ئه‌رشیف بۆ ساڵی 2009
پەیامێک لە کۆمەڵێک رۆژنامە نووسى ئازادەوە
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
دواى ئەو پشێوى و خۆپیشاندانەى لەپیرەمەگروون هاتە ئاراوە ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامە نووسى ئازاد لە هەولێرى پاتەخت و، لە نووسینگەى “ستاندەر” دانیشتنێکمان سازکردو ئەو راگەیاندراوەمان بۆ راى گشتى راگەیاند:
[ بۆسه‌ره‌وه ]
چەند تێبینییەک لەسەر راگری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری ( ایهان نجم ا‌لدین)
دڵشاد محمد / گەرمیان
بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە پەیمانکای هونەرەجوانەکانی کفری تاکە بەیمانگایە لەشاری کفریدا، بۆیە دەبوو چاوەڕوانی کاری زۆری لی بکرێت لەو شارەدا، بەڵام ئەو پەیمانگایە تا دیت هەر بەرەو دواوە دەڕوات و پێش ناکەوێت
ساڵانە کۆمەڵێک خوێندکار دەردەچن کە هیچ لەبارەی هونەرەوە نازانن، من لیرەوە کورتی دەکەمەوە و دەچمە سەر باسەکەی خوم ئەویش ئەوەیە […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی کوا ئەو بەڵێنانەی کە بەگەرمییانییەکانت دا ؟
ماوەیەک پێش ئێستا بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر (عەباسی فیدیو) بەسەردانێک چووە گەرمیان و لەوێ کۆمەڵێک بەڵێنی بەگەرمیانییەکان دا، لەوانە کردنەوەی چەندین فیسیتیفاڵی هونەری گەورە لەشارەکانی گەرمیان، ئەمە بەدەر لە و بەڵێنانەی کە بەفەرمانگە رۆشنبیرییەکانی ناوچەکە داویەتی کە خۆی لە ئامادەکردنی ئامێر و شوێنی باش دەکردەوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو بەڵێنانەی بەسەر […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
راپرسى
POiNT
www.pointnumber.com
رێکخراوى پۆینت بۆ راپرسى و لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان
(NO. 12)
تەحڕوشى سێکسى.. دیاردەیەکى باس لێوە نەکراو
(راپرسى)
(december – 2009)
(point@pointnumber.com( (pointorg@yahoo.com)
(00964) (07504479839) (07605038126) (07701629888)
پێشەکى
وا دیارە ئازارى ئافرەتی و ژنى کارکەر وفەرمانبەر ئەوجا چ کچ یان ژن بیت لە سەرانسەرى جیهان دا بەردەوام بەرەو زیاد بوونە بە هۆى دیاردەى (تەحڕوشى سێکسى) کە هندێک جار تەحڕوشێکى زارەکییە وەکو ووتنی پێکەنێک یاخود […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەچی ڕویەکەوە یادی دامەزراندنیان ئەکەنەوە؟!
گۆران دوکانی_ ئەنقەرە:
ئەمساڵ یادی (57)ساڵەى دامەزراندنی یەکێتى یەکەیان (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) دەکەنەوە بەوبۆنەیەشەوە بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبروسکەیەکدا ئەویادەیان لێ پیرۆزدەکات .
لێرەدا دەمەوێت بەکورتی چەند پەیڤێک بڵێم لەسەر (57)ساڵ تێپەڕبون بەسەردامەزراندنی (یەکێتی ئافرەتانی کوردستان) ، دوای ئەوەی لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا یەکێک لە هاورێکانم پێی ڕاگەیاندم کە ئەمڕۆ خوشکێکی یادی دامەزراندنی ئەوڕێکخراوەی کردۆتەوە بەڵام ئەو […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ڕوونکردنەوەیەکی پەلە بۆ جەنابی سەرۆکى هەرێم
ڕوونکردنەوەیەکی پەلە بۆ جەنابی سەرۆکى هەرێم ، دیسان لە بارەى منداڵانی گەڕاوەى دەرەوەى هەرێم
تکایە بە هانای دواڕۆژی ئەو منداڵانەوە وەرن!!
تەرزە جاف
ئەم نووسینەم پێشکەشە بە (ماف)، ئەو قوتابیەم کە پارساڵ خۆی و برادەرەکانی لە پۆلەکانیان مانەوە و لەم ڕۆژانە چاو بە فرمێسک،هاتە لام گوتی:مامۆستا، یەکم وەرگرت لە عەرەبی …ئەمساڵیشم دەفەوتێت!
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئەم بڕیارە دووفاقیەی (یەکێتی و پارتی ) دارێکە هەردوو سەری عەمبەربەرییە !
گۆران دوکانی / ئەنقەرە
ئاشکرایە دوای پەسەند کردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراق هەریەک لە تاڵەبانی سەرۆک کۆمار‌و عادل عەبدول مەهدی جێگری ، واژۆیان لەسەر یاساکە کرد‌و ( گارق هاشمیش ) ڤیتۆی لە بەرامبەر یاساکە بەکار هێنا ، لەلایەکی دیکەوە بەرزانیش هەڕەشەی بایکۆت کردنی هەڵبژاردن دەکات لە هەرێمی کوردستاندا .
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌شێك له‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن به‌زیانی كورده
سازدانی هۆشیار عه‌بدوڵا:
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م دیداره‌دا كه به‌رنامه‌ی روبه‌روی كه‌ناڵی ئاسمانی knn له‌گه‌ڵیدا سازیكردوه مه‌ترسییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به زیادنه‌بونی كورسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر كورسی پارێزگاكانی تری عێراق ده‌خاته‌ڕو پێی وایه :” نیسبه‌تی كورد له په‌رله‌مانی عێراقیدا له (21%) داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ كه‌متر له (18%)ه، كه ئه‌وه گرفتێكی گه‌وره ده‌خاته ناو په‌رله‌مانی عێراق”. هه‌روه‌ها نه‌وشیروان مسته‌فا […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
کێشەى کورد لەتورکیاو هەنگاونان بەرەو چارەسەرى
عەبدوڵڵا ئەحمەد
abdulagermiki@yahoo.com
پەیڤێک
پرسى کورد یەکێکە لەپرسە هەرە گرنگ و هەستیارەکانى وڵاتى تورکیا و زیاتر لەهەشتا ساڵە ئەو پرسە بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و هیچ چارەسەریەکى گونجاوى بۆ نەبینراوە و بگرە کار گەشتوەتە سەر ئەوەى کە لەوڵاتى تورکیادا نکوڵى لەکوردبوون و سیاسەتى ئاسیملاسیۆن دژ بەگەلى کورد پەیڕەو کراوە، وەک چۆن لەپارچەکانى تر‌ى کوردستان پەیڕەو دەکرا و دەکرێت. و […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
کوردستان ته‌نها سلێمانی نییه
ڕه‌خنه‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان
ئاری ئه‌بوبه‌کر
سلێمانی که جاران ناونرابوو شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و ئێستا به شاری گۆڕان خۆی ناساندووه، به‌و هه‌موو ترس و فشاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له کاتی هه‌ڵبژاردندا کردیان، که‌چی فاکت و داتاکانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یان سه‌لماند، که سلێمانی نه‌ک هه‌ر چاو سوورکردنه‌وه ناتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بێت، به‌ڵکو چه‌ندێک فشاری نان و مووچه، ترس و […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]

