خه‌می هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ ڕه‌ویه‌وه
ئاری ئه‌بوبه‌کر
به‌و پێیه‌ی له 18 ساڵی ڕابردوودا، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆماڵی که‌مترین ته‌جروبه‌ی جیاوازی سیاسی و فیکری ڕکه‌به‌ره‌کانی خۆی و ململانێی ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی قبوڵ کردوه، به‌تایبه‌تی تر کاتێک که ده‌سه‌ڵاتداران زانیبێتیان خه‌ته‌ری فعلی هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتییان، ده‌ستبردن بۆ چه‌ک یه‌که‌م و دوا چاره بووه، بۆیه ئێستا له سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردندا، به هۆی له‌دایک بوونی لیستی تازه و هه‌ڕه‌شه‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆنی جدیی، خه‌ڵک به گشتی ئه‌و ترسه‌ی لا دروست بووه، که ڕه‌نگ هه‌یه ده‌ستبردن بۆ چه‌ک دوا ڕێگه چاره‌ی به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن بێت(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدیعای بوون به ئۆپۆزسێۆن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، له هه‌ناوی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه دروست بووه) و جارێکی تر شه‌ڕ ببێته میوانی ماڵه‌کان و وه‌ک خۆرکه بکه‌وێته گیانی گه‌نج و لاوی ئه‌م هه‌رێمه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تاڕاده‌یه‌ک ئه‌م ترسه‌ی ڕه‌وانده‌وه، چاو پێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا (کابوسه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی) بوو له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌و KNN ، له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا نه‌وشیروان موسته‌فا، سه‌رۆکی لیستی گۆڕان، به تووندی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه، که ئه‌وان(لیستی گۆڕان) به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌نا بۆ چه‌ک نابه‌ن به موتڵه‌قی یه‌که‌م وه‌ک مه‌بده‌ئێک، دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان(لیستی گۆڕان) خاوه‌نی میلیشیا و هێزی چه‌کدار نین، به‌ڵکو له‌بری چه‌ک په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگای هه‌رێمی کوردستان، دادگای فیدراڵی به‌غدا، ڕیکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان تا ده‌گاته ئیعتیسامی مه‌ده‌نی و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی.
به‌م دووپاتکردنه‌وه‌یه‌ی، نه‌وشیروان توانی دوو مه‌بده‌ئی بنه‌ڕه‌تی نیشان بدات، یه‌که‌م ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترسی خه‌ڵک له دووباره دروستبونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ماڵوێرانکاری و ده‌نگدانی ئازادانه‌ی هاووڵاتیان بێ‌ترس له‌وه‌ی که ده‌نگه‌کانیان ڕه‌نگ هه‌یه ببێته ئه‌و کبریته‌ی که شه‌ڕ هه‌ڵئه‌گیرسێنێ ، دووه‌م به به‌رپرسکردنی حکومه‌ت له ئاسایشی هه‌رێم له کاتی هه‌ڵبژاردن دا، به‌و مانایای له کاتی ڕودانی هه‌ر خروقاتێک(خوانه‌کرده)، واجبی حکومه‌ته به زوویی هه‌وڵی سه‌دکردنی بدات و ڕێگه له ته‌شه‌نه سه‌ندنی بکرێت.
ئه‌مه په‌یامێکیش بوو که له‌بری ده‌ستچونه خوێنی هاونیشتیمانیان و براکان، ئیعتیسامی مه‌ده‌نی، مانگرتن و خۆپیشاندان ئه‌و چه‌که مۆدێرنه‌ن، که ده‌توانرێت جوانترین ڕوی ناڕه‌زایی پێده‌رببڕرێت و زۆرتر کاریگه‌ری هه‌بێت، چونکه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی مانگرتنه‌وه هه‌م سۆزی خه‌ڵکی ناوخۆ و و هه‌م سه‌رنجی نێوده‌وڵه‌تی پێڕابکێشرێت، له کاتێکدا چه‌ک به‌کارهێنان له به‌نی هاونیشتیمانییه‌کاندا هه‌موو لایه‌کمان به تاوانبار و بێتاوانه‌وه ناشرین ده‌کات به گشتی له به‌رده‌م هه‌موو دونیادا و به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی عێراق و هاووڵاتییانی کوردستانیش دا.
دیاره مه‌رجیش نییه ته‌نها ئه‌وانه‌ی، که ده‌سه‌ڵاتیان لا نییه، په‌نا ببه‌نه به‌ر مانگرتن و خۆپیشاندان، به‌ڵکو ده‌کرێت بۆ جوانکردنی ڕوی دیموکراتی ئه‌زمونه‌که، ده‌سه‌ڵاتدارانیش په‌نا به‌رنه به‌ر ڕێگا ئاشتییه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان، نمونه‌ی زیندوش ئیڤۆ مورالیس، سه‌رۆک کۆماری بۆلیڤیایه، له کاتێکدا له قیمه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا یه، مانگرتنی خۆی ڕاگه‌یاند له نانخواردن له‌ناو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تییه‌وه ، دژی ڕێگه گرتن به ده‌رکردنی یاسایه‌ک، که ئۆپۆزسیۆن ڕێگه‌ی لێده‌گرت، له‌بری په‌نابردن بۆ چه‌ک، ئه‌و پارچه ئاسنه‌ی که ته‌نها بۆ شۆڕشی گه‌لان و پاراستنی موڵک و ماڵی هاووڵاتیان به‌نرخه، که چی سه‌رۆکی وڵاتێک که هه‌موو داوده‌زگای ئاسایش و سوپای له‌ده‌ستدایه، په‌نا ده‌بات بۆ مانگرتن و خۆ پیشاندان.
که‌واته ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌می دووباره هه‌ڵگیرساندنی خوێن له به‌ینی هاونیشتیمانییه‌کان، یه‌که‌م ئه‌رک و بناغه‌ی سه‌ره‌تای گۆڕانه له کوردستاندا، که پێویسته هه‌مووان وابه‌سته‌ی ئه‌م په‌یمانه ئه‌خلاقییه ببین، که وابه‌سته‌ش بووین ئه‌وجا ده‌توانین به خۆمان بڵێین پیرۆزه، خه‌ریکه فێری سه‌ره‌تاکانی کلتوری دیموکراسیی بووین.
ئه‌م وتاره له ژماره 503 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه، 2.7.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
Arei1976@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

