکت دا یان ڕاستتر بۆ میلله‌تت ڕوون کرده‌وه که ده‌ته‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم که‌مبکه‌یته‌وه و له دیکتاتۆرییه‌ت قوتاری بکه‌یت. دووه‌م خاڵ که‌وام لێده‌کات خۆشحاڵبم به خۆ کاندید کردنت، له ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیه‌وه بوو، که ئه‌و تاک ساڵی 2003 له دانیمارک کردمان، ده‌رباره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی و ئازاد، له کاتێکدا که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان به گومانه‌وه ده‌یانڕوانییه ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی و بگره زۆرجار به ده‌ستی ده‌ره‌کی ناوزه‌ندییان ده‌کرد، دیاره ئێستاشی پێوه بێت، هه‌ندێک له حزبه‌کان و کاندیده‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمیش هه‌ر به‌گومانه‌وه له پرۆژه‌کانی میدیای ئه‌هلی ده‌ڕوانن، به‌لام ئێوه ئه‌و کات شێلگیرانه پشتگیری ڕۆژنامه‌ی ئازاددان ده‌کرد و ته‌مه‌نای ئه‌وه‌تان ده‌خواست، که وڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک وڵاته‌کانی به‌ریتانیا و دانیمارک ببێته خاوه‌نی ڕۆژنامه و میدیای ئازاد و دور له‌ده‌ستی حزب، به شێوه‌یه‌ک وه‌ک وڵاتانی دیمۆکراتی میدیای ئازاد و ئه‌هلی بچێته کون و قوژبنی ژیانی به‌رپرسانی حزب و وڵات، وه مافی ئافره‌تان و ژنان بپارێزرێت.
دکتۆر میراوده‌لی، ئه‌زانم ئه‌م ڕێگایه‌ی هه‌ڵتانبژاردووه(کاندیدی سه‌رۆکی هه‌رێم) کارێکی گه‌لێک سه‌خته و بێگومان کۆششی زۆری ده‌وێت و ده‌رده‌سه‌ری زۆرت بۆ دروست ده‌که‌ن، چونکه ئێوه فێری ده‌ست بردنه بۆ حه‌رامه‌کان بوون، حه‌رامێک وه‌ک سێوه‌که‌ی ئاده‌م و حه‌وا، که ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌م حه‌رامه بخرێیته دونیایه‌کی تره‌وه.
ده‌زانم که شاره‌زاییه‌کی باشت هه‌یه له سیاسیه‌ت به شێوه ئه‌کادیمیه‌که‌ی و بۆ ئه‌م کاره‌شت خۆت خۆت پێگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت ئه‌گه‌ر بویته سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌بیت هه‌میشه بترسیت له‌وه‌ی که کورسییه‌که‌ت له خه‌ته‌رتایه، ئه‌م خه‌ته‌ر و ترسه‌ش له ڕوانگه‌ی دیمۆکراتییه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه، که ناوی ده‌نێم ترسی پیرۆز، چونکه هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک سیاسییه‌کانی ئه‌م”ترسی پیرۆزه” یان نه‌بوو له کورسی ده‌سه‌ڵاتییان، ئه‌وا ده‌بێت شکمان له دیمۆکراتییه‌تی کۆمه‌ڵگاکه هه‌بێت، هه‌ر ئه‌م ترسه پیرۆزه‌شه وا ده‌کات، که ئێوه نه‌توانن ڕێکه‌وتننامه‌ی نهێنیه‌کان واژۆ نه‌که‌ن و بازرگانی به مافی کورده‌وه بکه‌ن و فه‌له‌ستینی له کوردستان نیشته‌جێ بکه‌ن، له کاتێکدا ئاوه‌ره‌کانی که‌رکوک له ژێر جه‌مه‌لۆنی مه‌لعه‌به‌که‌ی که‌رکوک دا ژیان ده‌کوزه‌رێنن. پاشان دکتۆر میراوده‌لی ئێوه خاوه‌نی نوسین و چه‌ندین وتارن، ئاخر ناکرێت ببیته سه‌رۆکی هه‌رێم و خاوه‌نی وتاری ڕۆژنامه نه‌بیت.
بۆیه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، که خۆشحاڵم که ده‌تبینم وه‌ک کاندیدی سه‌رۆکی هه‌رێم
Arei1976@hotmail.com
*شێعرێکی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی بۆ مافی ژنان و دژ به کوشتنی ئافره‌تان و ژنان نوسراوه
ئه‌م وتاره له ژماره 537 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕۆژی 28.6.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


jalal bewyani
گۆران هاتی وا منیس دێم که ره دێزه و زه ردوو ســه وزیش به لا ئه نێم.له جیاتی یه ک په نجه ی دهســــتم بۆ مۆمه که ده دائه نێم.