ئه‌رشیف بۆ ساڵی 2009
یه‌كێتی سامانی گشتی له‌خزمه‌تی ده‌زگاكانیدا به‌كارده‌هێنێت
راپۆرت: ئه‌له‌ند مه‌حوی
سه‌رچاوه سبه‌ی
له‌ژێر ناوی «خه‌رجی تایبه‌ت”دا، ساڵانه یه‌كێتی زیاتر له (340) ملیار دیناری سامانی گشتی بۆ خزمه‌تی مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكانی خۆی به‌كارده‌هێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه هیچ داهاتێكی لێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه به‌ده‌ستهاتوه‌كان، مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێكی موچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن‌و هه‌ر كادیرێكی یه‌كێتیش له‌به‌رامبه‌ر پۆسته حیزبییه‌كه‌یدا پۆستێكی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نانبڕین كه‌ركوكیشی گرته‌وه
■ ئا: بارام سوبحی
هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك، ره‌خنه له‌ئه‌دای پارته سیاسییه كوردییه‌كان ده‌گرێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌به‌غدا له‌پێناوی مافه‌كانی كورد خه‌بات ده‌كات، نه‌وه‌كو بۆ پله‌و پایه‌و ده‌سكه‌وتی شه‌خسی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌هه‌واداره‌كانیان ده‌ستی پێكردوه‌و موچه‌ی خۆی‌و چه‌ند كادرێكی دیكه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه بڕاوه.
بانگكردن‌و لێپرسنه‌وه كاره‌ساته
مه‌لا فه‌رمان، كه یه‌كێكه له‌هه‌ڵسوڕاوانی ئێستای گۆڕان له‌كه‌ركوك، له 1981 […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر نكۆڵی له (قڕكردن) و (ژینۆساید) بكرێت؟؟؟
میدیا ئاكره‌یی
له‌م هه‌فته‌یه‌دا زۆر گفتۆگۆی گه‌رم له ڕۆژنامه‌كاندا بلاَوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی به‌خۆڕایی (مێترۆ)ی سویدی به‌ناوی (پێر گۆننێ) و ڕۆژنامه‌نووس (گورگین به‌كرچیوگلیوس) كه له هه‌مان ڕۆژنامه‌دا بابه‌ت بلاَوده‌كاته‌وه.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
خوێندنه وه‌ی شه‌قامی تورکیابۆ (گروپی ئاشتی) له نێوان واقع و یۆتۆپیادا…
گۆران دوکانی / ئه‌نقه‌ره
ئاشکرایه که‌ده‌یان ساڵه دۆزی کورد له تورکیادا،هه‌نگاوه‌کانی ئاشتی و پێکه‌وه ژیانی ڕۆژله‌دوای ڕۆژ به‌ره‌وگرژی و ئاڵۆزی ڕێیان کردوه،ده‌یان دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی ودیپلۆماسی نێوان (ئه‌نقه‌ره‌و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان-یه‌کێتی ئه‌وروپا-هه‌ریه‌ک له‌و وولآتانه‌ی که مافی ڤیتۆیان هه‌یه)و به‌تایبه‌تیش کۆبونه‌وه و سه‌ردانه به‌رده‌وامه دیپلۆماسیه‌کانی نێوان(ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن)هه‌ستیارترین دۆز پرسه هه‌ڵواسراوه‌کانی کوردبوه له تورکیادا.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
د.شاهۆ سه‌عید: پێش وه‌خت بڕیاردرابو له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه و رێوڕه‌سمی بۆ ئاماده‌كرا بو
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشی به كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی گۆڕان و په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوی ئیسلامی بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد، به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌شێوازی متمانه پێدانه‌كه هه‌یان بو.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
فراكسیۆنی گۆڕان و یه‌كگرتو بایكۆتی دانیشتی په‌رله‌مانیان كرد
(سبه‌ی):
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی پارله‌مانی كوردستاندا كه تایبه‌ت بو به پێدانی متمانه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنی گۆڕان و په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوی ئیسلامی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولای مه‌ڵا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به سبه‌ی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ ئێمه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك یه‌كه‌م: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆ رای گشتی
پاش هه‌ڵبژاردنی 25/ 7 و سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێكهێنانی فراكسیۆنی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌ماندا، واچاوه‌ڕێ ده‌كرا كه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی بكا و ژیرانه ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تازه خوڵقاوی دوای هه‌ڵبژاردندا بكات، به‌داخه‌وه له‌بری ئه‌و هه‌نگاوه عه‌قڵانیه بڕیاری له سیاسه‌تی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا و كه‌وتنه گیانی هه‌واداران و لایه‌نگرانی گۆڕان تا […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ڕوو به ڕوو له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا 28ی 9ی 2009
نه‌وشیروان مسته‌فا: لایه‌نگری حوكمی لامه‌ركه‌زیم له كوردستاندا
سازدانی: ئارام عه‌لی سه‌عید
نه‌وشیروان مسته‌فا بڕوای وایه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه گله‌ییان لێده‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له (10) ساڵ حوكمرانی ئیداره‌ی یه‌كێتی هه‌موی له سلێمانی بوه‌و به‌شێك له‌وانه‌ی كه كاربه‌ده‌ست بون ده‌سه‌ڵاتداربون له داموده‌زگا حكومه‌تی و حیزبیه‌كاندا ئیستغلالی پله‌و پایه‌ی سیاسی خۆیانیان كردوه بۆ هه‌ندێك مه‌به‌ست.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
بۆ یادی هونه‌رمه‌ند به‌هادین عه‌بدوڵا ئیبراهیم
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئێواره کۆڕێک
ئێواره کۆڕێکی هونــه‌رمه‌ندی گــــه‌وره‌ی کورد مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ده‌رباره‌ی شانۆی کوردی
ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 19 سبته‌مبه‌ر له هۆڵی ( فۆڵکت هوس ) ی نـــــاوچه‌ی هه‌ممه‌ر کوله‌ی شاری یۆتۆبۆری به سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان ئێواره کۆرێکی قه‌شه‌نگ بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شانۆی کوردی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار ساز کرا.
[ بۆسه‌ره‌وه ]

